تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چی ىڵاوکراوه‌یه‌ت له‌ بواریIT دا به‌ کوردی ده‌رده‌چێت ؟

Shrek

Shrek

بڵاوکراوەتەوە

2009/12/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

به‌ڕێزان ئایا گۆڤارێکی کوردی هه‌یه‌ که‌تایبه‌ت بێت به‌ بواری IT یان له‌و بواره‌دا به‌کوردی بابه‌ت بڵاو بکاته‌وه‌؟ جاران زانکۆی سلێمانی گۆڤاری " زانکۆی" ده‌رده‌کرد که‌ گۆڤارێکی ئه‌کادیمی بوو به‌ڵام زۆر گه‌ڕام لینکیانم نه‌دۆزیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌زگای سه‌رده‌م گۆڤاری " ضانستی سه‌رده‌م" ده‌رده‌کات که‌هه‌ندێک بابه‌تی سه‌ره‌تای تێدایه‌ له‌ سه‌ر IT یان کۆمپیوته‌ر.

زۆر سوپاستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر یه‌کێک لینکێک بزانێت و ئاگادارمان بکات.

هه‌ر شاد بن.

به‌ڕێزان که‌س وه‌ڵام ئه‌م پرسیاره‌ی لانه‌بوو ؟

بەڕێزم لەسەر نێت دەتەوێت گۆڤارەکە بخوێنیتەوە؟یان هەر ناوى گۆڤارت دەوێت لە کوردستان بڵاوبکرێتەوە؟لە کام شارى کوردستانى؟
My Blog

سڵاو هاوڕێیان!
کاک ئامانج ، پرسیارەکەی ڕوونە ، دەیەوێت بزانێت ئایە گۆڤاری ئایتی هەیە بەزمانی کوردی لەکوردستان بڵاوبکرێتەوە ، ئیتر لەسەر هێڵ یاخود دەرهێڵ ، بەڵام پێم وایە ئەو مەبەستی گۆڤارێک بێت چاپ بکرێت. ئەو بۆخۆی لەهەندەرانە لەکوردستان نییە.
بەڕێز Shrek !
[url=http://www.c4kurd.com/govar/index.php?Lapara=15]ئەمە هەیە[/url]

وە هەروەها
[url=http://www.kurdishweb.net/]ئەمەش[/url]
پێم وایە تۆ مەبەستت گۆڤارێکی ئایتی کوردی Pro چاپکراو ، باوەڕناکەم هەمان بێت ، چونکە خەڵک زیاتر سەرقاڵی دەفتەری دۆلارە نەک دەفتەری ئایتی.

کاک زەندى قسەکانت زۆر ڕاستە،تا ئێستا گۆڤارێکى ئایتى کوردیم نەبینییوە زۆر باش بێت،ئەمانە هەیە،

١-c4kurd اەسەرەوە کاک زەندى بەستەرى بۆ کردووە،
٢- وێب //ماوەێک بڵاوکرایەوە لەلاین ڕێکخراوەى kico،ئێستا نازانم بڵاودەکرێتەوە یان نا!
٣-کورد کۆمپیوتەر //ئێستا بڵاودەکرێتەوە،
٤-ڕۆژنامەى هاوڵاتى لە ناوەڕاستى پەڕەکانى باسى ئایتى دەکات،
٥-لەوانەیە هەندێکى تر هەبێت،

بەڵام بە ڕاى هەموو پرسیارەکانى ئەم مەکۆیە لەگەڵ ئەوانى لەگەڵ مەکۆ کوردیەکانى تر بڵاودەکرێتەوە بیخوێنەوە باشترە،لەبەر ئەوەى هەمان بابەتەى ئەم مەکۆییە!

My Blog

به‌ڕێزان کاک زه‌ندی و کاک ئامانج زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌کانتان.

کاک ئامانج مه‌به‌ستم گۆڤارێکی ئه‌کادیمیه‌( ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هێڵ هه‌بێت ئه‌وه‌ باشتره‌ )
که‌ بابه‌ت له‌ بواری IT دا بڵاو بکاته‌وه مه‌رج نییه‌ که ته‌نها‌ تایبه‌ت بێت به‌ IT ‌. جاران گۆڤاری "زانکۆ" ده‌رده‌چوو به‌ڵام نازانم بۆ ئێستا.

من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ بادوای پرسیارێکی تایبه‌تیدا بگه‌ڕێم به‌ڵکوو حه‌ز ده‌که‌م بزانم له‌ڕوو زمانه‌وه‌ له‌وبواره‌دا چی کراوه‌، چونکه‌ به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین کیشه‌ که‌به‌ره‌و ڕووی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌بێته‌وه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت له‌بواری IT دا بنووسن کێشه‌ی زمانه‌.

کاک ئامانج قسه‌ی کاک زه‌ندی یه‌ من له‌ ئاوروپا داده‌نیشم.(کاک زه‌ندی له‌وانه‌یه‌ ئه‌دره‌سه‌که‌شم بزانێت- کاک زه‌ندی بایعه‌که‌مان ده‌ده‌یت به‌بڕین- I am only joking ).

هه‌رشاد بن.