خوێندنەوەی پیتی کوردی لە Firefox
بەڕێزان هەندێک لە سایتە کوردیەکان پیتەکانی بە باشی دەرناچێت! یان ڕوونتر بڵێم هەندێک پیت بەیەکەوە نانوسێن بەتایبەتی ڵ ێ ا ە .. وەک چۆن لەو وێنانەی خوارەوەدا دیارە.. بە تایبەتی لە سایتی پەیامنێر & چاودێر .
تێبینی : Firefox 3.0.14 بەکاردەهێنم سیستەم ubuntu
سوپاس
ئەو ماڵپەڕانەی بە فۆنتەکانی کەبەئاریاڵ و ڤیردانا و تاهۆما دەردەکەون، ڕاستەوخۆ دەکران بەDejavu Sans لەپێشدا، بەڵام دواترین نوێکردنەوەی ئەم فۆنتە لەژێر لینوکس هێماکانی یونی کۆدی بۆدواهەمین وەشاندن نوێکردۆتەوە دەکرێت بە DejaVu Serif. ئەمەش بۆ نوسینی کوردی (کەبەشێوەی ئارامی نوسراون) لەو شوێنانە ناشێت. دیارە هۆکار فۆنت و یونیکۆد نییە. بەڵکو وا دووساڵە دەڵێین دەبێت نوسینی کوردی خۆی بنەڕەت بکاتەوە و نوێ ببێتەوە.
چارەسەرەکەی:
Edit >> Preferences >> Content
Default Font = DejaVu Sans
یەک دنیا ڕێز
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
ئۆپێرا پشتگیری کوردی ناکات و هیچ دابەشکردنێک ناشیخاتە ناو گورزەکانی خۆیەوە، هۆکارشی داخراوی ئۆپێرا. ئەوەیان هیچ :)
هەمان شت پەیوەندی دەنگی سکایپ بەوەوە هەر نییە تەنها هەندێک ئامرازی Qt toolkit دادەگرێت تاکار بکات، من باسی لیستی نوێبوونەوە دەکەم، کەدەکرێت لەسەر لاپتۆپەکەت و بۆ ئەو وەشاندنە نەبێت جارێ. بەهەرحاڵ بڕۆ هەمان شوێن ئەمجارە دووگمەی Advanced دابگرە:
Proportional = Sans Serif
Serif = DejaVu Sans
Sans-serif = DejaVu Sans
Monospace = monospace
Allow pages to choose ....
ئەوەی دواڕستەش هەڵبژێرە. پاشەکەوتی بکە و وێبگەڕ سەرلەنوێ دابگرسێنەوە.
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
هەمان کێشە هەمان کات هەمان بابەت هەمان چارەسەر لەسەر ئەم کۆمپیوتەرە کردوومە، جانازانم بۆلای جەنابتان کارناکات!؟؟
ئەی دوای ئەمە
sudo fc-cache -fv
بژین
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
ئەنجامی ئەم دوانە.
apt-cache policy msttcorefonts
aptitude search wine
هەمووی لێرەhttp://paste.debian.net/ دابنێ(واتا paste )بکە و بەستەرەکەی بێزەحمەت.
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
ئەو ماڵپەڕی پەیستەم دانا چونکە دێڕەکان زۆرن دەتوانیت بەستەرەکەی دابنێی ئەوها بۆ نمونە.
http://paste.debian.net/47054/plain/47054
وتم نەبادا برادەران بەکۆدی زۆر ناڕەحەت بن.
////////
وەکو خەیاڵم کرد و وێنەکانم بینی. زانیم تۆ گورزەی فۆنتەکانی مایکرۆسۆفتت داگرتووە، جائیتر لەگەڵ wine بێت یان بەتەنها کەناوی گورزەکە ئەمەیە
msttcorefonts
ئەوە هەموو فۆنتەکانی مایکرۆسۆفت وەکو بنەڕەت SP1 زۆر کۆنن! واتا ئەو ماڵپەڕانەی بەفۆنتانە نیشان دەدرێن. کەلەگەڵ ڕێزما هەندێک ... وێب کردویانە بەمۆدێل. ماڵپەڕی وەکو سبەی، هاوڵاتی، نەوا...هتد.
ئەنجا ئەو فۆنتانەش بۆ SP3,2 نوێنەکراونەتەوە بۆ دواهەمین وەشاندن و ناچار ماڵپەڕەکانت وانیشان دەدات. ئەم هەویرە ئاو زۆر ڕادەکێشێت.
///
چارەسەر:
sudo apt-get --purge remove msttcorefonts
یان
sudo aptitude purge msttcorefonts
یان ئەگەر حەزت بەچارەی کۆماندلاین نییە :) بڕۆ
system > administration > synaptic package manager
بگەڕێ بۆ msttcorefonts کرتیەکی لای ڕاستی لەسەر بکە و سڕینەوەی هەمووی هەڵبژێرە. لەکۆتایدا
sudo fc-cache -fv
وێبگەڕ داگرسێنەوە، بەهیوام کۆتایی بێت.
