دیمانە لەگەڵ دیاکۆ، تەکنەلۆژیا و زمانی کوردی
گەشەکردنی تەکنەلۆژیا و چالاکی تاکی کورد لەم بوارەدا برەوی بە زمانی کوردی داوە، بەشێوەیەک کە دەتوانین بڵێن "دەتوانین تەکنەلۆژیای زانیارییەکان بە کوردی بنووسینەوە". فەرهەنگی ئایتی زانستپەروەرانی کورد هەوڵێکە بۆهاوشانبوونی زمانی کوردی لەگەڵ نوێکارییەکانی ئەم بوارەدا، لەگەڵ بەڕێز ناسراو بە دیاکۆ، ئەم دیمانەیەمان سازدا تاکوو ڕووناکی بخەینەسەر هەوڵەکانی لەم بوارەدا.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار: [/url] [url=http://www.kurditgroup.org]با لە خودی دیاکۆ خۆیەوە دەست پێبکەین، ئەم شارەزاییەی بەڕێزتان لەچییەوە هەڵقوڵاوە؟ [/url]
هه‌ر ده‌م ئاواته‌خواز بووم هه‌موو وشه و ده‌سته‌واژه و چه‌مك و بابه‌تێك بتوانم به زمانی كوردی بنووسمه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵم داوه هه‌ر فه‌رهه‌نگ و وشه‌نامه و په‌ڕتووك و وتارێك كه پێوه‌ندیی به زمان و زمانه‌وانیی كوردییه‌وه هه‌بێ، كۆ كه‌مه‌وه. ئه‌وانه‌ی جێپه‌نجه‌یان له زمانی كوردیدا دیاره و پێوه‌ی ماندوو بوون، لای من سه‌رنجڕاكێش بوون، له كاره‌كانیان ورد بوومه‌ته‌وه. تاووتوێی ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی زمانی كوردیم كردووه. كاری ئه‌كادیمییه‌كانی زمانه جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌كوو كوردی، فارسی، عه‌ره‌بی، سویدی و ئینگلیزی جێی تێڕامانم بوون.
پێم وایه له‌ڕێی "ئایتی"یه‌وه زمان ده‌توانێ گه‌شه بستێنێ بیر كه‌ره‌وه كۆمه‌ڵێ پرۆگرام و نه‌رمه‌واڵه بكرێنه كوردی، پرۆگرامێكی هه‌ڵه‌گری ڕێنووس و ڕێزمان چێ بكرێت! له هه‌مووی ئه‌وانه‌شدا باشترین شێوازی نووسین و وشه‌ی له‌بار و به‌جێ به‌كار ببرێت! ئه‌و كاته زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، ڕێنووسێكی درووست، كۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسای زمانه‌وانی و له هه‌مووی گرنگتر، زاراوه‌یه‌ك وا به‌رز ده‌كرێته‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه به‌كار ببرێت و زمانی كوردی له سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلێشێواوی و پرشوبڵاوی ڕزگاری ده‌بێت.
چی له‌وانه باشتر هه‌یه بۆ هه‌وێنی هه‌ڵقوڵانی هه‌ر حه‌ز و هاندان و به‌دواداچوونێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زماندا؟
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار: [/url] [url=http://www.kurditgroup.org]ئایا ئەندامن لە هیچ کۆمەڵە و ڕێکخراوێکی ئەکادیمیدا؟[/url]
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان ڕێكخراوێك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمانی كوردیدایه، به‌داخه‌وه تا ئێستا ئاگادار نیم كه ئه‌كادیمیایه‌كی زمانه‌وانیی كوردی هه‌بێت كه كه‌ڵك له زانستی سه‌رده‌م وه‌كوو ئینته‌رنێت بگرێت تا بكرێت له هه‌نده‌رانیشه‌وه نێزیكایهتییان بكرێت. به‌ڵام من وه‌كوو وه‌رگێڕێك له سوید ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕانی ستۆكهۆڵمم، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سویدییه و تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی ده‌رچووی خولی وه‌رگێڕین و به‌ڵگه‌نامه‌ی وهرگێڕییان هه‌یه له شاری ستۆكهۆڵم.
هه‌ڵبه‌ت ده‌مه‌وێ بڵێم كه ئه‌ندامه‌تیم له "كوردئایتیگرووپ" و "زانستپه‌روه‌رانی كورد" بۆ من كهمبایهختر له هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نه‌بووه، به‌تایبه‌ت له بواری ئایتی و زمانه‌وانیی كوردییه‌وه زۆر زۆر سوودمه‌ند بوون.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار: [/url] [url=http://www.kurditgroup.org]ئارەزووی بەڕێزتان لەوەی کە دەقە کوردییەکان بێ هەڵەبن، لەچییەوە سەری هەڵداوە؟[/url]
ده‌قێك كه له باری ڕێنووسه‌وه هه‌ڵه‌ی تێدا بێت، مه‌به‌ستی نووسه‌ر ده‌شێوێنێ و سه‌ریش له خوێنه‌ر تێك ده‌دات. ناوێری به نه‌وه‌كانی داهاتووش بڵێی كه خاوه‌نی زمانێكی كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ڕێسایه‌كی ڕێك‌وپێك ڕۆ نراوه.
كه‌مته‌رخه‌میی هه‌ندێ پێنووسبهدهستی كورد، زیاتر ئاره‌زووی مرۆڤ بۆ باشتربوون ڕاده‌كێشێ.
به نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی به‌ناوبانگ كه ڕۆمانێكی ئه‌ستووری وه‌رگێڕابووه كوردی، وتم: "ته‌نها له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌تدا ٣٨ هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی هه‌یه!"، به كهمتهرخهمییهكهوه وتی: "هه‌موو كه‌س تێ ده‌گا چیم نووسیوه". وتم: "به‌ڵام هیچ نووسه‌رێكی ئینگلیزیزمان له جیاتیی "boy" و "car" نانووسێ "boi" و "kar" و پاشان بڵێ هه‌موو كه‌س لێم تێ ده‌گه‌ن.
