تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سەپۆرتی زمانی کوردی لە ویندۆز 7

sirwanlatif

Sirwanlatif

بڵاوکراوەتەوە

2009/11/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔19۔ )

سەلاو
لە ویندۆزی 7 کیبۆردی زمانی کوردی نادوزمەوە وەک پێشتر لە ویندۆز ئیکسپی هەبوو، نازانم چۆنی بگێڕمەوە هەرچەندە هەموو کۆمێنتەکانی بەشی پرسیار و وەڵامم خوێندەوە، یارنەتیم بەن، ڕێزم هەیە بۆ هاوڕێیان لە کورد ئای تی

سڵاو کاک سیروان!
هه‌ر زۆر به‌ئاسانی داده‌مه‌زرێت ، ئه‌وه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ش ڕوونمکردۆته‌وه‌ ، ته‌نیا کرته‌ی ڕاسته‌ له‌سه‌ر Setup ی پرۆگرامه‌که‌ بکه‌و Run as adminstartor بکه‌و دایمه‌زرێنه‌و ڕیستارتێک بکه‌و ته‌واو.

سەڵاو دەستت خۆش بێت کاکە زەندی گیان
کێشەکەم چارەسەر بوو
هەر بژێن

Der friends
I read what you are writing about kurdish language support in windows 7, but still can not manage writing in kurdish, hope you can help

See the print screens at this following address, please
http://hemin.dk/diverse/NwsinBeKwrdiLeWindows7da

Best regards
هێمن عومه‌ر

دەستخۆش کاک هێمن!
پێدەچێت ، پرسیار و داوات لە MS کردبێت بۆ پشتگیری زمانی کوردی ، دیارە لەبەرئەوەی ئیمەی کورد کیانێکی دانپیانراومان نییە ، MS ئامادە نییە ، پشتگیری بۆ زمانەکەمان دروست بکات ، ئەگەرنا خەڵکانی دڵسۆزی خۆت ئاسامان زۆرن ، بوخچەزمانێکی کوردی دروستبکەن و وەک ووڵاتانی تر بە ٢ کرتە زمانی ویندۆز بگۆڕین .

بۆ دیاربونی پیتە کوردیەکان وەک لەوێنەکەی تۆدا ئاماژەی پێکراوە ، لای من هیچ کێشەیەکی نییە و هەمووی دیارن. بۆ گۆڕینی زمانه‌که‌ش له‌نیوان زمانی ستاندارتی ویندۆز و زمانه‌کانی تر هه‌ر به‌ Ctrl - shift ده‌یگۆڕم ، کێشه‌ی نییه‌ ، ده‌شکرێت ئه‌وه‌ش بگۆڕرێت ، کێشه‌که‌ هه‌مووی چاره‌سه‌ر ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر کلیکی ڕاست و وه‌ک ئه‌دمین دابمه‌زرێت
دەتوانن تەماشای پاشکۆ بکەن بۆ بینینی.

سەرکەوتوبن

slaw mandu nebn
eme chen care dawa dekem yarmetim bden ke
chi kem fontekan le shweny xoyan bn
belam kes welam nadatewe
bo nmune le shweny herfi M
bzwene
ksht herfekan be arebi heye
belam be kurdi niye
le WIN 7

بەڕێزم تۆ کیبۆردی کوێت داگرتووە؟
کیبۆردی چاوگ یان کوردئایتی گرووپ ؟
گەر تۆ لەئەوروپا بژیت و کیبۆردەکەت عەرەبی نەبێت ، ئەو بەدڵنیاییەوە ، کێشەکە لای خۆتە .
تۆ کام ویندۆز بەکاردەهێنیت؟
ئەگەر ئێمەیلت بۆ من ناردبێت ، ئەوا من وەڵامی هەموو کەس دەدەمەوە.
وەڵامی پرسیارەکان بدەرەوە تا هاوکاریت بکەم.
ئەگەر بەکارهێنەریکی نوێی کۆمپیوتەری ، ئەوا لەڕێگەی پرۆگرامێکەوە من دەتوانم بەڕیموت کۆنترۆڵ بێمە کۆمپیوتەرەکەتەوە بۆ ت چارەسەربکەم.
تۆ تەنیا یەک پەیامت لەم سەکۆیە نوسیوە ، پێشتر هیچ پرسیاریکت نەکردووە!!

