تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پەیڤینێک لەگەڵ بەردەقانی بەبۆنەی دامەزراندنی کوردئایتی گرووپەوە

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2010/01/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

 

لەم ڕۆژانەدا کوردئایتی گرووپ ٩ ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا تێپەڕ دەبێت، زۆرن لەو سەردانکەرانەی کە پرس دەکەن کێن ئەوانەی لە پشت کوردئایتی گرووپەوەن و کێ ئەم لاپەڕانەی نەخشاندووە، کارەکان چۆن بەرەوپێش دەچن یاخود بەرنامە و کاری ئەم گرووپە چییە.. بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و پرسیاری دی، لێدوانێکمان سازدا لەگەڵ بەڕێز ناسراو بە بەردەقانی، کە سەرپەرشتیکار و دەمەزرێنەرێکە لەم گروپەدا.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: سەرەتا پێم خۆشە کورتەیەک لەسەر خۆت و پیشەت بدوێیت..[/url]

بەردەقانی: تەمەنم 36 ساڵە، لەدایکبووی کوردەواریم.
خوێندن:
– دواناوەندی کوردستان، هەلێر.
– بڕوانامەی ماستەر لە مێژووی وڵاتانی بەڵکان، دانیشگای ئوترێخت.
– بەکەلۆریۆس لە تەکنەلۆجیای زانیاریی، ئوترێخت.
– چەند بڵاوکراوە و کتێبێک لەسەر چەند بابەتێکی جیاجیا.

کار:
– ئامۆژگار لە وەزارەتی ناوخۆی هۆڵەند.
– پرۆگرامەر: پێرل، جاڤا، پهپ.
– ڕاوێژکاری ئایتی بەتایبەتی (دروپال).
– بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئایتی (مادکاپ) ی هۆڵەندی لە وڵاتی ئۆکرانیا.

[url=http://kurditgroup.org/]
پرسیار: هەڵبژاردنی نازناوی بەردەقانی لە چییەوە هات؟[/url]
- هەر وەک نازناوێکی ئاسایی. بەڕای من نازناو پێویستناکات مانایەکی تایبەتی هەبێت، گرنگ ئەوەیە زۆر باو نەبێت.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: بێینە سەر کوردئایتی گرووپ. چەند ڕۆژێکی تر کوردئایتی گروپ تەمەنی دەبێت بە ٩ ساڵ، ئایا بەڕای تۆ بە چ ئامانجێکی گەیشتوە لەم تەمەندا؟[/url]
بەردەقانی: ئەو سەرکەوتنانەی لەماوەی 9 ساڵدا بەدەست هاتوون زۆر نین. لەوانەیە بە یەک دەست بژمێررێن. ئەوەی گرنگە زیاتر خۆی لە ناساندنی

یونیکۆودەوە گرتۆتەوە.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: زۆرکات گروپەکان ئاستەنگی دێتە بەردەمیان ئیدی یان هەڵدەوەشێنەوە یان جیا دەبنەوە بۆ چەند دەستەیەک، لەم ڕوانگەیەوە ئایا گرفتەکانی

کوردئایتی چیی بوون لەم چەندساڵەدا؟[/url]

بەردەقانی: گەورەترین کێشەی کوردئایتیگرووپ لەوە دایە کە نەیتوانییوە نەوەی نوێی چالاک بۆ خۆی ڕاکێشێت.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: بلۆگەر و لێدوان بەکوردی، سیستەمێک بوو لە کوردئایتی گروپەوە پشتیوانی لێدەکرا، ئەمە ماوە؟[/url]

بەردەقانی: تا بڵاگەکەی گوڵەگەنم مابێت، ئێمەش پشتیوانییان دەکەین.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: کاری گروپەکە ئیستا لە بەشی هەواڵەکان و سەکۆدا خۆی دەبینێتەوە بەتەنها؟[/url]

بەردەقانی: بەڵێ.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: پرۆژە و کاری تر بەڕێوەیە؟[/url]

بەردەقانی: وەک وەڵامێک بۆ پرسیارەکەی پێشووش: کێشەی ئێمە کەمی بیرۆکە نییە. دەتوانم بڵێم دەیان یان سەدان پڕۆژەی سوودبەخش هەن کە

