تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کات پاشەکەوت بکە بە Ninite

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2009/12/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

-
Ninite خزمەتگوزاریەکی یەکجار بەسود و سەرنج ڕاکێشە لەسەر نێت بۆ ئەنجامدانی دامەزراندنی پرۆگرام بە کۆمەڵ ، دەتوانم بنوسم هەموو بەکارهێنەرانی ویندۆز بێ جیاوازی پێویستە ئاشنابن بە [url=http://ninite.com/]Ninite[/url].
کاتێک کۆمپیوتەرێکی نوێ دەکڕین یاخود ناچاردەبین بە سڕینەوە و دامەزرادنەوەی ویندۆز ، کاتێکی زۆرمان پێوستە بۆ دۆزینەوەی هەموو ئەو پرۆگرامانەی کە پێوسیتن ، دایانبگرین و دایانبمەزرێننین ، زۆر جار بەکارهێنەر توشی گرفتی ڤایرۆس و پرۆگرامە سیخوڕەکان دەبێت تا هەموو پرۆگرامەکانی وەک : ئەنتی ڤایرۆس و فلاش پلەیەر و PDF خوێنەر و سکایپ و مێسنجەر و وێبگەڕ و پرۆگرامی پۆستی ئەلکترۆنی ومیدیالێدەر و پرۆگرامی وێنەو WinRar و پرۆگرامی ئۆفیس و زۆریتر دادەگرێت ، جگە لەوەش چەند کاتژمێرێک کاتمان پێوسیتە بۆ داگرتن و دامەزرادنی ئەو پرۆگرامانە ، بەڵام [url=http://ninite.com/]Ninite[/url] ئەو کارانەت هەمووی بۆدەکات بە خۆڕایی.
دەتوانین بە دوو شێوە سوود لە Ninite وەربگرن ، بەم شێوەیەی خوارەوە:-
یەکەم دەتوانن هەموو کاتێک کە پێوستتان بە دامەزراندنی ئەو پرۆگرامانە هەبوو یاخود کاتێک ویندۆزتان فۆرماتکرد ، تەنیا سەردانی مالپەڕی [url=http://ninite.com/]Ninite[/url] ە ، بکەن و دوای ئەوە هەموو ئەو پرۆگرامانەی پێوسیتانە ، ئیشارەتیان بکەن و پاشئەوە لە خوارەوە کرتەیەک لە Get Installer بکەن ، ئیتر لە جێگەیەکی کۆمپیوتەرەکەتدا پاشەکەوتی بکە ، دوای ئەوە هەموو پرۆگرامەکان وەک یەک Setup دادابەزن ، لەدوای ئەوە دوو کرتە لەسەر Setup کە بکەن و ئیتر هەموو ئەو پرۆگرامانە لەجێگەی ستاندارتی خۆی دادەمەزرێن بەبێ ئەوەی تولبار و تولئامرازی زیادە دابمەزرێن وە نوێترین وەشانت بۆ دادەمەزرێنێت ، تەنانەت گەر ویندۆزەکەت 32bit یان 64bit بێت ، بۆ خۆی ئەو پرۆگرامە هەلدەبژێرێت کە پشتگیری بکات، وە پشتگیری هەموو ویندۆزەکان دەکات ، بەمەش کاتێکی یەکجار زۆرمان بۆ دەگەڕیتەوە.
ڕێگەی دووەم دەتوانن هەمان Setup لە فلاش میمۆریەکدا هەڵبگرن ، لەوێوە بە دوو کرتە هەموو پرۆگرامەکان دابمەزرێننەوە.
جێگای ئاماژەیە Ninite کارێکی یەکجار گرنگ و بە سوود ئەنجام دەدات ، بەڕاستی کەسانی خاوەنی ئەم بیرۆکەو کارە جێگای ڕێز و دەستخۆشین .
وە هەروەها جگە لەو پرۆگرامانەی کە ئێستا ڕیزبەندکراون لە لیستەکەدا ، بەکارهێنەران دەتوانن لەخوارەوەی ماڵپەڕەکە ، پێشنیاری پرۆگرامی نوێ بکەن ، ئەوەش تەنیا بە نوسینی ناوی پرۆگرامەکەو پۆستی ئەلکترۆنی خۆت.

بۆچوونەکان

پێم وابێ مایکرۆسۆفت لەم بارەیەوە لە لینوکس زۆر لەدوایەو ئەیەوێت پێشبڕکێ لەگەڵ لینوکسدا بکات.

سوپاس بۆ بۆچوونەکەت ، ئەمە کارە MS ی لە پشتەوە نییە ، سەردانی ئەم بەستەرە بکە http://ninite.com/info/about بزانە کێن!
دوای ئەوەش ئەم کارە تەواو جیاوازە لەوەی لینوکس ، مەبەستم لە داگرتنی پرۆگرامەکان نییە، بەڵکو لە شێوەی دامەزراندیان ، چونکە Ninite بۆ خۆی هەموو پرۆگرامەکانت بەشێوەی Default بۆ دادەمەزرێنێت.
Ninite بۆ ئەوکەسانەی زۆر شارازان لە کۆمپیوتەر ، کاتیان بۆ دەگەڕێنێتەوە ، وە بۆئەو کەسانەی نوێن ، هەموو پرۆگرامەکانیان بۆ دادمەزرێنێت.
کارەکانیش هەموو بەخۆڕایی .
سەرکەوتوبن

هەربژى کاک زەندى گیان،
My Blog

دەستخۆش کاک زەندی بۆ هەواڵەکە و ساڵی نوێت پیرۆز :(
مایکرۆسۆسفت بێت یان دیوێکی تر. ئەمە هەمان پڕۆژەیە http://appnr.com/ بەڵام زۆر هەژار.
کاک فەتاح مەبەستانsynaptic ــه؟
ئەوانە بۆ مایکرۆسۆسفت نابن، مایکرۆسۆفت و ماک پڕۆگرام وەکو لەفەی گەس بەبێ ویستی خۆت پیاز و بەهارات ..هتد تێدەکەن و هەموو لەپێچراوێکدایە. لەلینوکس/یونیکس گورزە شیتەڵ شیتەڵ دەکرێت و دایدەمەزرێنیت. ئەتوانم بڵێم ئێستا لەو باوەڕەم چۆن ناکرێت و ناسا و جەنجەڕ بەراوردیان بکرێت، چونکەخاڵی بەراوردیان نییە، ئەو دوانەش یان سێیانە هەمان شت.

دنیاییەک ڕێز

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

بژی کاک سیای بەڕێز!
لەتۆش پیرۆز.

دەست خۆش کاک سیا، بۆ ئەو لینکە appnr

دەستەکانت خۆش کاکە زاندی بۆ ئەم بابەتە، بەڕاستی بەسوودە

دەستەکانت خۆش کاکە زاندی بۆ ئەم بابەتە، بەڕاستی بەسوودە