سەرکەوتوبن

سڵاو
زمانی کوردی وەکو تەختەکلیل لەویندۆزدا هەوڵێکی کۆنی دووبارەی بێبەرنامەی سەرنەکەوتووە و بەم حاڵەی هەیە هەر ئەوەیە. تاکەی بزانین گووگڵ سیستەمەکەی بەزۆر دەسەپێنێت و xfree86 بەکاردەبات یان hal کەهەردووکیان کێشەی زمانی کوردی و نوسینی کوردیان نییە.
من نازانم کاک هێمن ئەو بەڕێزە کوردە نییە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرابوو؟
پەیامەکەی بەئینگلیزی نوسیوە!؟
بەهەرحاڵ ئەمە تاقیبکەرەوە یان بەو شێوەی کاک زەندی:
http://www.chawg.org/wiki/New_Kurdish_Keyboard
یەک دنیا ڕێز
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

Sُlaw azizan,
Swpas kak Sia bo linkeke.
Rast be kurdi nanwsim be piti latini, boye jari peshw be englizi nwsim, be her hal, min ewishim taqi krdotewe, seiri xali 4 biken lere
http://hemin.dk/diverse/NwsinBeKwrdiLeWindows7da/

Hemin Omar

ئەمڕۆ لەسەر ویندۆز 7 هەردوو وەشاندنی 32 و 64 تاقیانکردبۆوە و کار دەکات. جابەڕاستی زۆر دەمێکە ئاگاداری ویندۆز هەرنیم. برادەران کێشەیان نییە ئەبێت شتێکی تر بێت!؟

بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

سڵاو هاوڕیان!
باوه‌ڕبكه‌ كاك هێمن وه‌ك كاك سیا ئاماژه‌ی پێكردووه‌ ، من بۆ خۆم له‌ سه‌ر وه‌شانی بێتای win7 وه‌شانی ته‌واویش تاقیكردۆته‌وه‌ ، هیچ كێشه‌ی نییه‌ .
پێم وایه‌ تۆ كێشه‌ی فۆنتت هه‌بێت ، یاخود زمان و فۆنتی عه‌ره‌بی یاخود له‌كاتی دامه‌زراندنی ته‌خته‌كلیله‌كان ، ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌ت ڕێگه‌ی گرتبێت له‌ تۆماركردنی له‌ ڕیجیسته‌ر ، یان كێشه‌ی نادیارت هه‌یه‌.
ئه‌م گورزه‌ فۆنته‌ http://kurditgroup.org/download/1334/UniFonts.exe دابگره‌و له‌و جێگایه‌ی زمانه‌كان ئاد و ڕیموڤ ده‌كه‌یت ، زمانه‌كانیتر جگه‌ له‌ زمانی ستاندارتی ویندۆز لابه‌ره‌ ، بزانین چاره‌سه‌ر نابێت.
بۆ نوسین به‌كوردی لێره‌ ، گه‌ر IE به‌كاربه‌ریت ئه‌وه‌ هه‌ر ته‌خته‌كلیلت پێویست نییه‌ بۆ نوسینی سۆرانی.
ســه‌ركه‌وتوبن.

ئەم کاتەتان باش ئازیزان.
زۆر سوپاس بۆ بەتەنگەوەهاتنتان، ئێستا دوا پێشنیاری کاک زەندیشم تاقی کردەوە، گورزە فۆنتەکەم دابەزاند، تەنها زمانی ساتانداردی ویندۆزم هێشتەوە، ئەنتی ڤیرۆسەکەم وەستان و پرۆگرامی سەپۆرتی زمانی کوردیم وەک ئەدمینستراتەر خستەکار، بە داخەوە، ئەوەش یارمەتی نەدا.
ئێستا دوای ئەوەی کاتێکی زۆرم لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتەدا بەکار هێناوە، وەک کاک زەندی بۆ کەسێکی تر پێشنیاری کردبوو، داوا دەکەم ئەگەر یەکێکتان کاتتان هەیە، لە ڕێی ڕیمۆت کۆنترۆڵەوە یارمەتییم بدەن، لە ڕێی ئیمەیلەوە دەتوانین ژمارەی تەلەفۆن بگۆڕینەوە و زانیارییەکانتان بدەمێ.

دیسان زۆر سوپاس،
هێمن عومه‌ر

بەچاوان کاک هێمن!
من دەتوانم لەڕێگەی http://www.teamviewer.com/no/index.aspx وە تەماشایەکی بکەم ، پرۆگرامەکە چاتیشی لەگەڵە ، تەنیا ID و ژمارە نهێنی پێویستە ، بەڵام ئەگەر کاتیک دیاری بکەیت بەیانی دوای کار لەو کاتەدا ژمارەکەم لێرە بۆ بنوسیت کەدوام کرد پاسۆردەکەشم بۆ بنوسیت ، مەترسی تێدا نییە ، هەموو جاریک پاسۆردەکە دەگۆڕێت ، ئاساییە برادەرانیتریش بیبینن.
یاخود بەم ناوە لە سکایپ ( Zandykig ) گەڕانیک ئەنجام بدە دەمدۆزیەوە لە کاتژمێر 16:00 بەدواوە. یا کاتیکیتر دیاری بکە هەوڵێکی لەگەڵ دەدەین.