دەکرێن پێشکەش بکرێن. بەڵام لەبەر کەمی کات و کەمتەرخەمی لایەنی دەسڵاتدار، نیازمان نییە لە کاتێکی نزیک هیچ پڕۆژەیەک دەست پێبکەین.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: هەموو دەزانین کە کاری ئەم گروپە خۆبەخش بووە و لەهەستێکی نەتەوایەتییەوە سەرچاوەی گرتووە، ئایا تا چ ڕادەیەک کارەکانی تری ژیان پەستان

دەخەنە سەر بەردەوامی ئەم پرۆژە خۆبەخشییانە؟[/url]

بەردەقانی: تا ڕادەیەکی زۆر. تا ڕادەیەک کە خۆم لە مانگێکدا لەوانەیە سەردانی گرووپ نەکەم.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: تاکڕەوی، کاری هەرەوەزی کامیان کاریگەرترن بۆ بەڕێوەبردن لەم گرووپەدا، وە ئایا بڕیاردان چۆنە لە کوردئایتی گرووپ؟[/url]

بەردەقانی: کوردئایتی گرووپ، گرووپێکی کراوەیە. هەموو کەسێک دەتوانێت لە سەکۆ یارمەتی خەڵکی تر بدات. هەموو کەسێکیش دەتوانێت هەواڵ

بنووسێت. بۆیە پێویست بە بڕیاردانیش ناکات. چەند ئەندامێک هەن کە هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا ئەندامن، دەتوانن پەیامی ناشییاو لە سەکۆدا بسڕنەوە.

[url=http://kurditgroup.org/]
پرسیار: زمانی کوردی لە سیستەمە جیاجاکاندا کێشەی هەبووە و ماوە، کوردئایتی گرووپ یاخود، خودی بەڕێزتان لەم بارەیەوە ڕۆڵتان هەبووە بۆ

شیکارکردنی، تا چ ڕادەیەک ئەو کێشانە ماون؟[/url]

بەردەقانی: بەڕای من ئەم کێشەیە لە هەندێک سیستمی سنووردراودا ماوە، زوو یان درەنگ ئەمانیش خۆیان چارەدەکرێن.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: تێڕوانینتان چۆنە بۆ گەشەدانی ئەم بوارە –ئایتی- لەناو کۆمەڵگای کوردیدا؟[/url]
بەردەقانی: سفر. کۆمەڵگای کوردەواری هەر پێویستی بە کۆمپیوتەریش نییە. ئای.تی. ئامانج نییە بەڵکو یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرەوپێشوەچوون.
کۆمەڵگای کوردەواری پێویستی بە دیاریکردنی پرۆسە و نەخشەدانانە بۆ هەموو بوارەکانی ژیان. ئەو کات ئایتی دەتوانێت ئەم پرۆسانە خێرا و ئاسان بکات.

ئێمە نە پرۆسەمان هەیە و نە نەخشە. ئەگەر وڵاتێک کارەبای نەبێت کۆمپیوتەری بۆ چییە؟

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: زۆرکات باسەکان بەئاراستەیەکمان دەبەن کە بیر لە ژێدەرکراوە (ئۆپن سۆرس) بکەینەوە وەکوو باشترین شیکار بۆ کورد، بەڕێزیشتان لە دروپاڵ

کاردەکەن و چالاکن، تێوورانینتان چۆنە لەمبارەیەوە؟[/url]
بەردەقانی: باشترین چارەیە بۆ هەموو وڵاتێک. بەڵام لە کوردستان ویندۆزیش هەر بەخۆڕاییە، ئەگەر ژێدەرەکشی کراوە یان داخراو بێت فەرق ناکات.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: کورد بە تایبەت دیالێکتی سۆرانی، تازە وا دەچێتە پێشەوە لەم ئاستەوە، مەبەستم ژێدەرکراوەیە، ئایا ئامۆژگاریی تۆ چییە؟[/url]

بەردەقانی: هاوکاری لە نێوان گرووپەکان. ئاگادارم کە چەند کەسانێکی زۆر چالاک هەن کە مایەی شانازین. خۆشتان وابزانم هەمان ڕاتان هەیە کە پێویستیمان بە

کۆبوونەیەکی ئایتی-خوازان هەیە. دڵنیام زۆر سوودبەخش دەبێت.

