تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویکیپیدیای سۆرانی پێویستی بەدەنگی تۆیە.

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2009/04/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

 

بمانەوێت و نەمانەوێت هەرچەندە شێوەنوسینی کورمانجی نزیکترە و باشترە لەزۆر بوارەوە، بەڵام ئەوەمان نابێت لەبیرچێت کەتائێستا بۆ ئێمەی کورد کەلەژێر زاراوەی سۆرانی و شێوەنوسینی ئارامی دەنوسین، خاوەنی سەرچاوەیەکی هەندێک و باش و بەرفراوانین. ئەم تێکەڵکردن و خستنەیەکەی هەردوو زاراوە و شێوەنوسینە پێویستی بەسیستەم و دەوڵەت و پرۆسە هەیە. لەئێستادا ویکیپیدیای سۆرانی وەکو ژێرە هاوپۆلی بەشی کورمانجی وایە. کێشەکان کێشەی تەکنیکین و هیچ پەیوەندیان بەزۆرینە و کەمینەوە نییە. نوسەری بەشی سۆرانی زۆر ئارێشەی هەیە کاتێک هەموو پەڕەکان و لەسەر بنەمای چەپ بۆ ڕاستن و زۆر تەنگەژەش دروستدەکات بۆ تێگەشتن و خێرا نوسینی بابەت و زۆری تر.
ئێستا لەلایەن سەرپەرشتیاری پڕۆژەی سۆرانیەکەوە پێشنیار کراوە کەپڕۆژەی سۆرانیەکە لەبەشێکی تایبەت بەخۆیدا بکرێتەوە وەکو هاوپۆلێکی بنەڕەت. جاتکامان وایە لەڕیگای پەڕەی دەنگدان دەنگی خۆت بدەیت و لەپێش وەڵامەکەتەوە:
{{yes}}
بنوسیت و لەدوای بۆچوونەکەت:
--~~~~
تاوەکو وەکو واژوی خۆت و ناوەکەت دەرکەوێت. ئەگەر هەژمارت نییە تکایە [url=http://meta.wikimedia.org/w/index.php?title=Special:UserLogin]لێرەوە[/url] دروستی بکە.

** ئەگەر خاونی ماڵپەڕی یان هەردەزگایەکی تری ئەم بانگەوازە بناسێنە.

بۆچوونەکان

تکایە
{{yes}}
بگۆڕن بە:
{{yes}} ''support''

بژین
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

کاک سیا !
باشه ناکرێ به‌شی بادینیش له‌م به‌شه زیاد بکرێت خۆ هیچ ئاریشه‌ی چه‌پ بۆ ڕاست نووسینیشی تێدا نییه!
چۆن ده‌کرێ ده‌قه‌کان بیگۆڕی بۆ سه‌ر زمانی‌تر و به پێچه‌وانه‌وه که له به‌شی Languages
دا هه‌بێ؟!
kezwan

بادینیش هەربەو شێوەیە نانوسن؟ چونکە بادینی بەشە زاراوەیە لەکرمانجی سەرو بەڵام بەهەمان شێوەئارامی وەکو سۆرانی دەنوسن. بۆ دەکرێت لەگەڵ بەشی ئێستای سۆرانی تێکەڵ بکرێن.
وە من پێم وایە ناوناکە هەڵەیە، چونکە ئەو شێوە نوسینە ئارامیە یان لەسەر سکریپتی عەرەبی ئیندیک خۆی زاراوەیەک نییە و ناوی سۆرانی بێت. زۆر باشترە گەرناوەکەی بگۆڕن بەکوردی/ckb یان کوردی/ئارامی. ئەوساکە ئەوانەی وەکو جەنابتان بادینی دەئاخەفن و دەنوسن وەکو بەشە سۆرانیەکە هەرهەموویان لەژێر ئەو هاوپۆلە جێیان ببێتەوە.

حەزدەکەم برادەرانیش ڕای خۆیان بدەن لەسەر ئەو خاڵە گرنگە، چونکە ئێمە ئێستا وەکو بەربڵاوەکە ** سۆرانی** ناوکۆدی ku-ckb بەکاردەبەین لەهەرهەموو پڕۆتۆکۆلەکان و پەڕگەی زمانەکان ..هتد.

بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

به‌ڕای من ناوی" کوردی/ckb " بێت زۆر باشتر و ڕازاوتره، هه‌مو ئه‌و زاراوانه‌ش ده‌گرێته‌وه که له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ئه‌نووسرن.