كه سه‌یری زمانه ئه‌ورووپییه‌كان بكه‌ین ده‌بینین كه چه‌نده وردبینن له داڕشتنی ده‌ق و به‌كارهێنانی خاڵبه‌ندی، ڕێنووس و ڕێزمانه‌وه. ئه‌و باشییانه بێگومان ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بیر كه‌ینه‌وه كه دهقهكانمان كه‌مترین هه‌ڵه‌ی تێدا بێت.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org] دەڵێن تاکوو نووسەرێکی باش بیت دەبێت زۆر بخوێنیتەوە، ئەی گەر بمانەوێت ڕێزمانی نووسینەکەمان باش بێت چی بکەین؟[/url]
مرۆڤ ناتوانێ نووسه‌رێكی باش بێت ئه‌گه‌ر ڕێزمانێكی باش نه‌زانێ و ئه‌گه‌ر وشهدانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌كوو خۆت ئاماژه‌ت پێ كردووه خوێندن و فێربوون گرنگترین شته. ئه‌وڕۆكه‌ش گه‌لێ په‌ڕتووك و ماڵپه‌ڕ له‌سه‌ر ڕێزمان به كوردی یان به زمانه‌كانی تر هه‌یه كه زۆر جێی تێڕامانن.
تا بڕوا نه‌هێنین كه ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌ڵه بكه‌ین، هه‌ڵه‌كانمان نابینین و تا كاتێكیش هه‌ڵه‌كانمان نه‌بینین، هه‌ر وا به قه‌تیسماوی ده‌مێنینه‌وه.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org]بەڕێزتان یەکێکن لەو سەربازە ونانەی کە لەم بوارەدا ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە، هەمیشە لە مەکۆکان و ماڵپەڕەجیاجیاکاندا ناوت دەبینین و دەبیستین، ئایا پەیوەندیتان لەگەڵ زمانزانەکانی تردا چۆنە؟[/url]
پێم وابێ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تا ڕاده‌یه‌ك وه‌كوو پرسیاری دووه‌مه، به‌ڵام من هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوهنڕان و به‌تایبه‌ت نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕن پێوه‌ندیم هه‌بووه و بابه‌تی پێوه‌نددار به زمانمان تاووتوێ كردووه، هه‌ڵبه‌ت هه‌میشه كه‌ڵكی زۆر زۆرم له زمانه‌وانانی كوردی تر كه له‌به‌رده‌ستتدا نین وه‌رگرتووه. كتێب و نووسراوه و وتار و تێزی زانكۆیییانم تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتبێ هه‌موو خوێندووه‌ته‌وه و سوودی باشم لێ وه‌رگرتوون. به‌رهه‌می زمانزانێ ڕێیه‌كی پێوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئه‌و.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url]
[url=http://www.kurditgroup.org]پیشەی بەڕێزتان لە ڕێزمان و زاراوەسازییەوە دوورە، ئایا ئەمە کاریگەری نەکردۆتە سەر دابینکردنی کات بۆ ئەم کارە خۆبەخشانەت؟[/url]
بێگومان هه‌ر پیشه‌یه‌ك له بواری حه‌ز و خولیاكانی مرۆڤدا نه‌بێ، كار ده‌كاته سه‌ر ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و حه‌زانه. به‌ڵام ئه‌وین شتێكه له بیر و هزری مرۆڤدایه و به ڕای من ده‌كه‌وێته سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه.
مرۆڤ به ئه‌وین و خولیاوه زیندووه. من بۆ ئه‌م كارانه و به‌تایبه‌ت بۆ "فه‌رهه‌نگی ئایتی"ی زانستپه‌روه‌رانی كورد، زۆر زۆر كاتی ئازاد و بگره كاتی كاریی خۆشم داناوه، به‌ڵام ئه‌و كاتانه لای من بۆ شتی پیرۆز بوون كه قه‌ت نه‌ك به‌فیڕۆچوونی نازانم به‌ڵكوو هۆی هه‌ناسه‌كێشانی من بوون و منه‌تیشی به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكه‌وه نییه.
هه‌ڵبه‌ت له‌م دواییانه‌دا به‌بۆنه‌ی خوێندنی "وه‌رگێڕی"، تا ڕاده‌یه‌ك كار و خولیام له یه‌كتر نێزیك كردۆته‌وه. ناچارم به شێوه‌یه‌كی زانستییانه له هه‌موو بوارێكی نه‌خۆشه‌وانی، دادگایی، په‌نابه‌ری، ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا، لای خۆم كوردی بگه‌یه‌نمه ئاستی زمانی سویدی، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا، زۆر جار پێویست به كاری وشه‌وانی و زاراوه‌سازی ده‌كات.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org]فەرهەنگی ئایتی زانستپەروەران و پێداچوونەوەی بابەتەکانی ئەوێ ئەرکێکی تری بەڕێزتانە، گەر بکرێ شتێکمان لەسەریان بۆ باس بکەیت.[/url]
١ـ ئێمه له "زانستپه‌روه‌رانی كورد"دا بڕوامان به "زۆر و بۆر" نییه، هه‌ر ده‌قێك كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێ وتارێ بێت كه خوێنه‌ر بتوانێ شتی لێ فێر ببێ، پاشان ده‌بێ ڕێساكانی ڕێنووس، ڕێزمان، خاڵبه‌ندی و بنه‌ماكانی تری نووسینی وتار، وه‌كوو "پێشه‌كی، ناوهڕۆك، ده‌ره‌نجام"ی تێدا ڕه‌چاو كرابێ، هه‌روه‌ها زمانه كوردییه‌كه‌ی ده‌بێ له ئاستی زمانه پێشكه‌وتووه‌كانی تری دنیادا به‌رز كرابێته‌وه و بۆ هه‌ر زاراوه‌یه‌كی بیانی، تا ئه‌و شوێنه‌ی ڕێپێدراوه، وشه‌یه‌كمان به كوردی هه‌بێت. هه‌موو ئه‌م كارانه ته‌نها به یه‌ك نووسه‌ر ناكرێن، بۆیه "ده‌سته‌ی چاوه‌دێر"مان هه‌یه كه بابهتهكان له باری زانستییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ئه‌گه‌ر به شیاو بزانرێ بۆ بڵاوبوونه‌وه، ده‌نێردرێ بۆ "ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه"، تا له‌وێش هه‌موو ده‌قه‌كه له باری زمانه‌وانییه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت. ئینجا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.
