پڕوپاگه‌نده له سه‌ر سایته به‌ناو بانگه‌کان
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا گۆران نیێت هه‌ڵساوه به بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده شایه‌نی باسه ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ش له‌سه‌ر سایته‌کانی وه‌کو Googel و
Facebook و Yahoo و چه‌ندین سایتی تر که خه‌ڵکی زۆر به‌کاریان ده‌هێنن ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر له به‌کار هێنه‌رانی ئینته‌رنێت له ده‌ست ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه بێزارن داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که گۆران نێت واز له‌م کاره بهێنێت
به داخێکی زۆره‌وه له کوردستاندا هیچ کات گوێ بۆ داوایه‌کی له‌م جۆرانه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه نه‌گیراوه ته‌نانه‌ت
له دادگا ش هیچ کاتیك کار بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه نه‌کراوه. به‌ڕێزان لێره‌وه داوا ده‌که‌م
هه‌رکه‌س له ئاست خۆیه‌وه داوایه‌ك بۆ ئه‌م کێشه‌یه بۆ ئه‌و سایتانه بنێرن که ئه‌م ریکلامانه‌ی له‌سه‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه.
وێنه‌ی چه‌ند ریکلامێك
[url=http://webchinupload.com/files/yahoo_1.JPG]ڕێکلامی یەکەم[/url]
[url=http://webchinupload.com/files/googel.JPG]ڕێکلامی دووەم[/url]

بۆچوونەکان
دەستخۆش بەڕێز!
نازانم ئیمەی کورد کەی لەمانای دیموکراتی و ڕای جیاواز دەگەیەن؟ ، نازانم کەی ئێمە واز لە چەواشەکاری دەهێنین ؟، نازانم خەڵک کەی لەخەو هەڵدەستن؟.
بەڕاستی ئەوشێوەیە بانگەشەی هەڵبژاردن نییە ، چەواشەکاریەکی بێ مانایە.
کاک rebinyan ، دڵنیابە ، پڕوپاگەندە ئەگەر بەشێوەیەکی ژیرانە نەکرێت ، ڕۆڵێکی ئەوتۆی نابێت. بێگومان من مەبەستم تەنیا ئەو لینکانە نییە کە تۆ داتناون، بەڵکو ئەوەی ئەمڕۆ دەیخوێنەمەوە گوێم لێ دەبێت لەمیدیاکوردیەکان.
به‌راستی شتێکی بێزارکه‌ره، ئه‌م ئیستیخلال کردنی خه‌ڵکه، له کاتێکه هێڵه‌که راده‌کێشیت هیچ مه‌رجێکی له‌م شێوه‌یه له گرێبه‌سته‌که‌دا نیه، به‌ڵام ئه‌مان زۆر به شانازیه‌وه وه‌کو داهێنانێکی گه‌وره‌یان بۆ کردبێ باسی دانانی ئه‌م ریکلامانه ده‌که‌ن.
ئەگەر بە ڕێک و پێکى هێڵەکەت بدەنێ قەیناکە با ڕێکلامى واش هەبێت بەڵام ئەوان نە خەتیان خەتە و نە ڕێکلامیشان ڕێکلامە
ئەو ڕێکلامە بەس بۆ ئەوانەیە کە گۆران تەڕەماش بەکار ئەهێنن
کە گلەییش دەکەیت لە ئۆفیسەکەیان یەک دوو کچى جوانیان داناوە ئەوان جوابت دەدەنەوە دەڵێت ئێمە هیچمان بە دەست نى یە و ساردت دەکەنەوە
مەجبوور هەر لە دڵى خۆتا جوانترین و نوێترین قسەیان پێ ئەڵێیت
ئەمەش کوردستانەکەمان
له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا هیچ کۆمپانیایه‌کی هێڵی ئه‌نته‌رنێت ناتوانێت کاری وا بکات به بێ ڕه‌زامه‌ندی گوگڵ‌و فه‌یس بووک‌و ئه‌مانه، ئه‌مه‌ش کاتێک ڕێگه‌یان پێ ئه‌درێت که له به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌کی زۆر بده‌ن به‌م سایتانه، به‌ڵام له کوردستان هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ر عه‌رز قانوونی میلیشیایه له ئاسمانیشدا واته Cyber Net دیاره هه‌ر وایه!
ئه‌بێ له‌م کوردستانه چاوه‌ڕێی شتی بێزارکه‌ر و منداڵانه‌ی تر بکه‌ین چونکه ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه هه‌ر له قاڵبێکدان و که‌پس کراون .
