LG تەنکترین تەلەفزیۆنی بەرهەم هێنا.
کۆمپانیای LG کۆریای باشوور ، تەلەفزیۆنی ٤٢ ئینجی بە تەکنۆلۆژیای (LED) ە Light-emitting diode ی بەرهەمێنا ، بە تەنکترین تەلەفزیۆنی جیهان هەژماردەکرێت و تەنیا ٢،٦ ملم ئەستورە و کێشەکەی تەنیا (٤کگم) ە، بەمەش LG ئەستوریی تەلەفزیۆنەکانی بەڕێژەی ٥٠% تەنک کردۆتەوە لەچاو بەرهەمەکانی چینی پێشوویی.
تەکنۆلۆجیای LED , تەکنیکێکی نوێی ساڵی ٢٠٠٩ بوو لە ڕوناکی تەلەفزیۆنی LCD , بەڵام شرۆڤەکەران پێیان وایە ساڵی ٢٠١٠ بەهەمان شێوە تەکنۆلۆژیای LED لە گۆڕەپانی کۆمپانیاکاندا دەبێت ، لەبەرئەوەی تەکنۆلۆژیای OLED نرخەکەی زۆر گران دەکەوێت بۆ ساڵی ٢٠١٠ .
کۆمپانیای Samsung ئەم ساڵ یەکەم کۆمپانیا بوو لە بواری تەلەفزیۆنی LED و لە زۆربەی تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵدا پێشڕەو بوو ، ئەو تەلەفزیۆنانەی کەئێستا لەبازاڕەکاندان ئەستوراییان نزیکەی (٣سم) ن.
شایانی باسە هەرچەند LG تەنیا توانیویەتی چەند ملیمەترێک ، تەلەفزیۆن تەنک بکاتەوە ، بەڵام جێگای گرنگی و بایەخ پێدانە.
بڕیارە ئەم تەلەفزیۆنە نوێیەی LG لە مانگی ١ لە کۆنفرانسی CES دا نمایش بکرێت.
جیگای ئاماژەیە تەکنۆلۆژیای LED یە کە کارئاسانی زۆری بۆ کۆمپانیاکان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن تەلەفزیۆن تەنکتر بکەنەوە ، لەبەرئەوەی سیستەمی روناکردنەوەی دەکەوێتە چوارچێوەی دەرەوەی تەلەفزیۆنەکانەوە ، بۆیە شرۆڤەکەران واباوەڕدەکەن ساڵی ئاییندە پێشبڕێکردن لە بواری تەنک کردنەوەی تەلەفزیۆنەکان دەبێت بەهەمان تەکنۆلۆژیای LED .
بۆچوونەکان
دەست خۆش کاک زەندی بۆ ئەم هەواڵە، ئەستووریەکەی 2.6 میللی مەترە نەک سانتی مەتر، واتە ئەستووریەکەی نزیکەی بەقەد ئەستووری پارەی وردەیە.
ئه م کاته تان باش من بۆ ئه و دوو ملم وشه شه تۆزی گومانم هه یه چونکه وه ک نمونه که باس سامسونگی زنجیره ی 8 ده کات که 30 ملمه واته 3 سانت مه تر سم ئه بێت 26 ملم بێت بۆ نمونه ئه مه جۆره 3 سم UE46B8050 är 3 cm tunn och utformad med smäckra linjer och en fot i borstat stål