ئه‌و پێداچوونه‌وه ئه‌ركی منه و بڕیاره‌كانی "كۆڕی زانیاریی كوردستان" و ئه‌زموونێكی زۆر له زمانه ئه‌ورووپییه پێشكه‌وتووه‌كانی تر، بنه‌مایه‌كن بۆ ڕه‌وتی ئه‌م كاره.
٢ـ پڕۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی "ئایتی IT"ی زانستپه‌روه‌رانی كورد، پڕۆژه‌یه‌كه كه له ساڵی ٢٠٠٣وه ده‌ستی پێ كرد، ئه‌ویش كاتێ بوو كه ده‌مانویست چه‌ند وتارێكی ئایتی به زمانی كوردی بنووسین، هیچ وشه‌یه‌كمان له‌و بواره‌دا نه‌بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌كرا كه بابه‌تێكی ئایتی به كوردی بنووسین، پڕ ده‌بوو له وشه‌ی بیانی. ئه‌وه بوو بڕیارمان دا ده‌ست بكه‌ین به دانانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه. پڕۆژه‌یه‌كمان بۆی خسته ڕێ، كۆمه‌ڵێ ئه‌ندامی باش كه شاره‌زایییان له بواری ئایتیدا هه‌بوو قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵی. شاره‌زای زۆر بواری جۆربه‌جۆر بوون، بۆ وێنه وێبدیزاین، پرۆگرامكردن، ڕایه‌ڵه، پاراستن، ئه‌ندازیاری هه‌ر وه‌ها ماجیسته‌ر و ئه‌ندازیار و خوێندكاری زانكۆشمان تێدا هه‌بوو. هه‌فته‌یه‌ك چه‌ند شه‌وێك له "پالتالك" كۆ ده‌بووینه‌وه. زاراوه پێشنیاركراوهكانمان به ئینگلیزی كۆ ده‌كرده‌وه، تاووتوێمان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی شاره‌زای بواره‌كه بوون، به‌وردی شییان ده‌كرده‌وه و ڕوونیان ده‌كرده‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ زمانه‌كانی تری ئه‌ورووپی و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی و فارسیش به‌راوردمان ده‌كردن. پاشان له فه‌رهه‌نگه جۆربه‌جۆره كوردییه‌كانیش ورد ده‌بووینه‌وه، خه‌رمانی وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردیمان شه‌ن ده‌كرد، هه‌موو یاسایه‌كی ڕۆنان و چێكردنی زاراوه‌ی نوێمان له بواری زاراوه‌سازیدا ڕه‌چاو ده‌كرد، جاری وا بوو بۆ وشه‌یه‌ك چه‌ند پێشنیارێ ئاراسته ده‌كرا، جاری واش بۆ زاراوه‌یه‌ك تاكهوشهیهكمان به كوردی ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، ده‌هاتین و ده‌چووین و لێوردبوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌مان ده‌كرد و بیرمان ده‌كرده‌وه و ئاخری زاراوهیهكمان ساز ده‌كرد. ده‌مانخسته ده‌نگدان، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، ده‌كه‌وته ناو فه‌رهه‌نگه‌كه تا ڕۆژێ كه پێشنیارێ باشتر له‌وه بێت.
زاراوه‌ی زۆر هه‌یه كه دامان نا، پێم خۆشه ئاماژه بكه‌مه یه‌كێكیان:
له زمانی ئینگلیزی‌دا به هێمای @ ده‌ڵێن: (at)، واته: "له"، به‌ڵام له زمانه ئه‌ورووپییه‌كانی تردا واتایان بۆ خودی هێماكه داناوه و قه‌ت پێی ناڵێن (at). بۆ وێنه له زمانی سویدیدا ناوێكیان بۆ هێماكه داناوه كه به كوردی ده‌بێته "ئای لووتهفیلی"، به فینله‌ندی پێی ده‌ڵێن "ئای كلكهمهیموونی". بۆ خوێندنه‌وه‌ی ناونیشانێكی پۆستی ئهلهكترۆنی، له باتیی (at) ئه‌و وشه‌یه به‌كار ده‌به‌ن و له باتیی (dot) به زمانی خۆیان ده‌ڵێن: "خاڵ".
