تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نوسینی کوردی بە ویندۆز 7 هۆم پرێمیوم

Saleh Tahir

Saleh Tahir

بڵاوکراوەتەوە

2009/12/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

سڵاو بەرێزان

زور خەریک بوم بو ئەوەی بتوانم بە زمانی کوردی،سورانی،بادینی وە لاتینی بنوسم بەڵام بەداخەوە نەم توانی. چون رونکراوە لە ئای تی گروپ وەها دام ئەگرت، زمانەکان دێنە ناو جێگای زمان گورین یان بەشی زمانەکان بەڵام ناتوانم پێ بنوسم. تەنانەت ئەگەر لەگەل کیبوردی کوێت لەسەر تەختەکلیکی عەرەبیش کلیک کەم لەلای راستی دێسکتوپیش دیار ئەبێت بەلام تەنها لەو کاتە ئەتوانم بە عەرەبی بنوسم. لە ناو زمانەکان کاتی سەیرئەکەم تەختە کلیکی کوردی بەتاڵە .
لە دیو پێزانینەکانی ویندۆز 7 ئەتوانی تەنها بە هەموو زمانەکان بنووسی ئەگەر فرژنی ئولتیمات هەت بێت. ئایا ئەمە راستە؟ یان ئەتوانین هەروەها بە ویندوز 7 هۆم پرێمیوم ش بەزمانی کوردی بنۆسین.
بو پێزانین ئەگەر بمەوێ بە عەرەبیش بنوسم بە بێی دابەزینی زمانی کوردی تەنها یەکجار ئەتوانم دوای لا ئەچێت.

زور سوپاس

ساڵح

سڵاو کاک ساڵەح!
بەڕێزم ئەگەر پشتگیری نەکات ، کەواتە بەدڵنیاییەوە ، Windows 7 home 64bit بەکاردەبەیت ، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کیبۆردی چاوگ پشتگیری دەکات ، بەڵام ئەوانیش دەستکاری تەختەکلیلەکەیان کردووە ، بۆیە من کۆنەکەم لایە دەتوانم هاوکاریت بکەم ، ئەم ئێوارەیە لەڕیگەی ڕیموت کۆنترۆڵەوە بۆت چارەسەردەکەم .
مەیلێکم بۆ بنێرە تا لە ڕیگەی SKYPE وە پەیوەندیت بگرین و بۆت چارەسەربکەم.

سڵاو کاک زەندی

زور سوپاس بو وەلامەکەت بەلام من ئەم شەو لە مال نیم . شەوێکی تر لە مالم بەلام لە رێگای سکەیپ بە چ ناوێک یان بە چ مەیلێک مەیلی خوم بو جەنابت بینێرم.

زور سوپاس

ساڵح

سڵاو!
کرتە لەناوەکەم بکەو پەیوەندی هەڵبژێرە.
یاخود Zandykig لە سکایپ ، بەڵام کاتیک دابنێ هەموو کات لەسەر هێڵ نیم , لەبیری مەکە ئەم پرۆگرامەدابگرە پێش وەخت
http://www.teamviewer.com/download/index.aspx
سەرکەوتوبن

سڵاو کاک زەندی

بەیانی کاتژمێر 21 شەو باشە بە کاتی ئەورۆپا. درەنگ تریش ئەبێت

زور سوپاس

OK

ئەم کاتەتان باش،
وا دیارە کێشەکەی کاک ساڵح لە کێشەکەی من دەچێت، کاک زەندی لەشی ساغ بێت، زۆر ماندوو دەبێت پێمانەوەە.
ناکرێت کیبۆردی چاوگ بە هەندێک ڕێنماییەوە لە کورد ئای تی گرووپ دابنرێت؟ ئەوەندەی من بیرم بێت، پێشوەخت خۆم ئەوەی چاوگ
http://www.chawg.org/wiki/New_Kurdish_Keyboard
م دانابوو، بە بێ ئەنجام، ئینجا نازنم ئەوەی لە سایتەکەیان دایانناوە سەپۆرتی 64 بیت ناکات یان هۆکارەکە ئەوە بوو کە من تەختەکلیلم لەسەر بنەمای ئینگلیزی و عەرەبی و ئەوەی کورد ئای تی گرووپ و ... بە یەکەوە دانابوو.

ڕێز و پێزانینم بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی لەگەڵ ئەم سایتەدا دەدرێن.
هێمن عومه‌ر

زۆر سوپاس بۆ تێبینەکەت کاک هێمن!
بێگومان من لەوبەشەی پرسیارەکەی بەڕێزتانی تێدابووە ، ئاماژەم پێکردووە ، چۆن چارەرسەر دەکرێت .
بۆ کیبۆردەکەی چاوگ ، من بۆ خۆم داوام لێکردن بیکەنە Setup ێک ، خۆشبەختانە داواکاریەکەمیان بەجێ هێنا ، زۆر سوپاسیان دەکەم ،پێشتر لە بوخچەیەکی زیپدابووە ، بەشی کیبۆردی عەرەبی و ئینگلیزی جیا بوو، بەڵام ئێستا کەکراوە بە Setup ێک بەداخەوە ئەویش سەپۆرتی 64bit ناکات ، من لەو کۆمپیوتەرەکەی کاک شاهین هەوڵم دا نەیکرد ، ناچار کیبۆردەکە کۆنەکەی چاوگم لاماوە ، ئەوەم ناردە ناو کۆمپیوتەرەکەی ئەوجار دامانمەزرداند کێشەکە چارەسەربوو.
----------------------------------------------------------------------------------
کاک هێمن!
لەسەر پێشنیاری بەڕێزتان ، تەختکلیلە کۆنەکەی چاوگمان داناوە و ڕێنمانەیکی کورتمان بۆ کردووە و لەسەرەوە بڵاومانکردۆتەوە ، هیوادارم سودی هەبێت.