کاک سیا ئه‌ی وڵامه‌که‌ی پڕسیاری دووه‌م!

kezwan

ببوورە لەمەبەستەکە تێناگەم ڕوونکردنەوەی زیاتر :)

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

کاک سیا مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه بۆ نوونه:
بابه‌تێک هه‌یه له سه‌ر Stonehenge به ئینگلیزیه‌وه له به‌شی Languages لای ده‌سته‌ڕاست کۆمه‌ڵێ زمانی تێدایه که به کرته‌کردن له سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌وانه بۆ نموونه فارسی هه‌مان بابه‌ت به فارسی هه‌یه،
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌مان بابه‌ت بیگۆڕین به کوردی ،ئایا زمانی کوردی له به‌شی زمانه‌کان ڕاسته‌وخۆ زیاد ده‌بێت یا خۆد پێویسته کودێک ، تشتێک له بابه‌ته‌که‌مان بنووسین.
نازانم له مه‌به‌سته‌که‌م گه‌یشتیت یان نه!

هەمان ناونیشان دەبێت هەمان بەستەر بەکوردیش دەرکەوێت.
سیستەمەکە خۆی وایە.

بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

سڵاو له‌ هه‌موو لایه‌ک
کاکه‌ سیا ده‌سته‌کانت خۆش بێت و ده‌ستی ئه‌وانه‌ش هاوکارن له‌و جۆره‌ پرۆژانه‌دا، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من به‌ وردی سه‌یرم کرد و پێشتریش هه‌ر سه‌ردانم کردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌ دونیای کۆمپوته‌رو ئایتی به‌گشتی ئه‌وه‌یه‌ ئاسانکاری بۆ خوێنه‌ر بکه‌یت تا زۆرترین خوێنه‌ر به‌لای خۆتدا ڕابکێشیت، ئه‌م کاره‌ی ئێوه‌ بۆ کورد به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ کوردستان داده‌نیشن که‌مێک قورسه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ لاپه‌ڕه‌که‌ ده‌که‌یته‌وه‌ به‌ سۆرانی روکاره‌که‌ کرمانجییه‌، له‌سه‌ره‌وه‌ به‌ کلیککردنه‌ سه‌ر تیپێ ده‌بێته‌وه‌ به‌ سۆرانی به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بناغه‌که‌ کرمانجییه‌ کلیک له‌سه‌ر هه‌رشتێک بکه‌ت ده‌بێته‌وه‌ به‌ کرمانجی، من ویستم بابه‌تێک زیاد بکه‌م دیسان بوویه‌وه‌ به‌ کرمانجی ئه‌وه‌ کاتبه‌ فیڕۆدانه‌ بۆ هه‌ر کرته‌یه‌ک بگه‌ڕێیت به‌ دوای به‌سۆرانیکردندا بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو ئه‌رک و ماندوو بوونه‌ دراوه‌ با سۆرانی بۆ خۆی سه‌ربه‌خۆ بێت و کرمانجیش سه‌ربه‌خۆ ئه‌مه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ نه‌ک له‌تبوون، من دیسان ده‌ڵێم ده‌ستان خۆش بێت. له‌م ڕۆژانه‌ به‌ مایل ئه‌م لینکه‌مhttp://kurdipedia.org/ بۆهات ئه‌مه‌ش کارێک زۆر باشه‌ ئه‌گه‌ر پێکه‌وه‌ بتوانن هاوکاری یه‌کتر بن
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕیز

وایە خەتای ویکیپیدیایە، ئەگینا هەموو ڕۆژ چەندین بابەتی باش دەنوسرا. خەتای ئەوانە.
ئایا دەنگت داوە بۆ پڕۆژەکە؟

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من هه‌موو پرۆژه‌یه‌ک خزمه‌ت به‌ زۆرینه‌ خه‌ڵک بکات بێ یه‌ک و دوو ده‌نگی بۆ ده‌ده‌م، به‌ڵام له‌ ویکی زۆرم هه‌وڵدا ده‌نگ بده‌م ڕێگاکه‌یم نه‌دۆزییه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ خه‌تای ئینگلیزییه‌که‌م بێت، به‌هیوای ئه‌وه‌ی لینکێکی ڕوون و ئاسان بۆ ده‌نگدانه‌که‌ دابنێن به‌ڵکو منیش بتوانم له‌ ڕێگای یه‌کێک له‌ قه‌ره‌باڵغترین سایت بڵاوی بکه‌مه‌وه‌
له‌گه‌ڵ ڕێز

جاکەسی من،
جەنابت نەتوانیت دەنگێ بدەیت کەکاری 10 چرکەیە و ئینگلیزیەکەت بایی ئەوەندە نەبێت کرتە بکەیت. باوەڕ بکە دەبێت چاوەڕێ بکەی ویکیپیدیایەک پەیدابێت لەشاشەکەوە قۆڵت بگرێت و شتەکانت بۆ بکات.
ئەوەش دوور نییە، تەکنەلۆژیا وابڕوات تا 20 ساڵی تر ئەوەش پەیدا دەبێت.

بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

دەنگمان دا
هیوای سەرکەوتن لە کوردی کردنەکەدا.

بژین،