دروپاڵ- نووسین بە کوردی
سڵاو ئازیزان،
لە هەوڵی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سایتی 'ماڵێک لە ئاسمان'دام بە دروپاڵ (drupal-6.15 بەکار دەهێنم)، بە ڕای خۆم هەنگاوی باشم ناوە، پرسیارێکم هەیە لەسەر نووسین بە کوردی لە مۆدیولەکانی دروپاڵدا، بۆ نموونە، کۆنتاکت، چۆن بتوانم تێکستی فۆرمی کۆنتاکت بگۆڕم بۆ کوردی، دەزانم فۆرمەکە لە فایلی contact.pages دروست دەبێت، بەڵام لەو فایلەدا ناتوانم بە کوردی بنووسم. بۆ زانیاریی زیاتر سەیری http://hemin.dk/mla/contact بکەن، هەر تێبینییەکیشتان هەبێت، بە گشتیی لەسەر سایتەکە، زۆر خۆشحال دەبم بە بیستنی.
پێشوەخت سوپاس،
هێمن
دەستخۆش بۆ دروستکردنى ئەو ماڵپەڕە کاک هێمن!
کاک هێمن دوو وشەک بۆت کردە کوردى :) لێرە دابگرە دواتر بە notepad بیکەرەوە ئەوەى دەتەوێت بیکە بە کوردى
amanj.net/contact.zip
ئەم پڕۆژەیە هەبوو نازانم چى بەسەرهات!
http://translate.dengubas.com/
هەر سەرکەوتووبى،
My Blog
سڵاو هاوڕێیان،
تکایە دەسکاریی هیچ پەڕگەیەک مەکە، ئەگەرنا ناتوانیت هیچ نوێکردنەوەیەک لە سیستمەکەتدا بکەیت. ئەم جۆرە دەسکاریکردنە لە دروپاڵدا باو نییە. ئەمە کاری Wordpress ـە. (-:
بۆ وەرگێڕانی هەر بڕگەیەک: http://www.hemin.dk/mla/admin/build/translate
سەرەتا بەخێرهاتى کاک بەردەقانى،
کاک بەردە ئەزانى هەموو سەرەتای ساڵ دەردەکەویت،لە مانگى یەک لە ٢٠٠٩ هەندێک بابەتت نوسى دوتر دیار نەماى،ئێستا مانگى یەکە هاتیتەوە،
بۆ دەستکارى پەڕگەکان:-
چۆن دەزانى ئەمە کارى وۆردپریسە؟وەرگێرانى وۆردپرێس لەلاین گرووپێک وەردەگێرێت،بەسەرهێڵ!
https://launchpad.net/~wpkurdish
ئەمەیش بەرهەمى ئەو گرووپەیە!
http://ku.wordpress.org/
هیوادارم ئەو کارەى تۆ دەیکەیت بۆ درۆپاڵدا بەرهەمى هەبێت،بۆ تاکى بەکارهێنەرى کورد،وەک ئەوەى وۆردپرێس
یەک دنیا ڕێز و خۆشەویستى
My Blog