ئێمه‌ش له كوردیدا هاتین به شوێن زاراوه‌یه‌كدا گه‌ڕاین كه به‌و جۆره بێت به‌ڵام له زمانه‌كه‌ماندا گونجاو بێت، ئه‌وه بوو، بیرمان له "قژی لوول" و "قژلوول" كرده‌وه و هێماكهمان ناو نا "ئالوول" كه كورته‌ی "ئای لوول"ه. (ئالوول )، تا ئێسته‌ش هه‌ر كه‌س بینیویه‌تی زۆری لا جوان بووه. به‌وجۆره، بۆ وێنه ناونیشانی پۆستی ئه‌له‌كترۆنیی "diyako@zkurd.org" كه به ئینگلیزی به "دیاكۆ، ئه‌ت، زكورد، دۆت. ئۆرگ diyako, at, zkurd, dot, org" ده‌خوێنرێته‌وه، ئا به‌م شێوه‌یه به كوردی ده‌خوێنینه‌وه: "دیاكۆ، ئالوول، زكورد، خاڵ، ئۆرگ". چونكوو ته‌وزیم و پێویست نییه كه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به ئینگلیزی بخوێنرێته‌وه، له زۆربه‌ی وڵاته ئه‌ورووپییه‌كانیش به ئینگلیزی ناخوێنرێته‌وه و هه‌ر به زمانی خۆیان وه‌ریان گێڕاوه.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org]گرنگیدان بە ڕێزمانی کوردی لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوە کوردییەکاندا چۆن دەبینیتەوە؟[/url]
هه‌ڵبه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم بڵێم كه ئه‌وانه‌ی له پشتی گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌كی كوردیدا كار ده‌كه‌ن، ئاگایان له ڕێزمانی كوردی نییه، چونكوو ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌یه‌كی درووست نییه و زۆر ناهه‌قییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له زۆر گۆڤار و ڕۆژنامه‌دا (نه‌ك هه‌مووی)، به‌زه‌قی ده‌بینرێ كه هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی زۆر ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م پێكه‌وه به‌راوردیان بكه‌ی ده‌بینی كه هیچ هاوڕێكی و هاوڕێنووسییهك له‌نێوان چاپه‌مه‌نییه كوردییه‌كاندا نابینرێت. هه‌ندێ چاپه‌مه‌نی كه‌مته‌رخه‌من له به‌كارهێنانی هه‌ندێ وشه به ڕێنووسی درووست و له‌بار. بۆ نموونه كام له‌مانه ڕاستن (چیه، چی یه، چییه، چییه)؟
به‌كارنه‌هێنانی ته‌نها پیتی پێوه‌ندیی "ی" هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره ده‌ئافرێنێ، بۆ وێنه "په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستی من" زۆر جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌ڵ "په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من". پشتگوێخستنی ته‌نها پیتی پێوه‌ندیی "ی" ده‌توانێ واتای ڕسته‌یه‌ك به‌ته‌واوی بگۆڕێ. یان سه‌یری ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه بكه كه له باری ڕێزمانه‌وه چه‌نده جیاوازییان هه‌یه:
"١ـ فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێونه‌ته‌وه‌یی"، "٢ـ فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییی هه‌ولێر". له باری ڕێزمانه‌وه له ده‌سته‌واژه‌ی یه‌كه‌مدا، مرۆڤ بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێ كه هه‌ولێر نێونهتهوهیییه، له ده‌سته‌واژه‌ی دووه‌مدا، كه درووستهكهیهتی، مرۆڤ بیری بۆ ئه‌وه ده‌چێ كه فرۆكه‌خانه‌كه نێونهتهوهیییه، نه‌ك شاری هه‌ولێر، كه شارێكی كوردستانییه. یان "قوتابخانه‌ی كوڕانی سه‌ره‌تایی"، ڕاسته‌وخۆ بیرمان بۆ ئه‌وه ده‌بات كه كوڕه‌كان سه‌ره‌تایین، نه‌ك قوتابخانه‌كه، كه له‌ڕاستیدا ده‌بێ بوترێ: "قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی كوڕان".
گه‌ر سه‌رنجی هه‌ندێ له فیلمه دۆبلاژكراوه‌كان بده‌ی ده‌بینی كه زۆر جار له باتیی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زمانی فارسی "با اجازه شما" ده‌ڵێن: "به ڕوخسه‌تی ئێوه" یان "به ئیزنی ئێوه" یان "له‌سه‌ر ئیزنی ئێوه". گوایه وشه‌ی "اجازه" كراوه‌ته كوردی! ده‌مێكه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له كوردیدا پێی ده‌وترێ: "به یارمه‌تیت" یان "به یارمه‌تیی ئێوه" یان "به یارمه‌تیتان".
یان پێكهاته‌ی ڕێزمانیی زمانێكی تر به زۆر ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر زمانی كوردیدا: "هه‌ستا به گێڕانی ئاهه‌نگێك" له باتیی: "ئاهه‌نگێكی گێڕا" یان "ده‌ستی كرد به گێڕانی ئاهه‌نگێك". كه ئه‌وه داسه‌پاندنی پێكهاته‌ی رێزمانیی زمانی عه‌ره‌بییه به‌سه‌ر زمانی كوردیدا، یان: "ئێمه ئاشتیمان ده‌وێ، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆك كۆمار وتی". ئه‌وه ڕێك داسه‌پاندنی پێكهاته‌ی ڕێزمانی زمانه ئه‌ورووپییه‌كان و ئینگلیزییه به‌سه‌ر زمانی كوردیدا. وه‌رگێڕان شتێكی باشه، به‌ڵام ده‌بێ واتا و چه‌مكه‌كان بكرێنه كوردی نه‌ك ده‌قی ڕێزمانی كوردییه‌كه‌ش بشێوێندرێت.
ده‌بێ له هونه‌ری وه‌رگێڕاندا وردبین بین و له‌بیرمان نه‌چێت كه پێكهاته‌ی ڕێزمانیی زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر (SVO)ه واته یه‌كه‌م جار (S = بكه‌ر = فاعل) پاشان (V = كار = فعل) و دوایی (O = به‌ركار = مفعول) دێت وه‌كوو له: (I wrote a letter)، به‌ڵام له زمانی كوردیدا له‌سه‌ر (SOV)ه واته یه‌كه‌م جار (S = بكه‌ر = فاعل) پاشان (O = به‌ركار = مفعول) و ئینجا (V = كار = فعل) دێت. بۆیه به كوردی ده‌بێ بنووسین: ("من نامه‌م نووسی" یان "نامه‌م نووسی"). ئه‌وه زۆر گرنگه كه باش شاره‌زای پێكهاته‌ی زمانی كوردی بین و نه‌هێڵین له كاتی هیچ وه‌رگێڕانێكدا، ئه‌و ڕیزبوون و پێكهاته‌یه تێك بچێت. پێشخستن و پێشكه‌وتن واتای تێكدانی قه‌باره و پێكهاته‌ی زمانێك نییه.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org] ماوەیەک کۆڕی زانیاری کورد ناچالاک بوو، ئەمە تا چ ڕادەیەک کاریگەریی سلبی هەبووە لەسەر زمانی کوردی؟[/url]
به لای منه‌وه داخران یان ناچالاكبوونی كۆڕی زانیاریی كورد، كاره‌سات و كۆسپێكی فه‌رهه‌نگی و زمانه‌وانییه. ده‌ره‌نجامه‌كانی قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه. نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌كی بڕواپێكراوی ئه‌كادیمیی وا، زه‌برێكه له زمانی كوردی. بۆیه هه‌ر له په‌رله‌مان و دادگاكانه‌وه بگره هه‌تاكوو فه‌رمانگه و قوتابخانه و ته‌له‌فزیۆن و سایت و گۆڤار و نووسراوه‌كان و هتد، هه‌ر هه‌مووی بێ چاوه‌دێر ده‌مێننه‌وه. هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و وشه‌ی ناڕه‌سه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ڕێی ڕاگه‌یاندن و دۆبلاژ و ژێرنووسی فیلم، وا خێرا بڵاو ده‌بنه‌وه كه هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه.
