سکاڵا لە مایکرۆسۆفت دەکرێت لەبەر Bing
-
کۆمپانیایەکی بچوکی ئەمەریکایی لە St. Louis " سانت لویس " بەناوی "Bing Information Design" سکاڵا لە دژی مایکرۆسۆفت تۆمار دەکات ، لەبەرئەوەی مایکرۆسۆفت بەبێ ڕەزامەندی و پێدانی مۆڵەت لەلایەن ئەوانەوە ، وشەی " Bing" ی بۆ ماتۆڕی گەڕۆکی خۆی بەکارهێناوە ، لەکاتێکدا کۆمپانیای ناوبراو لە بەرواری ٢٠٠٠ وە زۆر پێش MS وشەی " Bing " یان بەکارهێناوە .
کۆمپانیاکە دەڵێن بەکارهێنانی " Bing " لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە زیانێکی زۆری بە بازاریان گەیاندووە و کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر کڕیارەکانیان وە بۆتە هۆی سەرلێشوان و تێکەڵاوی لەلایەن کڕیارەکانیانەوە.
وە هەروەها لە سکاڵاکەدا ئامەژەیان پێکردووە کەوا مایکرۆسۆفت پێشتر زانیاری هەبووە لە سەر خاوەندارێتی وشەی "Bing " کە بۆ کۆمپانیای Bing Information Design" دەگەڕێتەوە ، بەڵام گرنگی پێ نەداوە.
ووتە بێژێکی مایکرۆسۆفت دەدوێ بۆ ماڵپەڕی [url=http://www.eweek.com/c/a/Windows/Microsoft-Sued-by-St-Louis-Firm-Over-Bing-Name-797410/]Eweek.com[/url] و دەڵێت ئێمە لەڕێگەی میدیاکانەوە ئەم هەواڵەمان بیستووە و داواکاریەکەیان بە ڕەوا هەژمارناکات وە دەڵێت بەکارهێنانی وشەی " Bing " هیچ کاریگەری خراپی لەسەر کڕیارەکان نەبووە هیچ تێکەڵاویەک دروست ناکات.
بۆچوونەکان
دەستخۆش!
باوەڕ بکە من سەرەتا وام زانى هین ئەو کۆمپانیایە لەبەر ئەوەى پێشتر پڕۆگرامى bingـم بەکارهێناوە،کە بۆ چاتکردن بەکاردەهات لە موبایل،بەڵام ماوەێکە لەکارکەوتووە ئیش ناکات،دواتر لێرەیە باسى کرا کە تایبەتە بە مایکرۆسۆفت،بەڕاى من هەر کۆمپانیاک هەر کەسێک ناتوانن گەڕانێکى سەرکەوتوو دروست بکەن وەک گووگڵ!
http://wap.bing.im/
My Blog
کاک زەندى منیش دەڵێم هیچ شتێک مەحاڵ نییە،بەڵام سادەیی گەڕانى گووگڵ واى کردووە هەمیشە بەکارهێنەرى زۆر بێت،چى کاتێک کارێکى وا سادە و خێرا کرا ئەو کاتە لەوانەیە بەکارهێنەرى هەبێت!
دووبارە دەستخۆش بۆ هەموو بابەتەکانت کە جێگاى دەستت دیارە،
My Blog