ئەم کاتەو باش بەرێز زەندی
دیسان سپاست دەکەم بۆ یارمەتی و دڵسۆزی بەڕێزتان
بە ڕاستی ئاواتەخوازم که نموونەی بەڕێزتان زۆر بێت بۆ گەلی کورد
هەر بژی و سەرکەتنتان له هەموو بوارەکانی ژیان
بۆ خۆت و بنەماڵەتان ئارەزوو دەکەم

سڵاو کاک شاهین!
زۆر سوپاسی پێزانین و هەستی بەرزت دەکەم ، بەڕاستی دوای ئاخاوتنێکی کورت ، زیاتر خۆشحاڵبووم کەنمونەی وەک بەڕێزتانمان هەن ، کەسانی وەک بەڕێزتان شایانی زۆر زۆر لەوە زیاترن ، شایانی ئەوەن لێرەوە بەپێ بێم ئەگەر کارێک بەمن بکرێت بۆی ئەنجام بدەم ، هیوادارم پەنجەزێڕینەکانت نەڕزێن وتەمەن درێژ و سەرکەوتوبیت لە پرۆژەو لێکوڵینەوەکانت.

سڵاو،
بەداخەوە ئێستا ویندۆزی ٦٤ بیتم لا نییە تا بتوانم پڕۆگرامەکەی لەسەر تاقی بکەمەوە. نەشم ئەزانی هێندە کەس ٦٤ بیت بەکار ئەهێنن، ئەگینا گرنگیم زیاتر پێ ئەدا.

هەوڵ ئەیەم بەم زووانە نوسخەیەک بەدەست بهێنم. ئەوە بۆ ئێستا لە چاوگ بەستەری کۆنەکەشم دانا هەتا ئەو کاتەی وەشانی ٦٤ بیت دروست ئەکرێت.
---------------------------------------
ویکیپیدیای سۆرانی

پاش سڵاو،
دەستخۆش کاک زەندى!
کاک ئارا بە ڕاى من ئەم بەستەرە دابنێ باشترە،بۆ؟لەبەر ئەوەى هەمان تەختە کلیلى کۆنى تێدایە وە جوان ڕوونکراوەتەوە،کێشەى ئەو بەڕێزانە لە شێوازى دامەزراندن بوو!
http://kurditgroup.org/node/12329
My Blog

سڵاو هاوڕێیان!
کاک ئارای بەڕێز!
دەست پەنجەکات خۆشبێت ، برای بەڕێزم ، بێگومان بەکارهێنەرانی Win7 64bit زۆر دەبن ، بۆ زانیاری وەشانی ئایندەی ویندۆز ( Windows8) کە ئێستا سەرگەرمی پێشخستنین وەشانی 128bit دروست دەکرێت ، هیوادارم تا ئەو کاتە حکومەتی هەرێم بەهۆشی خۆی بێتەوە ، ئەم کێشەی زمانەمان بەفەرمی بۆ چارەسەربکەن.

64bit یش هێشتا زووە ببێتە ڕاستەقینەیی و ئەندازی بیرگە و CPU لەو بەدەرتر نییە، واتا لەتەکنیکدا ئەو سنوورە، هەرچەندە زۆر زۆر درەنگ ویندۆز وەشاندنی بۆ هەبوو، کەوەکو 32bit وایە هەمان lib32 بەکاردەبرێتەوە. بۆیە 128 و نازانم دووقات و سێقاتکردنی ئەم ژمارانە نەئێستا و نەلەئەندازی CPU دا هیچ گرنگیەکیان نییە. بەڵکو کار لەسەر دروستکردنی ڕەقەکاڵایەک کەلەهەموویاندا باشترین توانا بداتە دەستەوە. 64bit هەموو ئەوە دەکات کە128bt و 256bit دەیکەن، بەڵام هەموو ڕووی تەکنیک بەرەوە دروستکردنی ئەندازەیەکە بۆ فراوانکردن لە Bus (computing) کەتاچەند گەورەشی بکەیت هەر هەمان شت 6bit دەگونجێت لەگەڵیدا. لەئێستا و لەداهاتووی ئەو ویندۆزە یان ..هتد وەکو ئەوەیە بڵێین ئۆتۆمبێلێک لیمۆزین بە 5 و 6 تایەوە دێتە بازاڕەوە، کەهیج ناگۆڕێت بێجگە لەژمارە و نادروست و هاوسەنگی. بەڵکو دروستکردنی ئوتۆمبیلێک گرنگە چەند ژینگە بپارێزێت و چەند ساغڵەم بێت بۆ ژیانی مرۆڤ. وەچەند دڵخۆشی بدات بەخاوەنەکەی!
بۆ مەسەلەی حکومەتی هەرێم، ئەویش مایکرۆسۆفت بەرپرسیارە و بۆ ئەوان ئیشێکی چەند خولەکییە، بەڵام بۆ بیکەن گەر ڕقی برای تورک و عەرەب هەڵسێنێت؟

بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

دەستەکانتان خۆش بێت کاک زەندی.
بێوەی بن،
هێمن عومه‌ر

سلاو بەریزان
ئایا ئەتوانین بە کیبوردی چاوگ لاتینش بنوسین؟ لەگەڵ کاک زەندی وە هەروەهابە دوای بە تەنیاش زور خەریک بووم نەگەیشتم بە هیچ ئەنجامێک.
ئەگەر کەسێک زانیارییەک لای بێت ئاگادارمان کەنەوە زور سۆپاس.

ساڵح