گه‌ر ڕۆژێ گوێ له په‌رله‌مان بگری، نامه‌یه‌كی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌یه‌ك بخوێنیته‌وه، كتێبێكی قوتابخانه‌كان تاووتوێ بكه‌ی، له سایتێكی كوردیدا وێبگهردی بكه‌ی، گوێ له فیلمێكی دۆبلاژكراو بگری، فیلمێكی ژێرنووسكراو چاو لێ بكه‌ی، ئینجا ئاواته‌خوازی هه‌رگیز نه‌بینی كه "كۆڕی زانیاریی كورد" یان "ئه‌كادیمیای زمانه‌وانیی كورد" دابخرێ. به‌بێ ئه‌و سوپا فه‌رهه‌نگییه كێ به‌رهه‌ڵستی زاراوه‌ی زانستی و وشه‌ی نوێباو ببێته‌وه؟ كێ ده‌ستی وه‌رگێڕه‌كان بگرێ كه له هه‌نده‌ران بتوانن بسه‌لمێنن كه زمانی كوردیش له ئاستی زمانه پێشكه‌وتووه‌كانی تری دنیادا ده‌وڵه‌مه‌ند و لێهاتووه؟ كه بتوانێ له‌م بوارانه‌دا وشه بئافرێنێ: نه‌خۆشی و نهخۆشهوانییهكان، ئه‌ندامه ده‌ره‌كی و ناوه‌كییه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، چه‌مك و واتا قووڵ و قورسه‌كانی بواری دادگا، سه‌دان وشه‌ی جۆربه‌جۆر له بواری په‌نابه‌ری، كۆچبه‌ری، كۆمه‌ڵگا، هاوسه‌رگیری، كێشمه‌كێشی خێزان، منداڵبوون، جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق، میرات و دابه‌شبوونی میرات، كێشه‌ی مردوو و مردووناشتن و له‌گۆڕنان، زاراوه و چه‌مكه‌كانی ناو پارله‌مان، شێوازی حكوومه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردنی ڕژێمێ، دانانی یاسا و قانوونی وڵاتێ به زمانی كوردی، ده‌یان بواری تر و هه‌زاران وشه و زاراوه‌ی تر كه به‌بێ "ئه‌كادیمیای زمانی كوردی"، هه‌رگیزاوهه‌رگیز له‌دایك نابن.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org]لە دەمی زۆرکەسەوە باسی زمانی یەکگرتوو کراوە، ڕای ئێوە چۆنە لەم بارەیەوە؟[/url]
پرسیارێكی كورت، به‌ڵام وه‌ڵامێكی درێژی پێویسته. بێگومان خه‌ونی هه‌ر دڵسۆزێكی زمانی كوردییه كه ببینێ هه‌موو كوردان ته‌نها به یه‌ك زاراوه‌ی هاوبه‌ش ده‌په‌یڤن، بێ له‌به‌رچاوگرتنی پارچه‌ی كوردستانه‌كه‌ی، بێ له‌به‌رچاوگرتنی شوێنی جوگرافیی سروشتیی كه هۆیه‌كی لهیهكدابڕانی كورد بووه و بێ له‌به‌رچاوگرتنی زاراوه جیاوازه‌كانی.
بۆ بیركردنه‌وه له زمانێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو، ده‌بێ له پێشدا زاراوه جیاوازه‌كانی زمانی كوردی ده‌ستنیشان بكه‌ین، پاشان ده‌بێ هه‌موویان له ڕووی "مۆرفۆلۆژی" ، "لێكسیكۆلۆژی"، "فۆنۆلۆژی"، "ئۆرتۆگرافی"، "سینته‌كس"، "سهمهنتیك"، "پراگماتیك"، له ڕووی گه‌ردانی فرمانه‌كان و هتد به‌راورد بكه‌ین. ئینجا كۆسپ و ته‌گه‌ره و ئاسته‌نگه‌كانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. پاش چاره‌سه‌ركردنی هه‌موویان ئینجا ده‌توانین بیر له ڕێكخستنی زمانێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو بكه‌ین كه هه‌موو كوردێ وه‌كوو یه‌ك به‌كاری ببات و لێی تێ بگات. ئاخۆ زانینی زمانی كوردی له‌لای خه‌ڵك به‌تێكڕا، له چ ئاستێكدایه؟ تا چ ڕاده‌یه‌ك ئاخافته‌ری كورد وه‌ها پڕۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كات؟ به‌تایبه‌ت كه هێشتا خاوه‌نی یه‌ك وڵاتی سه‌ربه‌خۆ نین كه هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی پێكه‌وه ملكه‌چی یه‌ك یاسا و بڕیار بێت! به‌ڕای من ئه‌و ڕۆژه، له كرده‌وه‌دا، هه‌رچه‌ند نه‌لواو نییه، به‌ڵام ڕۆژێكی دووره.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ڕاسته‌قینه، له زۆر وڵاتی دنیادا كه خاوه‌نی چه‌ندین زاراوه‌ی جۆربه‌جۆرن، ته‌نها یه‌كێك له زاراوه‌كان توانیویه ئه‌ركی زمانێكی یه‌كگرتوو بگرێته ئه‌ستۆ و هه‌موو كه‌سێك خۆی له ده‌وری ئه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه، به‌هێزی ده‌كه‌ن، فێری ده‌بن و به‌كاری ده‌هێنن. له ماڵ یان ناوچه‌ی خۆشیاندا، به‌ئازادی به هه‌ر زاراوه‌یه‌كی تر قسه ده‌كه‌ن.
