یاهوو دەبێتە ئامێری گەڕانی پێوانەیی لە ئوبونتوو
لەوەشانی چاوەڕوانکراوی مانگ ٤ داهاتوودا، کە ١٠.٠٤ دەبێت لەژێر ناوی لوسید لاینکس Lucid Lynx، ئامێری گەڕانی یاهوو Yahoo دەبێتە پێوانەیی لە وێبگەڕی فایەرفۆکس FireFox دا، و جێگای گووگل Google دەگرێت. هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە دەگەڕێتەوە بۆ رەزامەندی یاهوو لەپێدانی پشکێک بە کانۆنیکال Canonical کە بەڕێوبەرایەتی ئوبونتوو و پەرەپێدانی دەکات، ئەم پشکەی یاهوو بۆ پشتیوانی کردنە لە بەردەوامبوونی دەرچوونی وەشانی نوێی ئوبونتوو.
بەکارهێنەرانی فایەرفۆکس وا ڕاهاتوون کە یەکەم لاپەڕە پاش دامەزراندنی ئامێری گەڕانی گووگل-کرۆم وەک پەرەی سەرەتا بێتە پێش چاویان، کە لەمەودوا لەوەشانەکانی لینوکس ئوبونتوودا دەبێتە یاهوو، گومانی تیا نییە بەکارهێنەر پاش ئەوە ئازادە لە گۆڕین و دەستکاری کردنی ڕێکخستنەکانی فایەرفۆکس بەگوێرەی ئارەزووی خۆی.