سەرکەوتوبن

زۆر سوپاس کاک زەندی
من ئەمڕۆ کاتژمێر 19:00 دەگەڕێمەوە ماڵەوە، بۆیە دەتوانم لە نزیک 20:00 لەڕێی سکایپەوە بەیەکەوە قسە بکەین، ئەگەر بۆ ئێوە گونجاوە، ئەگەر نا دەیخەینە کاتێکی تر.
پێشوەخت سوپاس،
هێمن عومه‌ر

ئەم کاتەتان باش و ماندوو نەبن
من دوێنە ئەم ویندۆوزە نوێیەم تاقی کردەوە و یەکەم شت زمانی کوردی بوو کە لێم زیاد کرد، بە شەرتێک ئەو دوو بەشەی لە بەشی داگرتینی ئەم ماڵپەڕەدا بۆ زمانی کوردی دانراوە، واتە سەپۆرتی زامان و بەشی فۆنتەکان. هیچی دیکەی ناوێت، واتە تەنانەت پێویست ناکا بچی بۆ بەشی کونترۆڵ پانێل و بەشی زمان و لەوێوە زمانی کوردی پێ زیاد بکەی، بۆ خۆی بەشێوەی خۆکار دادەنرێ.
بەڵام لەو ماوەیەدا کە من بەکاری دێنم بە پێچەوانەی ئەوانەی کە دەڵێن هەڵکردنەکەی لە ویندۆوزە کۆنەکان خێراترە، بەڵکوو ئەگەر هەر وەک ئەوان نەبێ، رەنگە لە وەشانەکانیتریش دێرتر بکرێتەوە. رەنگە کومپیۆتری نوێ و خێرا لەم خرابوونەدا کارگێڕ بن. بەڵام لای من وا نەبوو.
سەرکەوتوو بن. بۆ پێشەوە

زۆر چاکە کاک هێمن!
کاتژمێر 20:00 گونجاوە ، بەڵام لاپتۆپەکەکەم لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە لەکارکەوتوە ، ئەمرۆ Motherboard کەیان بۆ گۆڕیم هەر چاک نەبوو ، بڕیارە بەیانی پارچەی تری بگۆڕن ، دیسکتۆپم هەیە . بەڵام، مایکی نییە ، بۆیە دەتوانین تەنیا چات بکەین ، گەرنا زۆر خۆشحاڵیش دەبووم گوێم لەدەنگت بێت.

کەواتە کاتژمێر 20:00 وە لەسەر هێڵی سکایپم ، بەهیوام چارەسەری بکەین.

تیبینی :-
گەر بکرێت پرۆگرامی Team Viewer دابگریت ، پێشتر ، لەسەرەوە لینکەکەم داناوە ، پێویستیش ناکات Install ی بکەیت ، دەتوانین بە بێ دامەزراندن بەکاریبهێنین .

هاوڕێیان کێشەکەی کاک هێمن ، ئەوەبوو کە Win 7 64bit بەکاردەبات ، گەرنا خۆی کارەکانی بەدروستی ئەنجام دابوو ، بەڵام خۆشبەختانە چارەسەرمانکرد، ئەوەش بەدامەزراندنی کیبۆردی چاوگ (کرتەی ڕاست و Run as admin ) .
بۆیە هەر کەس ئەو گرفتەی هەبوو دەتوانێت بەهەمان شێوە چارەسەری بکات.

سەرکوتوبن

berêz kak Zendi
em katew bash
welami prsyarekan wek xoy dedemewe

taxte kibordi ەسەر بنەمای تەختەکلیلی ئینگلیزی damezranduwe
کیبۆردی کوردئایتی گرووپ damezranduwe

کیبۆرد عەرەبی be kar nahenm le Danmark ejim

ویندۆز 7 بەکار dehenm

bernamey Teamviewer amade krde
ke le katekda her 2 katman bu
bite naw PC min
.
chawerwani yarmetitanm
be sipasewe

سڵاو کاک شاهین!
زۆر چاکە ، ئەگەر نامەیەکەم بۆ بنێری لەگەڵ ناوەکەت لە Skype ، ئەوا بەچاوان ئەم شەو یابەیانی بۆت چارەسەر دەکەم ، بەڵام نەکەوێتە سبەی شەوی یەک شممە ، چونکە میوانم دێت.
لەگەڵ ڕێزم

کێشەکەی کاک شاهین ، هەمان کێشەی کاک هێمن بوو ، چارەسەرمان کرد.