[url=http://kurditgroup.org/]پرسیار: گەر دەسەڵاتتان هەبێت لە حکومەتی هەرێمدا، یەکەم کارتان بۆ بواری ئایتی چی دەبێت؟[/url]

بەردەقانی: داهێنانی شێوازێکی نووسینی یەکگرتوو و بە یونیکۆودکردنی نووسینی کوردی. تا ئەم کارە نەکرێت ئەم بوارە یەک ملیمەتریش ناچێتە

پێشەوە. کاک ئاراس باوەڕدەکەیت من هیچ ڕۆژێک هیچ دەسەڵاتێکم ببێت لە حکوومەتی هەرێم؟
وەڵامی زۆربەی پرسیارەکان بریتین لە کەمی دەرامەت. ئەو گرووپانەی ئێستا چاڵاکن لەوانەیە هەموویان پێنج دانەش نەبن، دەرامەتییان نییە. چەند

کەسێک ژیانی ڕۆژانەی خۆیان تەرخان کردووە بۆ بەرەوپێشوەبردنی ئایتی کوردی. زۆر دڵنیام ئەم چەند گرووپە کەسی زۆر شارەزا و لێهاتوویان تێدایە کە

دەتوانن ببنە بڕبڕەی پشتی حکوومەتی هەرێم لەم بوارەدا. ئایا تا ئێستا هیچ لایەنێکی حکوومی پەیوەندی بە هیچ کەسێک کردووە؟ ئایا دوای 9 ساڵ

کوردئایتی گرووپ، دەسەڵاتدار کارەکانی ئەم گرووپەی لا ئاشکرا نەبووە؟

مەبەستم دەرامەتی پارە نییە. دەکرا لەم 9 ساڵەدا دەیان سیمینار لە کوردستان پێشکەش بکەین. دەکرا بە سەدان شێوە و بە خۆڕایی دەستی یارمەتی

درێژبکەین و پێداچوونەوەیەکی پڕۆژەکان بکەین.
هەرچەندە حاڵەتی کوردستان نموونەیەکی تایبەتی نییە، بەڵکو لە هەموو وڵاتێکی دواکەوتووی تردا بە دی دەکرێت.

[url=http://kurditgroup.org/]دوا پرسیار: لە چ گروپێکی تردا چالاکیت هەیە؟[/url]
بەردەقانی: لە دروپاڵ جاربەجار هەندێک کاردەکەم.

لە کۆتاییدا سوپاسی هێژا بەردەقانی دەکەم بۆ تەرخاندنی کات بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان و سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خۆی و کوردئایتی گروپ دەخوازم.

سازدانی: ئاراس نوری

بۆچوونەکان

ده‌ستی تۆ خۆش كاك ئاراس بۆ ئه‌م ناساندنه‌ ، من وه‌ك خۆم زۆر سوودم بينی له‌و ناساندنه‌ ئێستا به‌ته‌واوه‌تی كه‌سايه‌تی به‌ڕێز به‌رده‌قانی لا ئاشكرا بووه‌ ..

به‌ڵام پرسيارێكم هه‌يه‌ : ( ئايا ناوی ته‌واويشت هه‌ر به‌رده‌قانی ) _يه‌؟

هونه‌ر

دەستحۆش مامە ئاراس بۆ ئەم دیمانەیە،
هیوام وایە بەردە هەمیشە لە کارەکانت سەرکەوتووبى،

لەگەڵ قسەکانتم لە وەڵامى پرسیارى ٢،٣ پێش کۆتایی،ئەگەر کۆبونەوەێک بکرێت هەمووان تێدا بەشدارى بکەن،سودى زۆرتر دەبێت!
کاک هونەر ئەتوانى سەێرى کاک بەردە بکەیت،
http://kurditgroup.org/node/11096
سەرکەوتن بۆ هەمووان،
My Blog

