گۆڕانکارییه‌کانی ئۆفیسی 2010
هه‌موو ئه‌وانه‌ی پی سی به‌کار دێنن و له "ئوفیس" که‌ڵک وه‌رده‌گرن ئاگاداری ئه‌وه هه‌ن که ئه‌و پاکه‌ته له سه‌ره‌وتاوه تاکوو ئێستا گۆڕانکاری زۆری به خۆیه‌وه دیوه و به‌ره به‌ره به پێی حه‌ز و ئاره‌زووی به‌کارهێنه‌ران و کارامه‌یی زیاتر گۆڕدراوه. دوایین وه‌شانی پاکه‌تی ئۆفس "ئوفیس 2007" بوو که بێجگه له گۆڕانکاری زۆر، هه‌روه‌ها په‌ڕگه‌فایلی مودێرنی "ئوپن ئکس ئم ئڵ"یشی له‌گه‌ڵ بوو. به‌کارهێنه‌رانیش به به‌کارهێنانی بۆیان ده‌رده‌که‌وت که ئه‌و وه‌شانه له وه‌شانه‌کانی پێش خۆی کاری خۆشتر و کارئاسانی زیاتریشی بۆ رازاندنه‌وه و بۆ چوارچێوه و قه‌باره‌ی دۆکۆمه‌نته‌کان تێدا کراوه. ئێستا وه‌شانی دیکه‌ی ئه‌م ئوفیس پاکه‌ته که‌وتووه‌ته به‌رده‌ست به‌کارهێنه‌ران که ناوی "ئۆفیس 2010" (Office 2010) ه که له‌وه‌ی پێش خۆیشی رازاوه‌تر و کارامه‌تره. ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و سکاڵا و گازندانه‌ی که به‌کارهێنه‌ران له‌م پاکه‌ته هه‌یانبوو.
به کورتی ده‌توانین 10 گۆڕانکاری سه‌ره‌کی ئه‌م وه‌شانه به‌م جۆره بێنینه به‌رچاو. 1- ئاسانکاری و هاوکاری و کومنیکاسیۆن. 2- گه‌ڕان. 3- باشترکردنی کاپاسیته له 64 بیتی ئه‌کسلی 2010 دا. 4- ئاوتولوکێکی باشتر. 5- مونتاژ کردنی ڤیدیۆ له پاورپۆینت دا. 6- جێگایه‌کی زۆرتر له هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م پاکه‌ته‌دا بۆ ئارشیڤ. 7- باشتر کردنی به‌شی سنووره‌کانی ریبۆن (Ribbon) له هه‌موو به‌شه‌کانی ئه‌م پاکه‌ته‌دا. 8- ئازادی بۆ دڵخوازانی گۆڕانکاری له به‌شی لاپه‌ڕه‌کانی سه‌ره‌وه (ribbon-tabs) و نێو مونوه‌کاندا. 9- سڕینه‌وه‌ی زانیاری بێ که‌ڵک له ئاوتولوکووکدا. 10- ساڕ‌ێژ کردنی فۆرماته‌کان.
زانیاری زیاتر:
http://www.alltomvista.se/windows-7/19-windows-7/1012736-qribbonq-graenssnittet-goer-intag-pa-bred-front.html
بۆچوونەکان
سوپاس کاک حه‌مید گیان بۆ ئه‌و زانیاریانه
من هه‌ر زوو دامبه‌زاند، به‌ڵام نه‌متوانی ئینستاڵی بکه‌م چونکه 64بیت بوو، بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌م نه‌ده‌گونجا، چاوه‌ڕێی 32 بیتم، جارێ نه‌مبینیوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمدا
دەست خۆش کاک حامید.
کاکە هەڵگورد من ٦٤ و ٣٢ــم هەیە کە کڕیم لە DVDــیەکە هەردووکی تیا بوو ، تۆش بگەڕێ دەست دەکەوێ .لە کوێی؟
بژین،
سوپاس کاکه حه‌مید گیان، گه‌ڕام هه‌مووی بیتا بوو، به‌لام نسخه‌یه‌کم دابه‌زاندووه پێیده‌ڵێن:
Technical Preview وابزانم بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی پسپۆره‌کانی مایکرۆسۆفته، هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیم له‌مجۆره ده‌ستنه‌که‌وت. هه‌ندێ کێشه‌شی هه‌یه.
کاک جوتیار گیان، سوپاس بۆ جه‌نابت. من له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمدا
ئەها وەڵا وتم ئەگەر لە سلێمانی بی شوێنێ دەزانم دەستت دەکەوێت.
بژین،