کاتێکی خۆش
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
لەسەدا ملیۆن دڵنیام ئەوەیە کێشەکە، بەڵام زۆرجار لەکەناڵەکانی پشتگیریش خەڵک دەبینم بەهۆی ئەوەی نوێن یان دەمێکە بەکاربەرن، بەڵام هەمیشە دەستکاری و گورزە دادەگرن بێ ئەوەی ناوەڕۆکەکەی بخوێنەوە. هەمان شتیش لای جەنابت ئەوەیە. وێنەکان جوان دەری دەخات کەفۆنتی مایکرۆسۆفتی (کۆنە) ئەریاڵ، فێردانا،تاهۆما.
ئەگەر بوخچەی
.fotns
هەیە لایبەرە یان ناوەکەی بگۆڕە، هەروەها تەماشای فۆنتەکانی ناوی بکە بزانە کامە فۆنتن؟
لەگەڵ بوخچەی
/usr/share/fonts/
من ئەگەر شەممان کاربکەم لەماڵەوە هەوڵ دەدەم بەسەرهێڵ لەکەناڵەکانی ئوبونتو و دێبیان بم لەوێ یارمەتی خێراتر وەردەگریت. یان چارەیەکی خێرا:
ئەگەر ئەتوانیت ئەو دووبوخچەیە کەیەکەمیان ئاساییە و دووەمیان بەدەسەڵاتی root لەبەربگرەوە و بیخەرە سەر USB stick بەلەجیاتی دانان بیهێنە بۆ سەر ئەم کۆمپیوتەرەی کێشەت هەیە.
لەکۆتایدا
sudo fc-cache -fv
یەک دنیا ڕێز
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
بەدڵنیاییەوە ئەگەر فۆنتەکانیان دابگریت بەڵێ، بەڵام وەشاندنی نوێ نەک ئەوەی کەهەتە و کۆنە. لێرەوە دایگرە فۆنتە نویکان:
http://sites.google.com/site/arastein/uploads/others/win_v5_fonts.zip?attredirects=0
بەڵام سبەی ڤێردانایە، ئەویش لەسەر نێت هەیە بۆ داگرتن.
بیانخەرە ناو بوخچەی فۆنتەکان کەوێنەت گرتووە! ویبگەڕ دابخە و کاشی فۆنت بکە بەکۆماندەکەی لەپەیامی تردا نوسیومە.
ئەوە چارەیەکی تر.
/////////////
ئەمە م بۆ بکە تەنها بۆ زانیاری خۆم:
ئەوەی کەدەسەڵاتی ڕووت دەوێت بۆی ئاسانە.
gksu nautilus
داوای تێپەڕەوشە دەکات بۆ ئەوەی پەنجەرەی سیستەمەکە ببینیت وەکو root ئینجا بڕۆ بۆ ئەو بەشەو هەمووی کۆپی بکە و بهێنە لەسەر ڕوومێزەکە دایبنێ هەموو بوخچەکە. دیسان کرتەی لای ڕاست بکە لەسەری و بیپێچەوە بەتار یان زیپ. بۆمی باربکە لەشوێنێک.
دنیایەک ڕێز
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
ئەم بوخچەیە دەڵێم هەموو
/usr/share/fonts/
بەم شێوەیە بیکە:
ئەوەی کەدەسەڵاتی ڕووت دەوێت بۆی ئاسانە.
gksu nautilus
داوای تێپەڕەوشە دەکات بۆ ئەوەی پەنجەرەی سیستەمەکە ببینیت وەکو root ئینجا بڕۆ بۆ ئەو بەشەو هەمووی کۆپی بکە و بهێنە لەسەر ڕوومێزەکە دایبنێ هەموو بوخچەکە. دیسان کرتەی لای ڕاست بکە لەسەری و بیپێچەوە بەتار یان زیپ. بۆمی باربکە لەشوێنێک.
دنیایەک ڕێز
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
وەکو نوسیم لەسەدا ملیۆن دڵنیام، واتا دڵنیا بووم ئەو فۆنتانەی مایکرۆسۆفتن بەزمەکە. تەماشای بوخچەی
/usr/share/fonts/truetype/msttcorefonts/
هەموو فۆنتەکانی مایکرۆسۆفتە ئەو پاکەتە،تکایە بیانسڕەوە
sudo rm -r /usr/share/fonts/truetype/msttcorefonts/
کاشی فۆنتەکان بسڕەوە لەگەڵ کاشی وێبگەڕ .
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
ئۆخەی :)
لەکاتی سڕینەوەدا لە synaptic هەڵبژاردنی تری هەیە، ئەکرێت تەنها سڕینەوەی بێت لەبوصەی دامەزراندن.. یان و یان. بەڵام purge هەموو لادەبات.
بەهیوای سەرکەوتن
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]