تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

به‌شی سه‌ربه‌خۆ بۆ كوردی - سۆرانی له‌ ویكیپێدیا

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2009/08/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

 

زمانی كوردی له‌ زانیاریینامه‌ی ویكیپێدیادا Wikipedia به‌ شێوازی كرمانجی سه‌روو و پیتی لاتینی ده‌ستی پێكرد، بگره‌ تاكوو ئه‌مڕۆش به‌شی به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی هه‌ندێكی ته‌واو وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر سۆرانی و پیتی عه‌ره‌بی.
پێش ماوه‌یه‌ك به‌ڕێز ئاسۆ مه‌حمودی سه‌رپه‌رشتكاریی به‌شی سۆرانی پێشنیاری كرد كه‌ به‌شێكی جیا بۆ سۆرانی دابنرێت، چونكه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو شێوه‌دیالێكته‌ جیاوازیی هه‌یه‌ كه‌ كاره‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردانكه‌رانی زانیاریینامه‌كه‌. خه‌ڵكانێكی زۆر پشتیوانی ئه‌م كاره‌یان كرد و توانرا ڕه‌زه‌مانه‌دی ویكیمێدیا وه‌ربگیرێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سۆرانی.
لیره‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ وه‌كوو سه‌ربازی ون چالاكانه‌ كار له‌م پرۆژه‌ گرنگه‌دا ده‌كه‌ن و، هیواده‌خوازم كه‌ ئه‌م كاره‌ گه‌رموگوڕییه‌ك بداته‌ ئاره‌زوومه‌ندان و نووسه‌رانی بواره‌جیاجیاكان كه‌ بتوانن ده‌ست ڕه‌نگینی خۆیان له‌وێدا بنوێنن.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک ئاراز!
پار هەژماریکم دروستکرد ، ویستم هەندێک یارمتەیان بکەم ، بەڵام تێکەڵی لاتینی و سۆرانیەکە بێزاری کردم.
نوسینی بابەت لەوێدا پێوسیتی بەسەرچاوە هەیە ، بەڵام ئێمە دەتوانین زۆر بابەت لەزمانەکانی ترەوە وەربگێرین.

بەڕاستى کارێکى زۆر باشە،کە بە زمانى کورد سۆرانى هەبێت،دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە،
http://ku.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%A7%DA%B5%DB%95%D9%88%DB%95
هیوادارم سەرکەوتووبن
My Blog

دەستتان خۆش
هیوای بابەتی جووان بۆی .

بژین،

ده‌ستخۆش و ئه‌مه‌ کارێکی پیرۆزه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پیتانه‌ عه‌ره‌بی نین به‌ڵکوو ئارامین.
پار و پێراریش من بابه‌تێکی یه‌کجار زۆرم له‌ بواری گوڵ و گیای کورده‌وارید له‌ به‌شی کرمانجییه‌که‌دا دانا، به‌ڵام به‌راستی زوو لێی ماندوو بووم. هیوادارم هه‌موو پیکه‌وه‌ بتوانین ئه‌و به‌شه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین. دیسان ده‌ستخۆش

وێڕای دەستخۆشی لەئەوانەی دەنگیان دا، وەکو بەکاک ئاسۆم وت. جیاکردنەوەی باشترە وەپێشم وایە چالاککتری دەکات.
شکور سەری گرت :)
ئەگەر زەحمەت نەبێت لە دێڕی 7 لە MessageKU_arab.php ئەم دێڕەی تێئاخنە

$rtl = true;

، تاوەکو ڕووکارەکە لە rtl.css وەربگریت.

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]