تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

زیادکراوه‌ی گه‌ڕانی فه‌رهه‌نگی ئایتیی زانستپه‌روه‌رانی کورد بۆ فایه‌رفۆکس

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2009/07/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی كاری گه‌ڕان به‌دوای زاراوه‌ی نوێی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كاندا، زیادکراوه‌ی گه‌ڕانی فه‌رهه‌نگی ئایتیی زانستپه‌روه‌رانی کورد بۆ فایه‌رفۆکس په‌ره‌ی پێ دراوه، كه‌ ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی مۆزیلا دایبگریت.

(گه‌ڕان search) كارێكی گرنگه‌، له‌و گرنگتر گه‌یشتنه‌ به‌ زانیارییه‌ دڵخوازه‌كه‌. ئه‌م زیادكراوه‌یه‌ كاراسانی ده‌كات له‌ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ و زاراوه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كاندا كه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی زانستپه‌روه‌رانی كورددا هه‌یه‌. هه‌ر وه‌ك چۆن گووگل له‌ گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی وێبگه‌ڕه‌كه‌دا شوێنی خۆی داگیر كردووه‌، ئاوهاش ده‌توانین زیادكراوه‌ی نوێی خۆمان دابنێین.

بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتی كاركردن و دامه‌زراندنی، سه‌ردانی ئه‌م به‌سه‌ته‌ره‌ بكه‌:
زیادکراوه‌ی گه‌ڕانی فه‌رهه‌نگی ئایتیی زانستپه‌روه‌رانی کورد

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک ئاراس!
بێگومان ئاسانکاریەکی زۆر باشە ، بەتایبەتی بۆ بەکارهێنەران و نوسەرانی بواری ئایتی .
ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە فەرهەنگەکە نوێ دەکرێتەوە و زۆر دەوڵمەندتر دەکرێت هیوادارم هەموو مەکۆ و ماڵپەڕەکوردیەکان پشت بەم فەرهەنگە ببەستن ، بەپێی زانیاریم تاکە فەرهەنگی ئایتیە کە ئێستا هەمان بێت .
ڕەنج و ماندو بوونی " کاک دیاکۆ " بەم فەرهەنگەوە ، هەمو کاتێک شایانی ئاماژەو دەستخۆشی لێکردنە، لەم ڕۆژانەدا موژدەیەکی خۆشی پێدام ئەوەش لە چاپدانی فەرهەنگەکەیە وەکو کتێب لە کوردستان.
پێم وایە ئەم فەرهەنگە بۆ کوردستان زۆر زۆر گرنگە ، چونکە ئایتی لەسەرتادایەو ڕاهاتنی خەڵک بە ووشەی ئایتی کوردی لەسەرەتاوە زۆر گرنگە ، بەداخەوە ئێستا زۆر ووشەی عەرەبی بەکاردەهێنن .

دەستتان خۆش بەڕاستی شتێکی نایابە
بە هیوای سود وەرگرتن لێی ، وە نوێکردنەوەکەی گرنگە

بژین،