سووپاس كاك ئامانج بينيم به‌ڵام من مه‌به‌ستم ناوه‌كه‌ی بوو

هەڵەێک هەیە لە نوسین،
"لەم ڕۆژانەدا کوردئایتی گرووپ ٩ بەسەر دامەزراندنیدا تێپەڕ دەبێت،"بکرێتە ٩ ساڵ :)
کاک هونەر بەردە لە کۆنفراسەکە ناوى خۆى دەهێنێت،سەێرى بکە،دەزانى ناوى ڕاستى چییە!
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەمووان،کاتێک بمەوێت زانیارى لەسەر کەسێک بزانم سەێرى پەیامەکانى دەکەم بزانم چى نوسیوە چى گەیاندووە بە زمانى کوردى،ئەوە زۆر گرینگترە لام!
My Blog

هەموو حکوومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستە بەقەد کورد ئایتی گرووپ خزمەتیان بە زمانی کوردی نەکردووە، خۆشترین شت لای دەسەڵاتدارانی کوردستان چەند ژنەیە نەک گرنگی دان بە ئایتی‌و شتی وا...لەگەڵ ڕێزمدا، باش بوو لەم دیمانەیەدا بۆ یەکەم جار وێنەی کاک بەردەقانیمان بینی، هیوادارین سەرکەوتوو بێت.

ده‌ستان خۆش و ماندوو نه‌بن.
ئۆخه‌ی نه‌مردم و به‌رده‌قانیشم بینی. خۆ ئه‌م کابرایه‌ هه‌رگیز خۆی نیشان نه‌ده‌دا، من ده‌مزانی حه‌زی له‌ خۆبه‌زلزانین و خۆمه‌تره‌ح کردن نه‌بوو، ره‌نگه‌ زۆر که‌س وه‌ک من بیریان لێ نه‌کردبێته‌وه‌ و پێان وابوو ده‌ترسێ یان به‌شێوه‌یه‌ک ناوێریێ خۆی نیشان بدا. به‌ڵام من هه‌وموو کات هه‌ر له‌ رۆژای هه‌وه‌ڵه‌وه‌ حه‌زم له‌ قسه‌ کردنی ئه‌م هاوکاره‌مان کرد، به‌تایبه‌تی قسه‌ نه‌سته‌قه‌کانی له‌ وڵامی خه‌ڵکدا، داییم به‌ کورتیش وڵام ده‌داته‌وه‌ هه‌ر وه‌ک له‌ دیمانه‌که‌شیدا دیبینن. له‌ بیرمه‌ له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی کوردئایتی گرووپدا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ره‌خنه‌یان لێ کرد (وا بزانم کاک د. بوو) که‌ نابێ به‌و جۆره‌ وڵامی خه‌ڵکی بداته‌وه‌. دیاره‌ وڵامه‌کانیش به‌ راستی هه‌رچه‌نده‌ ره‌ق بوون به‌ڵام ره‌ق بوون. ئه‌ویش له‌ وڵامدا وتی:" هه‌ردێکیه‌ک شێتێکی هه‌یه‌، شێتی کورد ئایتی گرووپیش منم..." هاوڕێیانی به‌شدار زۆر پێکه‌نین. به‌ڵام راستیتان ده‌وێ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چووبووه‌ دڵی من و به‌و زانستانه‌ی که‌ له‌م پێوه‌ندییه‌دا و له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگه‌که‌ی کورد ئایتی دا که‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ دیمانه‌که‌دا هیچ ئیشاره‌ی پێ نه‌کراوه‌، ده‌ست ره‌نگینی خۆی نیشان ده‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ش که‌ ده‌ڵێ نه‌مانتوانیه‌وه‌ جیلی و نه‌وه‌ی تازه‌ بۆ لای کورد ئای تی رابکێشین تاکوو راده‌یه‌ک راست ده‌کا به‌ڵام به‌ بڕوای من له‌ سه‌ددا سه‌د نیه‌، چوونکه‌ من بۆ خۆم چه‌ندین که‌س ده‌ناسم که‌ ته‌مه‌نیان زۆر له‌ خواره‌وه‌یه‌ و لێره‌ش هه‌واڵیان نووسیوه‌ و یان وڵامی خه‌ڵکیان داوه‌ته‌وه‌. هۆکاری سه‌ره‌کیشی ماڵوێرانی ئێمه‌ی کورده‌ که‌ هێشتا زمانی ئای تی له‌ لامانه‌وه‌ نامۆیه‌ و پێی نانووسین، ده‌نا هه‌ر ئه‌و لاوانه‌ به‌ رۆژدا له‌ چه‌ندین ماڵپه‌ڕ و بلاگی زمان و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌دا چالاکانی کار و تێکۆشانیان هه‌یه‌.
به‌ بڕوای من گه‌لی کورد ده‌بێ شانازی به‌ هه‌موونی که‌سانی وه‌ک به‌رده‌قانییه‌وه‌ بکا، هاوکاتیش زۆر زۆر به‌داخم که‌ له‌ جێگای ئه‌وه‌ زانسته‌که‌ی له‌ خزمه‌ت حکومه‌ت و خه‌لکی خۆیدا بێ، له‌ نێو نه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵک و حکومه‌تی دیکه‌دا زێز و قه‌دری زیاتری هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵوێرانی کورد، ده‌نا ده‌بێ بگه‌ڕێن ئه‌و که‌سانه‌ بدۆزنه‌و و به‌ شێوه‌یه‌کی چالاک له‌ خزمه‌ت به‌ گه‌له‌که‌یاندا له‌ ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تدا به‌شداریان بکه‌ن.
دیسان ده‌ستان خۆش و ماندوو نه‌بن.

