دوو گرافیککارت
سڵاو و رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک و ماندوو نه‌بن.
ویستم بپرسم که فایده‌ی دوو گرافیککارت له نێو یه‌ک کۆمپیوته‌ر چیه؟
ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که دوو شاشه‌ی لێ ببه‌ستیت؟ خۆ گه‌ر وابێت زۆر له گرافیککارته‌کان شوێنی دوو شاشه‌یان هه‌یه.
بەڕێزم هەموو کۆمپیوتەرێك تەختەى سەرەکى تێدایە،وە ئەم تەختەى سەرەکییە خۆى پۆرتێکى تێدایە بەکاردێت بۆ بەستنەوەى شاشەى کۆمپیوتەر(کارى ئەمە ڕوونە لاى هەمووان)،وە ئەمە بە پێ ئەو تەختەى سەرەکییە کە بەستراوە بە کۆمپیوتەرەکەوە جۆرى زۆرە،
بەڵام کاتێک تۆ کارتى گرافیکێکى تر‌ى لێ دەبەستیت بۆ ئەوەى توانى پێشاندانى جوانتر بیت،وە هەندێک پڕۆگرام کاتێک کار دەکات کە دەبێت توانى کارتى گرافیکى کۆمپیوتەرەکەت زۆر بێت،وە زۆربەى کەس لە کوردستان بۆ یارى لە کۆمپیوتەرەکانى دەبەستێت،هههه،ئەم کارتە لە PCI Express تەختەى سەرەکى کۆمپیوتەر دەبەسترێت،
تێبنى|هیچ کاتێک ئەو دوو گرافیک کارتە بەیەکەوە ئیش ناکات،بۆ نموونە تەختەى سەرەکى هین خۆى هەیە کە لە ناوەوەیە،وە ئەتوانى لە PCI Express تەختەى سەرەکى کارتێکى تر‌ى ببەستیت ئەو کاتە ئەوەى سەر تەختەى سەرەکى دەبێت ناچالاکى بکەیت،بۆ ئەوەى دەرەوە کار بکات،
ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی = motherboard
ئەگەر ڕوون نییە،پرسیار بکە لەوانەیە ئەندامەکانى تر زانیارى باشتریان لا بێت.
بژین،
chawg |Wiki and Forum
بمبوورە من باسى ئەوەم نەکردووە کە شارەزایت نییە!
ئەگەر یەک بێت،ئەتوانى یەک کارتى گرافیک بەکاربهێنیت،وە ناتوانى هیچ کارتێکى تر لە تەختەى سەرەکى کۆمپیوتەرەکەت ببەستیت،بۆ نموونە کارتێک تایبەت بۆ مۆنتاژکردن هەیە وە هەروەها کارتێکى تریش هەیە بۆ پەیوەندى گرتن بە ئینتەرنێتەوە لە ڕێگاى سەتەلاتیەوە یان بۆ سەێرکردنى کەناڵەکانى سەتەلایت لە ناو کۆمپیوتەرەکەت ئەگەر شوێنى یەک کارتى هەبێت ناتوانى ئەم کارتانە بەکاربهێنیت،ئەى ئەگەر شوێنى دوو کارتى هەبێت ئەتوانى ئەو دوو کارتە بەکاربهێنیت لە یەک کات،سودى ئەوەیە،ئەوەندى من بزانم!
بژین،
chawg |Wiki and Forum
سلاو کاک ئامانج
ئه‌گه‌ر 2 دانه گرافیک کارتت هه‌بێ ته‌نها ده‌توانی 2 مۆنیتۆر وه‌سڵ بکه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاری گرافیکی بکه‌ی یان یاری بکه‌ی، به‌که‌ڵکت نایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر 2 گرافیک کارتت هه‌بێ هه‌ر کامیان بۆ خۆیان کار ده‌که‌ن، گرافیک کارتیش بۆ خێرایی و جوانی وێنه‌و یاری دروست کراوه.
جاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێکنیکه‌که هێنده پێشکه‌وتو نه‌بووه 2 گرافیک کارت بۆ 2 مۆنیتۆر به‌کار ده‌هات،
به‌ڵام ئیستا هه نه‌فه‌رێکی کارتێکی هه‌بێ که DVI هه‌یه ده‌توانێ مۆنیتۆرێک وه‌سڵ بکا بێ ئه‌وه‌ی کارتێکی دیکه‌ی هه‌بێ.
بێزگه له‌وه ئه‌گه‌ر کارته‌کان یان کارته‌که SLI technology یان هه‌بێ ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و گرافیککارته له ئه‌سڵ دا 2 شیپی تێدایه،یان 2 گرافیک کارت هێزه‌که‌یان ده‌که‌نه یه‌ک.
دوو گرافیک کارت هیچ فایده‌ی نییه یه‌گه‌ر ته‌کنیکی SLI نه‌بێ.