به ڕای من ئێمه ده‌بێ خۆمان له ده‌وری ئه‌و دوو زاراوه سه‌ره‌كییه كۆ كه‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ ڕه‌وتی زمانه‌كه‌مان خۆی ئه‌و دووانه‌ی به‌هێز كردووه و بۆ ده‌ربڕینی چه‌مكه زانستی و ئه‌ده‌بی و وێژهیییهكان به‌كار ده‌برێن. زاراوه‌كانی تریش بێگومان ڕێز و نرخی خۆیان هه‌یه و پاڵپشت و پشتهوانهیهكی گرنگن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوونی ئه‌م دوانه و بێگومان ڕێزلێنان و به‌كارهێنانیان له سنوورگه‌ی خۆیان له ئاستێكی دیاریكراودا هه‌قێكی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولایه و ده‌كرێت زۆر قسه و باسیشیان له‌سه‌ر بكرێت.
له سوید كه خه‌ڵكه‌كه‌ی نێزیكه‌ی ٩ میلیۆن كه‌سن، ده‌ڵێن نزیكه‌ی ١٠٠ دیالێكتی جیاوازمان هه‌یه (بنواڕه: http://swedia.ling.gu.se)، كه‌چی ته‌نها یه‌كێك له زاراوه‌كان كه زاراوه‌ی دانیشتووانی ناوه‌ڕاستی سویده، بووه به زاراوه‌ی هاوبه‌شیان. زۆر زاراوه‌یان هه‌یه كه كه‌سێكی ستۆكهۆڵمی لێی تێ ناگات.
له عه‌ره‌بیدا هێنده زاراوه‌ی جۆربه‌جۆر هه‌یه كه خۆیان به‌ئه‌سته‌م ده‌توانن له یه‌كتر تێ بگه‌ن، به‌ڵام ته‌نها زاراوه‌یه‌ك كه قورئانی پێ نووسراوه‌ته‌وه بووه به زاراوه‌ی هاوبه‌شیان كه ئێمه به زمانی عه‌ره‌بی ده‌یناسین، هه‌موو عه‌ره‌بێ به‌و زاراوه‌یه ناپه‌یڤێ و هه‌ر كه‌س له ناوچه و شوێنی خۆیدا، زاراوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. میسرییه‌ك و ئێراقییه‌ك و توونێسییهك و هتد زاراوه‌یان زۆر له یه‌ك جیاوازه.
وه نه‌بێ له ئه‌ڵمانیدا زاراوه‌ی جۆربه‌جۆر نه‌بێ، به‌ڵام زاراوه‌یه‌ك كه یه‌كه‌م جار ئینجیلی پێ وه‌رگێڕایه‌وه و زاراوه‌ی خانه‌دانه‌كانی ئه‌وێ بوو، بوو به زاراوه‌ی هاوبه‌شیان، به‌هێزتر كرا و خۆیان له ده‌وری كۆ كرده‌وه، ئێمه‌ش به زمانی ئه‌ڵمانی ده‌یناسین، به‌ڵام زاراوهكانیشیان قه‌ت نه‌مردن و شه‌رمیشی پێ ناكه‌ن.
فارسیی گورگان و شیراز و ئیسفه‌هان و باكوور و هتد زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و فارسییه‌ی كه ئه‌مڕۆ بووه به زمانی فارسی، جیاوازیی هه‌یه. توركی هه‌ر به هه‌مان شێوه.
ئه‌وه زمانی ئینگلیزی هه‌ر باس مه‌كه كه چه‌نده زاراوه‌ی جیاوازیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر له شاری له‌نده‌ن بچیت بۆ شاره باكوورییه‌كانی به‌ریتانیا یان بۆ ئه‌مریكا و نیوزلاند و ئۆسترالیا، ده‌زانی كه چه‌نده جیاوازیی زاراوه‌یی له‌نێوان ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا هه‌یه.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانانه به‌و هه‌موو خزمه‌ت و شارستانیه‌ت و پێشكه‌وتنانه‌یان نه‌یانتوانیوه زاراوه‌كانیان بمرێنن، به‌ڵكوو ڕێزیشی لێ ده‌گرن، ئێمه به‌و دۆخه سیاسی و ئابووری و نیشتمانییه‌مان چیمان پێ ده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر ئێمه په‌ڕاوێكی ئایینیی پیرۆزمان نه‌بووه كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتبێته ئه‌ستۆ، ده‌بێ ژیرانه و زانستییانه و دوور له هه‌ست و سۆزی به‌رته‌سكی ناوچه‌یی، خۆمان ئه‌و كاره بكه‌ین. ده‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئێسته هه‌مانه به‌تواناتری بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه له درێژاییی مێژووی وێژهییماندا سه‌لماندوویه‌تی كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕۆڵی زمانی یه‌كگرتوو بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌گه‌ر وا بیر نه‌كه‌ینه‌وه ده‌بێ به ڕاده‌ی دیالێكت و زاراوه جۆربهجۆرهكانمان زمان و زانكۆمان هه‌بێت.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org] وەرگێڕانی نەرمەکاڵا و پۆرتاڵەکانی ژێدەرکراوە، شوێنی بۆ زمانی کوردی کردۆتەوە، ئایا ئەو وەرگێڕدراوانە چۆن هەڵذەسەنگێنیت؟[/url]
ئه‌و نه‌رمه‌واڵه و پرۆگرام و پۆرتاڵانه‌ی كراونه‌ته كوردی، هێزێكن بۆ به‌رزتركردنه‌وه‌ی زمانی كوردی، ده‌سه‌ڵاتێكن بۆ چه‌سپاندنی زاراوه‌یه‌ك له بری زمانێكی یه‌كگرتوو. به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به ته‌نها شاره‌زای پرۆگرامكردنه و كه‌متر له زمانی كوردی شاره‌زاییی هه‌یه، به وه‌رگێڕانێكی سه‌قه‌تی پۆرتاڵێكی ژێده‌ركراوه یان هتد ده‌توانێ زه‌برێكی گه‌وره له جه‌سته‌ی زمانی كوردی بدات. من ئه‌و كارانه ته‌نها كاتێ به‌باش ده‌زانم، كه وه‌رگێڕه‌كان به‌باشی ئاگاداری زمانی كوردی بن، به‌تایبه‌ت زۆر باش ده‌بێ كه به گرووپ ئه‌و كارانه بكه‌ن. یان له ئاكامدا، بۆ دوابڕیار و پێداچوونه‌وه‌ی یه‌كلایی بنێردرێن بۆ كه‌س یان كه‌سانێك كه له‌و بواره‌دا خاوه‌ن ئه‌زموونن و شاره‌زان.
