تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ڕۆبۆت و ڕووداوێکی سەیر

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2009/08/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

هاوڵاتیەکی ٥٦ ساڵەی ئەمریکی خەڵکی " Westchester " گومانی هێرشکردنی لیدەکرێت بۆ سەر کۆشکی سپی ، بەڵام دوای ئەوەی پێی دەزانرێت پۆلیس بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر ئابڵوقەی ناوبراو لەناو ئۆتۆمبیلەکەیدا دەدەن ، چەندان ڕێگای جۆراوجۆر دەگرنە بەر بۆ دەستگیرکردنی ، بەڵام ناوبراو لە ئۆتۆمبیلەکەی نایەتە دەرەوە .
بەپێی ڕژۆنامەی Los Angeles Times کێشەکە هەر لە فیلیم چووە ، چونکە ناوچەو شەقامەکان تەواو لەلایەن پۆلیسەوە بەربەستکراوەو هەلیکۆپتەر بەسەر ناوچەکەکدا گەڕاوەوە و ، خەڵکانی دانیشتوانی شوقەکان ڕێگەی هاتنەدەرەوەیان لێگیراوە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر ، چونکە پۆلیس ناتوانن ناوابراو بکوژن و نەیانزانیوە ئایە ناوبراو چەک و بۆمبی تەقەمەنی لە ئۆتۆمبیلەکیدا هەیە یا خود کەسەکەشیان نەناسیوە تا لەبارودۆخی دەرونی و کەسایەتی بکۆڵنەوە.
لەکۆتاییدا ناچار دەبن بە بەکارهێنانی Robot ێک لەجۆری " Remotec F6A " وە دەینێرنە نزیک ئۆتۆمبیلەکە و شکاندنی یەکێک لەپەنجەرەکانی ئۆتۆمبیلەکە وەو وە پاشان لە ڕیگەی ڕشتنی گازەوە تاوانبارەکە ناچار دەبێت بێتە دەرەوە لە ئۆتۆمبیلەکەی و خۆشبەختانە کێشەکە بەشیوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێدێت .
دوای ئەوەی ناوابراو دەستگیردەکەن و دایکی تاوانبارەکە بۆ ڕۆژنامەکانی ئاشکراکرد کەوا کوڕەکەی نەخۆشی دەرونی هەیە وە هەروەها پۆلیس هیچ جۆرە چەک و تەقەمەنیەکی لە شوێنی نیشتەجێبوونی تاوانبارەکەدا نەدۆزیوەەتەوە.
بۆ بینیننی هەندێک لەدیمەنی ڤیدیۆی ئەم ڕووداوە سەردانی سەرچاوەی هەواڵەکە بکەن.
ســەرچــاوە

بۆچوونەکان

دەستخۆش!
بەڕاستى زۆر سەیرە،وەک لاى خۆمان وایە،:)
My Blog

ده‌ست خۆش له‌م ڕووداوانه‌ زۆر له‌ ئه‌مریکادا ڕووده‌ده‌ن ده‌ست خۆش