سڵاو، سوپاس بۆ راست کردنەوەکە، هەندێک دەستکاری و ڕێکخستنی تریشی دەوێت نازانم بۆ هێندە دێڕەکان بچڕبچڕ بوون. ناوی ڕاستی خۆی (سەفین)ە.

www.kosc.org

Dest Xosh Kak Aras Bo Aw Dimaneye Serkewtw Byt

سوپاس کاک ئاراس بۆ ئەو دیمانەیە ، بەداوای لێبوردنەوە دوو ڕۆژ دوای خۆی بڵاومانکردەوە ، دیمانەی خاوەن ماڵە بۆیە ، گلەیمان لێناکات.
...................
کاک بەردەقانی ، تەمەندرێژ بیت برای بەڕێزمان ، هیوادارم نمونەتان زۆربێت ، بێگومان من لە ٢٠٠٤ وە بە ڕێکەوت ئێرەم دۆزیەوە ، لە ڕێگەی کەسەوە نەبوو ، یەکەم مەکۆی کوردی بوو سەردانی بکەم ، بیرۆکەی ئەم سەکۆیەم زۆر پێجوان بوو ، دەتوانم ناوی بنێم داهێنان ، هەربۆیەش لەوکاتەوە پێم لێرە نەبڕی ، بەڵام پێشتر وەکو میوان سەردانم دەکرد. دیارە کارەکانت زۆر بەرز دەنرخێنم ، من دەستی ماندووی هەموو دڵسۆزیک دەبینم ، دیارە هەرئەوەش سەرنجی ڕاکێشام و کوردی ئایتی لا شیرین کردووم. باش بوو ، ئێستا ڕەنگە بتوانین بتناسینەوە ، ئەوە یەکەم جارە بتبینین.
دیارە ئەوەش ، ئازایی برای بەڕێز و خۆشەویستمان کاک ئاراسە ، کە هەڵدەسێت بە ئەنجام دانی ، دیمانە جوانەکانی لەگەڵ سەربازە وونەکانی ئایتی.
_____________________
بۆ ئەو پرسیارەی کاک حامیدی بەڕێزیش ئاماژەی پێکردووە ، نەتوانراوە چینی نوێ لێرەدا کۆبکرێتەوە ، زۆر ڕاستە ، من و زۆربەی برادەرانی تر زۆر هەوڵمانداوە بۆ ئەو لایانە ، بەڵام سەرکەوتو نەبووین ، بەداخەوە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی گەنجی کورد و حەزو ئارەزووە جیاوازەکانیان .
زۆربەی گەنجانمان ئارەزویان لە چات و پیرات و چایخانەکانی پاڵتۆک و ئەو جۆرەانەیە ، لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەندێک لە ژوورەکانی پاڵتۆک.
ئەوەی کەجێی داخە ، ئێمە نەمانتوانیوە سوود لەئایتی وەربگرین ، تا ئێستا خەڵکمان هەیە ١٥ ساڵە لەئەوروپا دەژیت ، ناوێرێت یا ناتوانێت ، نێت بانک بەکاربهێنێت.
ڕۆژانە ئەو هەموو داهێنان و بەرهەمە نوێیانە دەردەچێت ، خەڵک ئامادە نییە ، تاقیکردنەوەو شیکردنەوەیان دەربارە بکات ، بۆ نمونە مۆبایلێکی نوێ ، یا کامیراکەیەک ، تەلەفزیۆنێک ، کەئەمانە هەموو پێویستی هەموو ماڵێکن ، پێویستە خەڵک زانیاری تەواوی هەبێت لە سەر بەرهەمێک پێش ئەوەی بیکڕێت ، بەڵام زۆر بەداخەوە ، ئێمە ناچینە پێش یا زۆر بەهێواشی دەچینە پێش.
کەسی وا هەیە ١ تا ٢ کاتژمێر لە کاتی خۆم پێ بەخشیوە ، کاتێک کێشەکەی چارەسەربووە ئامادەنەبووە ، تەنیا بنوسێت کێشەکەم چارەسەرکرا بۆ ئەوەی کەسێکی تر ، سوودی لێوەربگرێت.

