تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

MS سەرقاڵی پیراتەکانی (Windows7) ە.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/02/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپیکراو ، مایکرۆسۆفت سەرقاڵی تەکنۆلۆژیایەکی نوێی نوێکردنەوەی (ویندۆز٧) ە ، بۆ ڕیگەگرتن لە بەکارهێنانی ویندۆز٧ بە شێوەی نایاسایی.
هەرچەند ویندۆز٧ بەیەکیک لە باشترین سیستەمەکارگێڕێەکانی مایکرۆسۆفت هەژمار دەکرێت و کاریگەرییەکی باشی لەسەر بوژانەوەی باری ئابووری مایکرۆسۆفت هەبووە دوای ئەو قەیرانە ئابووریەی جیهانی گرتەوە و بەکارهێنەریکی یەکجار زۆری هەیە ، بەڵام گرفت و کێشە ئاڵۆزەکانی ویندۆز ڤیستاش ڕٶڵی خۆی بینیوە لەو بەرەو پێش چوونە.
هاککەرەکانیش وەکو پیشەی هەمیشەییان بە دەیان شێوازی جیاواز و کراک ئەم ویندۆزە بە چەند کرتەیەک لە کۆپییەوە دەکەن بە ڕەسەن ، ئەمەش مایکرۆسۆفتی ناچارکردووە کە ڕێگەچارەیەک بۆ نەهیشتن یاکەمکردنەوەی کۆپی نایاسایی بدۆزێتەوە ، بۆیە ماوەی چەند ڕۆژێکی تر ، لە ڕێگەی نوێکردنەوەیەکی ویندۆز (Windows Activation Technologies Update) کە ڕێگە لە زیاتر لە ٧٠ شێوازی کراککردنی ویندۆز٧ دەگرێت و هەموو ئەو بەکارهێنەرانە دوچاری کێشەو گرفت دەبنەوە ، بەمەرجێک ئەو نوێکردنەوە ئارەزومەندانەیە دابمەزرێنن.
ئەم نوێکردنەوەیە هەر ٩٠ ڕۆژ جاریک هەلدەستێت بە پشکنینی پەڕگەکانی ویندۆز بۆ ئەوەی بزانێت کە پەرگەی ڕەسەنەن یاخود پیرات کۆپی.
شایانی باسە مایکرۆسۆفت لەهەمان کاتدا ئاگاداری هەموو بەکارهێنەرانی ویندۆز دەکاتەوە کەوا سیستەمی کارگێری ویندۆز لەمالپەڕی هاککەرەکان دانەگرن ، چونکە ئەو پرۆگرامانە زۆرجار ترۆجان و سیخوڕەپرۆگرام لەگەڵ خۆیان دادەمەزرێنن لەکاتی چالاککردنی ویندۆز و بۆی هەیە زۆر زانیاری تایبەتی بەکارهێنەر لە ڕێگەی ئەو ترۆجان و سیخوڕەپرۆگرامانەوە دەست هاککەران بکەون.

بۆچوونەکان

ده‌ست خۆش کاک زه‌ندی، ئه‌م هه‌واڵه‌ زۆر گرنگ بوو. به‌ڕاستی ویندۆزی حه‌وت باش مه‌لا خۆر کراوه‌.

سوپاس کاک فەتاح!
ئەو Update ە ، ڕۆژی چوارشەممە لە ڕیکەوتی١٧ /٢ ، دەوەشێنرێت ، بەڵام ئەوانەی ویندۆزەکانیان کۆپییە دەتوانن ، داینەمەزرێنن ، Update وەکو گرنگ دەوەشنێنرێت.