به‌س ئایا ئه‌و ڕیکلامانه ته‌نها کاتێ ده‌بینرێ که که‌سێ خه‌تی گۆرانه فه‌نی هه‌بێت ؟؟ یان ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا ئه‌و ڕیکلامانه هه‌ر دێت لایان ؟؟؟
به‌داخه‌وه ئه‌م دوو مشه‌خۆره گه‌نده‌ڵه‌ی کوردستان سنگ و به‌رۆکی ئه‌م میله‌ته به‌ر ناده‌ن و به‌زۆر و زۆرداری ئه‌م سه‌ره که‌ره ئه‌خه‌نه پێش چاوومان، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ شه‌یتان و جنۆکه‌ش به‌کرێ ئه‌گرن تا شه‌وانه هه‌رخۆیان بێنه خهوومان ...
بەڕاستی قێزەونە ئێستا نامە بۆ هەر یەکێکیان دەنێرم.
بژین،
دەست خۆش بۆ وروژاندنی ئەم باسە.
باشە بۆ هەر یەکێك لەو ماڵپەرانە ئاگادار ناکرێنەوە ؟ بەس نییە گۆران نێت لە هەموو کوردستان دا نییە ، ئەگینا هەموو بەکارهێنەری کوردی لەسەرتاسەری کوردستان دا بێزار دەکرد.
کاك Halkawt.d.j بەس لای ئەو کەسانە دەردەکەوێت کە خەتی گۆرانە فەنییان هەیە ، جا لە ووڵاتان و جێگەی تر دەربکەوتایە ئەو کات ئەبوایە هەریەك لەو ماڵپەرانە تێ‌یان بنایە بۆخۆیان ،بەس داخەکەم ئەوەی لەم کوردستانە حسابی بۆ ناکرێت و خراوەتە ژێر پێوە یاسایە ،
وە قسەکەی کاك danamustafa زۆر جوانە کە دەڵێت هەر ئەوەیان ماوە کە بێنە ناو خەومان ، وەڵا ئەگەر زانست ئەو ڕێگایەشی دۆزیبایەتەوە ئەو کات پارە کێشە نەدەبوو لەلایان بەس بێزاریان بکردینایە و بهاتنە ناو خەومان!!!!!
هەرلەبیرمە جارێکیان خەونم بینی،
خەونێکی سەیر.
لەو خەوەدا ڕائید ..حەمدان... بوو بەبەرازێک ڕەش و لەساحەکەی معەسکەرا یاری فووتبۆڵی ئەکرد و
خێرا خێرا بەپاشەڵی لەفووتبۆڵەکەی هەلئەدا تائەکەوتە سەر لمۆزی.
وەختێ کەخەبەرم بۆوە!
کێشام بەکەلەی بەنەگریسما و لەترسانا یەکەم دەرد و گەرماوگەرم.
بینەقاقای خەوم گرت و لەهەرجێدا خەوم کوشت و چوومە دەرێ و لاشەکەیم دوور فڕێ‌دا.
وتم نەبادا ئەم خەوە بۆ شەوێک فریا بکەوێت و بڕوا و بچێتە ناو خەوی ..حەمدانەوە.. و
بڵی کەمن ئەوم لەناو خەوێکی خۆما بینیوە بووە بەبەراز.
من ناوێرم ..........
///
ئینسانی لەسایەی ڕژێم ڕووخاودا ئەوها دەژیا وەکو چۆن لەو هەڵبەستە شێرکۆ بێکەس باسی دەکات. سەیرە لەژێر دەسەڵاتی کوردی خەریکی هەمان قەوانن.
دیمەنی دووەم:
فڵان نەبەز کوڕی فڵان موزیکژەنی بەتوانای کەمانچە لەئەمریکا بڕوانامەی ماستەری هێناوەتەوە و دەستخۆشی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین. فەرموو:
لەڕاستیدا دەمەوێت سووپاسی ..خان بکەم و کەناڵەکەی خۆشەویستەکەی ...سات بکەم. کەهەمیشە لەخزمەتی هونەردا یەکەم بوون ........ بەڕاستی جێگای پەنجەی .. خان بەسەر هەموو هونەری کوردیەوە دیارە ........هتد،
ئەم دیمەنە دووبارەیە وانییە؟
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
قەیناکە کورینە گوێی مەدەنێ ئەوە غەرغەرەکەیەتى ئەوە پەلەقاژەى مەرگیانە وا مامە نەوەى گوڵ رۆحە بۆگەنەکانیان دەرەهێنێ دەبا ئێمەش هاوکاربین لەگەڵیا...
يه‌كگرتوو ئه‌و بابه‌ته‌ی نووسيوه‌ته‌وه جارێكی تر