avast ژمارەی بەکارهێنەرانی دەگاتە 100,000,000 !!
Avast لە ماڵپەڕی سەرەکی دوێنێ شەو هەواڵێکی بڵآو کردەوە کە تیایدا دەڵێت لە ئەمڕۆوە تا نزیکەی مانگی داهاتووی ئەم ساڵ واتە مانگی ١٢ ژمارەی بەکارهێنەرانی دەگاتە ١٠٠،٠٠٠،٠٠٠ بەکارهێنەر ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە کە جۆرێکی داوانامەی دژە ڤایرۆس بە دەسی بێنێت ، وە هەروەها بڵاویان کردوەتەوە چانسی ئەو کەسەی کە خەڵآتی ئەڤاستی بۆ دەردەچێت دەتوانێت گەشتێک بکات بۆ شاری پراگ لە کۆماری چیک کە بە ماڵی ئەڤاست دا دنرێت.
[url=http://www.avast.com/eng/100m-existing-users.html?utm_source=program&utm_medium=popup&utm_campaign=100mio]زانیاری زیاتر[/url]
[url=http://www.youtube.com/watch?v=GWdHnSgHRxY]سەیرێکی ئەم ڤیدیۆیەش بکـــــــەن[/url]
بژین،
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش کاک جوتیار!
ماوەیەکە دیارنیت ، بەخێر هاتیەوە.
ده‌ستخۆش کاک جوتیار،
منیش ده‌مێکه ئه‌م ئاڤاسته به‌کارده‌هێنم ، زۆر لێێڕازیم، سووکه له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر، خێرزایه له دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆس و ترۆیان. ئه‌پده‌یتی به‌ره‌دوامی رۆژانه‌ی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمدا
سوپاس کاکه جوتیار بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت، وه‌ک پێشتر له باسی ویندۆز 7تدا ئامژه‌م پێ‌کردبوو، من که‌مێک ماخۆلانی تاقیکردنه‌وه‌ی پرگرامه‌جۆراوجۆره‌کانم هه‌یه، ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که پیویستن له کۆمپیوته‌رێکدا هه‌بن، کاتی خۆی G-Dataم کڕی به‌ڕاستی زۆر چالاک و به‌هێزبوو به‌ڵام شه‌ریکه‌که هه‌ر زوو زوو نه‌ده‌بوو به ساڵێک داوای 25 ئۆیرۆی دیکه‌ی هه‌قی ئه‌پده‌یتی لێده‌کردم، زۆری دیکه‌م تاقیکردنه‌وه، هه‌ندێکیان رێگه‌ی شت دابه‌زاندنین لێده‌گرتم ، هه‌ندێکیان کێشه‌یان بۆ کۆمپیه‌ته‌ره‌که‌م درووست ده‌کرد له داخستنی مێسنجه‌ر و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ندێ شتی دیکه، هه‌ندێک زۆر قورس و بێسوود بوون، به‌ڵام دوای به‌کارهێنانی ئاڤاست و ئه‌پده‌یتی رۆژانه‌ی بۆم ده‌رکه‌وت که له ئاستی گیداتادایه و له هه‌موو ئه‌وانی دیکه باشتره، بۆ سووکی بۆ خێرایی پێزانینی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ترۆیان و ڤیرۆس، تایمکردنی پرۆگرامه‌که‌ش ئاسانه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که ده‌توانی ئه‌پده‌یتی چه‌ندین زمانی بۆ بکه‌یت و به‌کاریبێنی هه‌تتا عه‌ره‌بیش. ئێستا ئه‌م پرۆگرامه له زۆر سایتی ئینته‌رنێتدا به خۆڕاییش ده‌ستده‌که‌وێت به‌لام جاری واهه‌یه شه‌ریکه‌که ده‌زانێت و ئه‌پده‌یت ده‌وه‌ستێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمدا
ده‌مه‌وێت ئه‌مرۆ له دوێنێ زیره‌كتر بم به یانیش له ئه‌مرۆ
(خۆم)
ده‌ست خۆش كاك جوتیار
دەستتان خۆش !
ڕاستە ئەو ئەنتی ڤایرۆسە بەکارهێنەری زۆرە ، یاخود ئێوە لەگەڵی ڕاهاتوون ، بەڵام من تەنیا دوای ١ کاتژمێر تاقیم کردەوە ، لە لابردنی ڤایرۆس زۆر سەرکەوتووە ، بەڵام لە دۆزینەوەی بەو شێوەیە نییە ، توانای دۆزینەوەی ڤایرۆسی لە ئەرشیفی ڕاڕ و زیپدا زۆر کەمە ، تاکو ئەرشیفەکە نەکەیتەوە یاخود خۆد بە خۆکار سکانی نەکەیت ، نایدۆزێتەوە.
سەرکەوتوبن
سڵاو کاک جوتیار!
ڕاستە دەیدۆزێتەوە ئەگەر کرتەی ڕاست و خۆت سکانی بکەیت ، بەڵام ئەنتی ڤایرۆسی باش دەبێت نەیەڵێت بێتە ناو کۆمپیوتەرەکەوە.
ئەو ڕیگای پێدەدات ، بێتە کۆمپیوتەرەکەوە ئەوەبوو مەبەستم.
تێبینیەکم لەسەر "وەڵآ " ئەو " آ" یە بۆ وا دەنوسیت؟؟
ئەوە لەکاتێکدا وا دەردەچێت کە Caps Lock دابگریت.
دەستت خۆش بێت بەلای منەوە باشترین ئەنتی ڤایرۆسە بە تایبەتی زۆر باسە بۆ ئاشکراکردنی ترۆجانەکان