نامه‌وێ ئاماژه بكه‌مه هیچ به‌رهه‌مێكی وه‌رگێڕدراو، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له‌وانه‌ی كه دانراون، هه‌موو جۆرێكم بینیوه. كاری وا باش كراوه كه به‌ڕاستی جێی ده‌ستخۆشییه و كاری وا خراپیش كراوه كه پێم وایه نه‌كردنی زۆر باشتر بووه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر نهرمهواڵهیهك كه كراوه‌ته كوردی، پڕ بێت له هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی و تێكه‌ڵاوێك بێت له وشه‌ی ئینگلیزی، كوردی، فارسی و عه‌ره‌بی، چ سوودێكی هه‌یه بۆ زمانی كوردی؟ جگه له‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌ر فێری زمانێكی دواكه‌وتووی ناچالاكی شه‌ل و په‌ت ده‌كات!
به‌ڵام به‌گشتی من زۆرینه‌ی كاره‌كان به‌باش ده‌بینم و جێی ده‌ستخۆشییه له خۆماندووكهرانی ئه‌و چه‌شنه پڕۆژانه. ئه‌و كه‌سانه گوڕ و وزه ده‌ده‌ن به زمانی كوردی.
[url=www.kurditgroup.org]پرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org]بۆ تاکوو ئێستا بانگهێشتێکی تەواوتان نەکردوە بۆ فەهەنگەکە، خۆ هیچ نەبێت دەتوانن لەسەر کۆمەڵێک ماڵپەڕی کوردی بەستەرەکەی دابنێن؟[/url]
له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵێ ماڵپه‌ڕ لای خۆیان به‌سته‌ریان بۆ زكورد داناوه كه خۆی له خۆێدا بهستهرێكیشه بۆ فه‌رهه‌نگه‌كه. له كوردستانیش یه‌ك دوو گۆڤاری ئه‌و بواره زۆر بایه‌خیان به كاره‌كه‌مان داوه و ته‌نانه‌ت له هه‌ر ژماره‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێ زاراوه‌ی په‌سه‌ندكراوی ئێمه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه. له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیشدا به تێروته‌سه‌لی باسی فه‌رهه‌نگه‌كه‌مان كرد.
به‌ڵام هۆی بانگنههێشتنێكی ته‌واو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك زاراوه له فهرههنگهكهماندا هه‌بوو كه ته‌نها پێشنیار بوون و بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌درابوو یان هێشتا نهكرابوونه كوردی. له‌م دوایییه‌دا هه‌مووی ئه‌و كهموكووڕییانه چاك كران، واتای كوردی و پێناسه‌ی پێویست دانرا بۆیان. نموونهیهكیشمان نارده‌وه بۆ كوردستان كه له‌چاپ بدرێت و بڕیاره له ساڵی نوێ‌دا چاپی بكه‌ن.
ئێستا فه‌رهه‌نگی ئایتیی زانستپه‌روه‌رانی كورد گه‌یشتووه‌ته ئاستێ كه تا ڕاده‌یه‌كی باش ده‌توانرێ وه‌كوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری‌دا به‌كار بهێنرێت. هه‌ر كه‌سێكیش هه‌ر وشه یان زاراوه‌یه‌كی تری پێ باشه یان جێی پرسیاره بۆی، ده‌توانێ داوامان لێ بكات كه به زووترین كات به فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی زیاد بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ئێستاش به‌رده‌وام زاراوه‌ی نوێمان پێشنیار پێ ده‌كرێ، ئێمه‌ش به‌زووترین كات ده‌یانكه‌ینه كوردی و له فه‌رهه‌نگه سهرهێڵهكهماندا دایان ده‌نێین.
باشی و چۆنایه‌تیی كارێك، خۆی گه‌وره‌ترین بانگه‌شه و بانگهێشتنه.
[url=www.kurditgroup.org]دواپرسیار:[/url] [url=http://www.kurditgroup.org]بەڕێزتان چەندجارێک لە ژوورەکانی پالتۆك لەسەر زمانی کورد دواون و وانەشتان وتۆتەوە، ئایا ناکرێت ئەو شتانە لەچاپ بدەیت تاکوو زۆرترین خوێنەر بتوانن سوودمەند بن؟[/url]
هیوادارم كات مه‌ودا بدات له داهاتوودا ئه‌و كاره بكه‌م، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه‌م له زكورد داناوه، بۆ نموونه ڕێنووسی زمانی كوردی، خاڵبه‌ندی، زاراوه‌سازیی كوردی، زانستی وه‌رگێڕان و هتد. هه‌روه‌ها بلۆگ و سایتی تریشم هه‌بوو له‌سه‌ر زمانی كوردی.