کاک ئاراس!
ئەگەر پێشنیارێکت هەیە بۆ دەستکاری ئەم دیمانەیە یاخود هەر هەواڵ و چاوپێکەوتنێک ، ئەوا بەچاوان جێ بەجێی دەکەین ، بە مەرجێک بواری ئەوەی تێدابێت.

سەرکەوتوبن

سڵاو ئازیزان و هاوکارە دێرینەکانم!
بەڕاستی دەستت خۆش بێ کاک ئاراس. ئەنجام دانی ئەم دیمانەیە زۆر پێویست بوو. با هیچ نەبێ بەڕێزان لێپرسراوانی هەرێم یەکێک لە هاوکارەکانمان بناسن و بزانن لە چ ئاستێکدان، لەگەڵ ئەوەشدا بە خۆ بەخش لە کاتی خۆیان کە نیانە ئەخەنە سەر خزمەتکردن بە ئایتی کوردی، هەرچەندە کاک بەردە وتەنی لای ئێمە کۆمەڵگای کوردی ئایتی سفرە، تەنها یەک ئومێد ماوە ئەیش بەڕێز دکتۆر بەرهەم سالحە ئەگەر لەم بوارەیا میمۆریەک بخاتە سەر میمۆریەک.
بەڕێزان من ماوەیەکە لێتان دورم، بەخوا زۆریشم پێ ناخۆشە. بەڵام بێ کاتی و لایەنی دیکە بوار نادات، هەرچەندە من سەردان ئەکەم بەبەردەوامی بەڵام چالاک نیم.
کاک بەردە کە ووشەکانت ئەخوێنمەوە 9 ساڵ پێش ئێستام بیر دێتەوە، کە بەیەکەوە لە گەڵ چەند بەڕێزێکی کەدا کورد ئایتی مان دامەزراند، ڕوڵی تۆ زۆر گرنگ بوو.
وائەزانم ئەوکاتەیە. تۆش هەمان کەسی. بەڵام بە کۆمەڵیک لێپرسراوێتی و مەشغوڵیەتی زیادەوە. تەنها ئەتوانم تەمەن درێژیت بۆ بخوازم. دەستی یەک بەیەکی ئەندامە چالاکەکان و خەمخۆرەکان ئەگوشم و چاوتان ماچ ئەکەم.

ده‌ست خۆش كاك ئاراس وه‌ڵامه‌كه‌م وه‌رگرت ، كاك ئامانج پێويستی به‌م هه‌موو ده‌مه‌ته‌قێ يه‌ نه‌بوو !

بژين ،

دەست خۆس کاک ئواراس بۆ سازدانی ئوەم پەیڤە لەگەل زیدە بەرییز کاک بەردەقانی . ھیوای تەمەن دریژی بۆ کاک بەردەقانی سەرکەوتن لە کارەکانیدا ، بەراستی جیدەستی دیارە لە بوواری ئوای تی کوردی . سەرکەوتن.

بژین،