تێکچونی فۆنتی کوردی ههنديك له ماڵپهرهکان؟
سڵاو،
پاش ئهوهی ئهم کیبۆرده(unikurdweb-sorani-badini-arabicscript) م داگرت ، فۆنتی کوردی ههنديك له ماڵپهره کوردییهکان تێك چوون لام وه بۆم چاک نابيتهوه؟ ئهبێت هۆکارهکهی چی بێت؟
ئهمه وێنهی یهکێک لهو ماڵپهرانهیه (ماڵپهری ويبچن )
http://webchinupload.com/files/2_114.jpg
بهڵام زۆرێك له ماڵپهره ههواڵییه کوردییهکان فۆنتهکهی تێکنهچووه ، جا نازانم وای بۆ دهچم فۆنتێک سڕابێتهوه له کۆمپیوتهرهکهمدا؟
سوپاس
سڵاو کاک دەوەن!
کوردئایتی گرووپ هیچ کیبۆردێکی نییە بۆ شێوازی عەرەبی بۆ کوردستان ، بەڵکو ئەوە هی هاوڕێیانی چاوگە.
نازانم کام بەکام وێبگەڕ وایە ؟ بە وێبگەڕێکی تر تاقی بکەرەوە بزانە هەر وایە ، خۆزگە وێنەی کێشەکەشت دادەنا.
کاک دەوەن ئایا ئەو تەختەکلیلى داتمەزراندوە بیسڕیتەوە هەر وایە؟؟؟؟
کاک زەندى بە خوا ڕاست دەکەیت پیر بوویتە :) وێنەێکى داناوە!
http://webchinupload.com/files/2_114.jpg
بژین،
My Blog
ڕاستەئەکەیت کاک ئامانج ، پیربوومە گومانم لەوە نییە، بەڵام ئەو وێنەیەم بینی ، هیچ کێشەی فۆنتی کوردیم تێدابەدی نەکرد ، بۆیە داوای وێنەی کێشەکەم کرد.
سڵاو!
پێدەچیت گۆڕانکاریت لە فۆنتەکانی ویندۆز یاخود وێبگەڕەکەتدا ئەنجام دابێت ، بەڵام کە بۆ هەموو وێبگەڕەکان وابێت کەواتە کێشەکە لەفۆنتەکانی ویندۆز یان OS کەت دروست بوون.
کام ویندۆز بەکاردەهێنیت؟
باشتر وایە سیستەمەکەت بگێڕیتەوە بۆ پێش کێشەکە ، ئەگەر کێشەکەت نوێ بێت.
یاخود گەر Backup ت هەیە دەتوانی تەنیا بوخچەی فۆنتەکان کۆپی بکەیت و لەجێگەی ئەم ئێستا دایبنێ ، پاش ئەوە کۆمپیوتەرکەت دابگیرسێنەرەوە.
سڵاو کاک دەوەن!
کیبۆردەکە لابەرەو ، نازانم بۆ سیستەم ناگێڕیتەوە؟
نەشم زانی کام ویندۆز بەکاردەبەیت!
وەڵامم بدەرەوە گەر Backup ت هەیە ، دەتوانم هاوکاریت بکەم.
سڵاو کاک زەندى هەمان کێشەى کاک دەوەنیش لاى من دروست بووە بەهۆى ئینستۆڵ کردنى ئەو کیبۆردەى داتناوە وە ڕیموڤیشم کرد بەڵام چاک نەبوو من ویندۆز٧ بەکار ئەبەم وابزانم ڕێگەچارە وەک خۆشت ئاماژەت پێ داوە گەڕاندنەوەى سیستمە یان باک ئەپ سوپاس.
سڵاو من سیستمەکەم گەراندەوە بۆ چەند رۆژێکی پێشوتر ئەو کێشەیەم نەما کاک دەوەن تۆش بیگەرێنەرەوە سوپاس.
کێشەکە پەیوەندی بەتەختەکلیل و هیچەوە نییە.
فۆنتی unikurd web لەقەبارەی 10 خاڵ بنەڕەتە کاتێک زۆر و کەمی دەکەیت دەبێت وریای خاڵەکان بیت. لەوەی داتناوە دروستە ئەگەر ماڵپەڕی وێبچنە ئەوە لەو شوێنە 10 خاڵە و ئەستور کراوە لەوەی تردا بەئاساییە و 10 خاڵە.
فۆنتەکان هەمووی بسڕەوە و کاش و کووکیزی وێبگەڕ بسڕەوە و جارێکی تر تەنها فۆنتەکان زۆربکە لەگورزەی فۆنتەکان.
بژین
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]