سزای 1,9 میلیۆن دۆلار بۆ 24 گۆرانی!!!
داده‌گایه‌ک له مینه‌سۆتای له ووڵاته یەکگرتووه‌کانی ئامریکا ، ژنێکی 32 ساڵه‌ی سزا دا به تاوانی داگرتنی گۆرانی واته یاسای سزای داگرتنی په‌ڕگه‌ی ماف پارێزراو به 1،9 میلیۆن دولار بۆ 24 گۆرانی که ده‌کاته 80000 دولار بۆ هه‌ر گۆرانێک.
یەکەمین جار که له دادگایه‌کدا ساڵی 2007 سزای 220 هه‌زار دۆلاری بۆ بڕابووه‌وه ،به‌ڵام پارێزه‌ر‌ی کۆمه‌ڵه‌ی تۆماکردن له ئامریکا (Recording Industry Association of America )
داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی دادگای کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێیان وابوو له به‌ڵگه‌کاندا هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدابوو. هه‌ر بۆیه دادگایی کردنی ئه‌و ژنه ده‌ستیپێکرده‌وه و سزاکه‌ی له 220 هه‌زار کرا به 1،9 میلیۆن دۆلار.
ئه‌و ژنه که ناوی " جه‌می تۆماس راسه‌ت " Jammie Thomas-Rasset's)
له کۆتایی دادگاییه‌که‌یدا ده‌ڵێ:" من زۆر تووشی سه‌رسوڕمان بووم که نرخی داگرتنی گۆرانییه‌که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان ته‌نیا 99 سنته.
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک Saleh بۆ ئەو هەواڵــە.
بەڕاستی سزاکەی زۆرە ، توندرین سزایان داوە ، باجی خەڵکەکەی تریشی داوە.
یاخوا كه‌س تێنه‌كه‌وێت.
دەست خۆش ساڵە گیان. ساڵە یەکێک لە لاوترین هاوکارەکانی منە، لاوە بەڵام زۆر زانە و زانیارییەکی زۆری لە بواری ئای تی دا هەیە، هیوادارم بەردەوام لە خزمەتدا بێ بە گەلەکەی و بۆ زانست و پەرەپێدانی ئای تی لەوە زیاتر تێ‌بکۆشێ. سەرکەوتنی ئەو و هاتنی بۆ ریزی هەواڵنووسەکانی کورد ئای تی گرووپ و بەردەوام بوونی لەم ناوەندەدا ئاواتمە.