دیجیتاڵ کامێرایه‌ک به تکنۆلۆژی نوێوه
دیجیتاڵ کامێرایه‌کی زۆر به هێز که له تاریکترین بارودۆخدا دزه‌کان ده‌بینی، که‌وته به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌ران.
ئه‌م کامێرا نوێیه دووکه‌ڵ و مژ و ته‌پوتۆز نابینێ، هه‌ربۆیه تاکوو ئێستا به سه‌ره‌کی ترین دوژمنی دزه‌کان ده‌ژمێردرێ، چوونکه له تاریکترین باردۆخدا دزه‌کان ده‌بینێته‌وه.
ئه‌م کامێرایه له پله‌ی یه‌که‌مدا به مه‌به‌ستی پاراستنی ڤیلاکان دروست نه‌کراوه، یه‌که‌م کومپانیاش که له وڵاتی سویددا ئه‌م کامێرایه به‌کار ده‌با Axis Communications له شاری لونده.
له زوان به‌رپرسی کومپانیای ناوبراوه‌وه زۆر تاریفی ئه‌م که‌ره‌سته نوێیه کراوه که له لینکی سه‌رچاوه‌که‌دا ده‌توانن بیخوێننه‌وه.
بۆچوونەکان
ته‌کنۆلۆجی ئه‌م کامێرایه له هی ئه‌و کامێرایانه ئه‌چێت که پێشتر بۆ بینینی گه‌ردوون‌و ئه‌ستێره‌کان به‌کار هێنراون، به‌ڵام ئه‌مانه به شێوه‌یه‌کی ساده‌ترو هه‌رزانتر، بۆ نموونه ته‌له‌سکۆبی هه‌بڵ تیره‌که‌ی 22 مه‌تره وه‌بایی 400 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌م کامێرایه له پله‌ی یه‌که‌مدا به مه‌به‌ستی پاراستنی ڤیلاکان دروست نه‌کراوه
درووست كراوه يان درووست نه‌كراوه ؟
زمانیار
شتێکی تایبەتی تازەداهێنراو نییە. لەڕاستیدا ئەمە ئەوەندەی کە کەمیی داخوازییە ئەوەندە تەکنیکێکی نوێ نییە. من بۆ خۆم دەتوانم شتێکی وا دروست بکەم. ڕایەڵەکامێرایەك (network camera)ی ئاسایی بکڕە، عەدەسەکەی بکەرەوە، ئینجا شتە سەوز یان سوورەکەی دەربهێنە (پارچەشیشەیەکی تەنکە کە فیلتەری تیشکی سەرەوەی سوورە IR). عەدەسەکە دابخەرەوە، ئیتر بەم شێوەیە تۆ کامێرایەکت هەیە کە لە شەوەزەنگ و ئەنگوستەچاو (تاریکیی 100%)، لە دووکەڵ و تەپوتۆز، لە تەمومژ، بەناو هەندێك جلوبەرگ، تەنانەت بەناو پەنجەرە ڕەنگکراوەکانی پێفڕك (سەیارە) و چاویلکە وهتد... دەتوانێت ببینێت. لەدووی کامێرای سەرەوەی تیشکەسوور بگەڕێ، من کامێرای مۆبایلەکەم بەم شێوەیە دروست کردووە.
ده‌ست خۆش کاک زمانیار بۆ ئه‌م زانیاریه، تازه بوو بۆ من: وه ئه‌م لینکه‌م دۆزیه‌وه:
http://www.infraredcamerasinc.com/
به‌ڵام ئه‌م IRه به هه‌زار حاڵ تا دۆزیمه‌وه که Infraredه واته سه‌روو سوور.
ئه‌ها کاک زمانیار منیش لێم تێک چوو، سه‌روو سوور نیه، ژێر سووره "الأشعة تحت الحمراء"، واته ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی که چاوی مرۆڤ نایانبینێت تیشکی ژێر سوور‌و، سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ییه "الأشعة فوق البنفسجية" "infrared and ultraviolet".
لەم گرنگتر وابزانم کامێراى سێ دوورییە ئێستا لە پەرە پێداندایە
پێم وانییە، کاتیک باس لەلێکدانەوە وێنەکانی کامێرا بۆ بچوکترین ئەندازە و تێبینیکردنی بجوکترین گۆرانکاری بکرێت. پەیوەندی بەو باسەوە هەبێت شتە شینەکە یان شتە سەوزەکە یان سوورەکە دەربکە و گلاسێک بدەیت بەسەریدا بکاتە پێچەوانەی ئەوەی ئەم هەواڵەی نوسیوە.
لە CeBit کامێرای هاوشێوە و زۆر وردی لێ‌بوو، کەدەیتوانی لەوێستگەیەکی شەمەندەفەردا لەنێو سەدەها دەموچاودا و لەنێوان سەدەها جووڵەی جۆراوجۆردا ئاستی توندوتیژی ئەو کەسە لێکباتەوە و لەبنکەیەکدا تۆماری بکات و هەمان بکات بتوانێت دەزگاکانی سەرپەرشتی وەکو پۆلیسی ئەو وێستگەیە لێ‌ئاگادار بکاتەوە.
لێرەدا باسەکە لەتەکنیکی کامێراکانە، هەڵبەتە کامێرا واسەدەیەک زیاترە هەیە بگرە نزیکەی 30 ساڵیش دەبێت کامێرای دەستی نزیکەیی هەمان قەبارەی دەستە، بەڵام لەڕووی تەکنیک و کارەوە ئەرز و ئاسمان گۆڕاون.
کامێرا هەیە لە 10 یۆرۆوە دەستپێدەکات تاوەکو نزیکەی 500 دۆلار لەبازاڕی ئاسایدا و هەردوکشیان دەتوانن وێنەی شەو بگرن. بەڵام لێرەدا پرسیار لەسەر وردەکارییە.
هەیە تاوەکو 100 مەتر بچوکترین نوسینی سەر کراسی مرۆڤە دزکە دەخوینێتەوە و هەروەها دەتوانێت بازدانێکی دزەکە بکات بەسەدەها frameــەوە...هتد.
bjin
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
ده ست خوش هه رسه ركه وتوبي