لە کۆتاییدا گەر بەڕێزتان بخوازن شتێک بڵێن ...
زۆر سوپاسی به‌ڕێزت ده‌كه‌م كه ئه‌م هه‌له‌ت خسته ئاراوه بۆ هه‌ڤپه‌یڤینێك. له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ بڵێم كه ئه‌وڕۆكه له سایه‌ی ئینته‌رنێت و ته‌كنۆلۆژیا ده‌توانرێ سنووره‌كان بشكێنرێن و به‌و جۆره هه‌موو زاراوه‌ساز و زمانه‌وان و زمانزانێ، ده‌توانێ له‌گه‌ڵ مامۆستا و شاره‌زایانی زمانی كوردی، نووسه‌ران، وه‌رگێڕان، فه‌رهه‌نگنووسان، هتد و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زانسته‌وانان كۆ ببنه‌وه و بیروڕا بگۆڕن و پێكه‌وه ده‌توانن زمانی كوردی بگه‌یه‌ننه ئاستێكی زۆر به‌رز. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له هه‌نده‌رانن به زانینی ئه‌م زمانه ئه‌ورووپییانه ده‌توانن یاریده‌ده‌رێكی گه‌وره بن بۆ زمانی كوردی.
با ڕه‌چاوی ئه‌وانه بكه‌ین كه دوێنێ مێژوویان بۆ ئه‌مڕۆ درووست كرد، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ مێژوو بۆ سبه‌ینێ چێ بكه‌ین. ته‌نها به یه‌كگرتن و به زانست به‌هێزین!
زۆر سوپاسی ئەرک و ماندوبوونت دەکەم و ئومێدەدەخوازم هەردەم لەش ساغ و کامەران بیت و بەردەوام بیت لە کار و چالاکییەکانت.
سازدانی: ئاراس نوری
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش کاک ئاراس بۆ ئەو دیمانەیە .
زۆر سوپاسی کاک دیاکۆی بەڕێزیش دەکەم ، کە گەورەترین ئەرکی گرتۆتە ئەستۆی خۆی.
بێگومان من لە لەزۆر جێگا ئاماژە بەم فەرهەنگە دەکەم ، خۆشم ئەگەر ووشەیەک تا لەو فەرهەنگەدا هەبێت ، زمانیتر بەکارناهێنم ، بەڵام پێوسیتە هەرکەسەو لای خۆیەوە دەقێک یا ووشەیەکی هەڵە دەبینێت چاوی لێ نەنوقێنێت و یەکسەر بۆی ڕاستبکاتەوە لەهەمان کاتتدا ئاماژە بە فەرهەنگەکە بکات.
سەرکوتوبن
دەستخۆش کاک ئاراس بۆ ئەم دیمانەیە لەگەڵ زۆر بەڕێز کاک دیاکۆ،
بە ڕاستى کارەکانى دیارە لە زۆربەى ماڵپەڕە کوردییەکان،زۆر چالاکە (کە ئەم بابەتم بینى زۆر کردمەوە:) لەبەر ئەوەى هەر چەندێک زانیارى لەسەر کاک دیاکۆ بنوسرێت هێشتا کەمە)
////////////
کاک زەندى ئەگەر سەردێرى پرسیارەکان تۆخ بکەیت زۆر باش دەبێت،بۆ ئەوەى جیا بکرێتەوە لە وەڵامەکان،
یەک دونیا ڕێز و خۆشەویستى
My Blog
فەرهەنگەکە ئایتی بەڕاستی ئیشی جووانی تێدا کردوون کاک دیاکۆ،
هیوای بەردەوامی، بۆ ئای تی کوردی بمینێ.
بژین،
سڵاو هاوڕێیان!
کاک ئاراس ، کاک ئامانج!
ببورن لەدرەنگ وەڵام دانەوەم ، بەڕێزانم هیچ BBcode و HTML code ێک چالاک نییە جگە لینک ( URL) ، بۆیە ناکرێت.
پرسیارەکانیشم سورکردووە بە لینک ، گەرنا پێش بڵاوکردنەوەی بەدڵی ئێوەم دەکرد.
سەرکەوتوبن
ماندوو نه‌بن و ده‌ستان خۆش بێ. ماندوو نه‌بوونیش له برای به‌ڕێزم کاک دیاکۆ ده‌که‌م. هیوادارم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بن.
ده‌ستخۆش کاك ئاراس!
به‌ڕاستی بابه‌تێکی گرنگ ورووژێنراوه و تاوتێ کراوه.
سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك!
تاوتوێ نه‌ك تاوتێ :)
بۆ خۆی نموونه‌یه‌کی باشه له‌سه‌ر گرنگیی ڕێنووس!
به‌ڕێزان زۆر زۆر سوپاس بۆ هه‌وڵ و ماندووبوون و هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌ستی دڵسۆزانه‌تان.
*** به زانست به‌هێزین (www.zkurd.org) ***
دەستخۆشی بۆ کاک ئاراس بۆ ئەو پرسیارە جوان و بە سوودانە، وە هیوای سەرکەوتنیش بۆ کاک دیاکۆ کە شارەزایەکی تەواوی هەیە لە بواری زمانەوانیدا و زۆر دەمێکە لە خزمەتی ئەو بوارەدایە، هەر لەش ساخ و سەرکەوتوو بێت.
Rojbaş le hemwan,
kake çend kesêky keş hen ke min deyanasim û kesany îşkerin.
Ême detwanîn pêkewe rêkxrawêk pêk bixeyn bo behêz kirdiny ziman û teknelocî.
Min xom lem kateda xerîky mallperry 'www.k-html.eu'm ke bo eweme xelk xoy serbexo bitwanêt mallperrêky dirust bikat.
Bellam bedaxewe leber dewam natwanim zor xerîky bim.
Û çend kesy keş denasim ke xerîky kary way başn.
Bellam min be başy dezanim ke pêkewe hemuman rêkxrawêk rêk bixeîn bo behêz kirdiny karekanman.
Supas...