تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یەکەمین مۆبایلی سامسۆنگ بە سیستەمی Bada OS نیشان درا

AraQadir

AraQadir

بڵاوکراوەتەوە

2010/02/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

-
بادا، سیستەمی کارگێڕی نوێی مۆبایلی سامسۆنگ کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پار ئاشکرا کرا، دوێنێ یەکەمین مۆبایل بەو سیستەمە لەلایەن سامسۆنگەوە لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل لە بەرسەلۆنا بە فەرمی نیشان درا و بڕیارە لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا بڵاو بکرێتەوە.

مۆبایلەکەی سامسۆنگ بە ناوی Samsung S8500 Waveـە لە تایبەتمەندییەکانی:
قەبارە: ١١٨ x ٥٦ x ١٠,٩
شاشە: ٣,٣ ئینچ، بەرکەوتن لە جۆری Super AMOLED بە ڕیزۆڵوشنی ٨٠٠X٤٨٠ خاڵ
بێتەل: ٨٠٢.١١ b/g/n
بلوتوس: وەشانی ٣.٠
USB 2.0
٥ مێگاپیکسڵ کامێرا
پرۆسێسەر: ARM Cortex A8 1GHz
٢ - ٨ گێگابایت بیرگەی ناوخۆیی
ڕام: ٥١٢ مێگابایت
جاڤا: MIDP 2.0
باتری: ١٥٠٠ mAh
تایبەتمەندیی زیاتر

بۆچوونەکان

دەستخۆش!
[url=http://www.mobile-review.com/review/samsung-wave-s8500-en.shtml]لەم بەستەرەش [/url] بەدوورو درێژی ، شیکردنەوەی بۆ کراوە.
سامسۆنگ ، هەنگاوی خێرا دەنێت.

باده‌، ناوه‌که‌ی زۆر خۆشه‌ له‌ کوردی ئه‌چێت!

بەڵێ، بەتایبەت لە بازاری مۆبایل هەمیشە شتی نوێی پێیە.
---------------------------------------
ویکیپیدیای سۆرانی

دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە. ئەم کۆنگرەیە لە عەرزی عەضەڵات ئەچێت. ئارا ماوەیەکە خوتداوەتە مۆبایل.

www.kosc.org

کاک ئاراس لەوانەیە دواى تەواوکردنى خوێندن دوکانى مۆبایل دابنێ :)،کاک زەندى ئەگەر بتوانى بەستەر "بادا"کە لە سەرتایی هەواڵەکە نوسراوە،چاک بکرێت زۆر باشترە!
My Blog

سوپاس کاک ئامانج!
لەڕاستیدا پێشتر زانیم ، بەڵام نەمزانی مەبەستی کام بەستەرەیە.
پێشتر لەکاتی دروستکردنی OS ی Bada ، هەواڵێکمان بڵاوکردەوە ، دەیکەمە ئەوە
http://kurditgroup.org/node/12294

هەربژى کاک زەندى گیان،هەردەم لەش ساغ بیت،دەستخۆش
My Blog

ڕاستییەکەی زۆر حەزم لەم بوارەیە. ئەم ماوەیە کە گرنگیم پێداوە، هی ئەوەیە کە بازاری مۆبایل زۆر گەرم بووە و مانگانە چەندین مۆبایل بە تایبەتمەندی نوێ و سەرسووڕهێنەرەوە دەکەونە بازارەوە.
---------------------------------------
ویکیپیدیای سۆرانی