Dell Precision M6500 بەهێزترین لاپتۆپ
-
ددوێنێ کۆمپانیای بەناوبانگی کۆمپیوتەر ، [url=http://www1.euro.dell.com/uk/en/gen/df.aspx?refid=df&s=gen&~ck=cr]Dell [/url] بڵاوبونەوەی لاپتۆپێکی نوێی ڕاگەیاند ، بەووتەی خۆیان بەهێزترین لاپتۆپی سەردەمە لەجیهاندا.
ئەم لاپتۆپە ١٦ گیگابایت بیرگە ( ڕام) ی هەیە و ١٦٠٠ میگاهێرتزە وە چارەسەکەری ( پرۆسێسەر) ی جۆری Intel® Core™ i7-920XM Extreme Edition 2.00GHz 8MB لەگەڵدایە وە ڤیدۆکارەتەکەی لەجۆری 1.0GB NVIDIA® Quadro® FX 3800M Graphics وە شاشەکەی قەبارەی ١٧ ئینجەو بەپێوانەی (1920x1200) .
ئەم لاپتۆپە پشتگیری Touch دەکات و پەپکەی ڕەقی ( HD) تا ٥٠٠ گیگابایتە .
شایانی باسە ئەم لاپتۆپە بۆ بەکارهێنەرە کارامەکان دروستکراوە بۆ ئەوانەی کاری مۆنتاژ و 3D و پرۆگرامە زەبەلاحەکانی کۆمپیوتەر بەکاردەبەن.
نرخی ئەم لاپتۆپە بەپێی جۆری ڕەقەواڵەو نەرمەواڵەکان دەگۆڕێت ، گەر باشترین هەڵبژێریت دەگاتە زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلار.
Dell Precision M6500 پشتگیری سیستەمی کارگێڕی ویندۆز XP و vista و Windows7 وە Red Hat Enterprise Linux 5.3 ە(RHEL) دەکات.
بۆچوونەکان
بەڕاست تایبەتمەندی باشی تێدایە .
بەڵآم برا زۆر گرانە ،
بژین،
وێستگەی تەلەفزیۆنی لاپتۆپی ویندۆزی بۆ چییە؟
ئەپڵ بواری بەکەس داوە لەدەنگ و ڕەنگ کەس ڕکابەری بکات؟
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
کڵاوسووریش کۆمپانیایەکی بازرگانی زەبەلاحە بەتایبەت بانک و دەزگای زانیاری. بەڕاستی من مەبەستم لینوکس و وین نییە. بەڵکو نەدیومە نەبیستوومە هیج دەزگای دەنگ و ڕەنگ بێجگە لەماکنتۆش هیجی تر بەکارببەن.
بژین
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
سڵاو
کاك زهندی ووشهی ( بیرگە ) م زۆر پێ جوانه