کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ پاراستنی MySQL
وه‌ک ده‌زانن پاش کڕینی Sun Microsystems له لایه‌ن Oracle ه‌وه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوه‌وه
که له‌وانه‌یه له داهاتوودا Oracle مه‌رجه‌کانی به‌کارهێنانی MySQL وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی کراوه بگۆڕێت.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ش که‌باوه‌ڕی وایه Oracle له داهاتوودا ئه‌م کرداره ده‌کات Michael “Monty” Widenius ی دروستکه‌ری سیسته‌می MySQL .
بۆیه مایکڵ بۆ پاراستنی MySQL ماڵپه‌ڕێکی دروستکردووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ هێشتنه‌وه‌ی MySQL وه‌ک سه‌رچاوه‌ی کراوه.
لێره‌دا ده‌توانن ده‌نگی خۆتان بخه‌نه پاڵ کهمپینهکی مایکڵ
بۆچوونەکان
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه ، بههيوای ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه كراوه بمێنێته‌وه
بەو شێوەیە نییە، mysql تەنها سەرچاوەی کراوە نییە، بەڵکو لەژێر GPL دایە. جاری تریش باس کراوە و خۆشیان مەیوس بوون لەو کارە و بەڕاستیش نایەنەوێت وابکەن. چونکە بەهەزارەها توڵئامارازی خەڵکی داڕێژەر و دەزگای تر دەبێت لێبکاتەوە هەروەها ئەوەشی پەرەی پێداوە هەمان شت. واتا گەڕانەوە بۆ سەردەمێکی کۆن. لەم کاتەشدا باشترین ئەلتەرناتیڤ هەیە
http://www.postgresql.org/
بەڵام لێرە ئۆڕاکڵ پێچەوانەی ئەو شتە دەڵێ:
http://www.h-online.com/open/news/item/Oracle-makes-commitments-on-MySQL-Update-884532.html
کاتێکی خۆش
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
سوپاس بۆ ئەم هەواڵە و ئەو بەستەرەش.
پێموانییە ئۆراکل بتوانێت کارێک بکات کە بۆ تاکەکەس ئەو ژێدەرکراوانە بەسەربەستی نەمێننەوە، بەئاسانیش لە GPL دەرناچێت.
جارێکیان منیش لە هەواڵێکا باسی ئەوەم نووسی: http://kurditgroup.org/node/12249
شتەکان جارێ لێکدانەوەیان ئاڵۆزە و، بە گەمەی بازاڕکردن دێنە پێشچاو.
ئەمەم بیرچوو: http://kurditgroup.org/node/12250
ئێمەش نەمانوتووە خوانەخواستە ڕاست نییە، بەڵام:
1. Michael Widenius ڕاژەکاری mysql دروستنەکردووە بەڵکو ل 1979 تەنها لەژێر مافی یونیکسدا UNIREG دروستکردووە و دوای لە 1986 هەموو پلاتفۆرمەکە هێنراوەتە ژێر C ــیەوە. MySQL گونجاوە لەگەڵیدا و لەگەڵ mSQLــیشدا.
2. MySQL بەرهەمی هەر ئەو ناوە بوو(هەمان کۆمپانیا) تا لە 2008 هێنرایە ژێر پەرەپێدانی SUN ــەوە بەبڕی ملیارێک دۆلار کە200 ملیۆنی بۆ بەشداربووان بوو لەژێر سەرچاوەی کراوەدا.
3. GPL مافی لەبەرگرتنەوەیە(دەشێت لەژێر هەمان هاوپۆل بێت) بەڵام OPENSOURCE ناوێکە بۆ هەموو سەرچاوەی کراوەیەک (بەبەرامبەر، خۆڕایی، ...هتد)
زانیاری زیاتر دەربارەی هەموو ئەو مافانەی کەدەتوانیت ناوی بنێیت OpenSource Licenses
http://www.opensource.org/licenses/alphabetical
*** ئەگەر تەماشا بکەیت چەندین مافی لەبەرگرتنەوەی تێدایە بەمایکرۆسۆفتیشەوە :) هەموو سەرچاوەیەکی کراوە خۆڕایی نییە، بەڵام هەموو سەرچاوەیەک لەژێر GPL دا خۆڕاییە.
4. چونکە ئەلتەرناتیڤی چالاک و کراوە هەیە، بچوکترین وەستان و ڕاگرتن زەرەرە لەخۆیان بۆیە هەمیشە ئۆڕاکڵ ئەوەی ڕەتکردۆتەوە.
سوپاس بۆ هەواڵەکە دیسان.
کاتێکی خۆش
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]