تایبەتمەندیەکی تری گووگڵ " Google Goggles "
ڕؤژی دووشەممە کۆمپانیای گووگڵ تایبەتمەندیەکی تری ناساند بە دنیای تەکنۆلۆجیا کە ناوی " Google Goggles "ــە واتە چاویلکەی گووگڵ ، ئەم تایبەتمەندیە مەبەست لە زیاتر بەرەوپێشچوونی گەڕانە لە گووگڵدا چونکە ئەگەر کەسێک بیەوێ بە دووای زانیاری وێنەیەک بگەڕێ کە لای خۆیەتی یان وێنەکەی لایە ئەوە دەتوانێ بە هۆی مۆبایلەکەوە وێنەکە دابنێ و گووگڵ هەر زانیاریەکی هەبێت لەسەری بڵاوی دەکاتەوە، " ڤیک جیندۆترا " کە جێگری بەشی ئەندازیاریە لە کۆمپانیای گووگڵە ، و وتی : لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە دەتوانی زانیاری وەربگریت لەسەر ئیشی هونەری ، وێنە ، ئاڕمی شوێنان ، بەرگی ئەلبووم ، شوێنەکانی جیهان و زۆر شتی تر .
بۆ نموونە:
ئەم ڤیدیۆیە
www.youtube.com/watch?v=hrE7yVJaA08&feature=player_embedded
وەک دیارە لە ڤیدیۆکە کاتێک کامێراکە دەچیتە سەر هەر کامێکیان ، ناوەکەی دەنووسێ لە ژێرەوە، وە هەروەها " جیندۆترا " ووتی : ئامانجی ئێمە ئەوەیە زانیاری لەسەر هەموو وێنەیەک پیشانبدەین.
[url=http://edition.cnn.com/2009/TECH/12/08/google.goggles/index.html]زیاتر[/url]