وەرگێڕی گوگڵ و گۆڕانکاری نوێ
گوگڵ وەکو هەمیشە بەنوێکاری و خزمەتگوزاری خۆڕایی ناسراوە ئەمجارەیان چەند گۆڕانکاریەکی گرنگی لە وەرگێری خۆڕایی سەرهێڵ " Google Translate" دەکات.
یەک لەوانە لەکاتی نوسینی پیتەکان لەهەمان کاتتدا ووشەیەک دەنوسیت ، وەریدەگێڕێت بۆ زمانی هەڵبژێردراو ، بەم هەنگاوەش کاتێکی زیاتر بۆ بەکار هێنەر دەگەڕیتەوە ، جگە لەوەش بەکارهینەر پێوسیتی بەوە نابێت کرتە لەدوگمەی وەرگێڕان بکات.
نوێکاریەکیتر کە لەسەرەتادا تەنیا زمانی ئینگلیزی دەگرێتەوە ئەوەش خوێندنەوە بەدەنگی ئەو ووشانەی بە ئینگیلزی یاخود پیتی لاتینی دەیانوسیت ، ئەمەش سوودێکی یەکجار باشی هەیە بۆ فێربوون و چۆنیەتی زاراوەی ئینگلیزی .
بۆ نمونە دەتوانن ووشەی KURDISTAN بە پیتی لاتینی بنوسن گوێتان لە خوێندنەوەی بێت بەزمانی ئینگلیزی.
وەرگێڕی گوگڵ " Google Translate" جگە لەوەگێڕانی ووشە دەتوانێت URL یاخود ماڵپەڕێک هەمووی وەربگێڕێت ، بەڵام بەداخەوە جگە لەوەی هەندێک هەڵە دەکات توانای چاککردنی ڕێزمانی نییە.
شایانی باسە" Google Translate" یەکێکە لەخزمەتگوزاریە خۆڕاییەکانی گوگڵ کە دەتوانێت کاری وەرگێڕان بۆ پەنجا زمان ئەنجام بدات ، هیوادارین لە داهاتودا زمانی کوردیش لەم خزمەتگوزاریە بێبەش نەبێت.
بۆچوونەکان
دوێنێ چوومه ناو گوگڵ ترانسله‌یت سه‌یرم کرد دیزاینه‌که‌ی گۆڕاوه، نوێکراوه‌ته‌وه، به‌ڕاستی دیاریه‌کی باشه بۆ هه‌موو که‌س،
زۆر سپاس کاک زه‌ندی بۆ هه‌موو هه‌واڵ و گۆڕانکاریه‌کی نوێی دنیای ته‌کنه‌لۆژیاو ئه‌نته‌رنێت که به‌هاونیشتیمانیانی کوردی ده‌گه‌یه‌نیت....
کاره‌کانت به‌رز ئه‌نرخێنم... هه‌ربژین