تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

kubuntu

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2009/03/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سڵاو!
ماوەیەکە دڵم بەتەواوی ڕنجاوە لە مایکرۆسۆفت، بۆیە هەوارگەم گواستۆتەوە بۆ لینۆکس، ئێستا kubuntu دابەزاندووە، زۆر زۆر لێی ڕازیم لەبەر چەند هۆیەک
گرنگترینیان
1-دەربازم بووە لەو هەزار بەهەزار جڕوجانەوەرەی کە لە ویندۆزدا کاری خۆییان دەکەن بەڵام لە لینۆکس هیچ کاریگەریەکیان نییە. گەرچی ڤایرۆسی تایبەت هەیە بەلینوکس بەڵام بەبەراورد لەگەڵ ویندۆز زۆر کەمترن. بەڵگەی ئەوەش ماوەیەکە بەبێ هیچ دژە ڤایرۆسێک کاردەکەم بەبەێ ئەوەی کێشەیەکم بۆ دروستببێ.

2-بەبێ دابەزاندنی هیچ پرۆگرامێکی دەرەکی لینۆکس پشتگیتی زمانی کوردی دەکات.
واتە بەبێ داگرتنی فۆنت و keyboard layout

3- لەکارکردندا زۆر خێراترە لە ویندۆز، تەنانەت ناتوانی بەراوردی بکەی، قەبارەکەی لەسەر سی دی کەمترە لە 700 مێگا بایت، بەبەراورد لەگەڵ ڤیستاداکە دەگاتە چەند گێگایەک.

4- بەهۆی ئامرازی Adept installer بە سەدان پرۆگرامی سەرچاوە کراوە دادەگریت بەبێ ئەوەی سوپاسیشیان بکەی!

5- جگە لە پێناسەکردنی گرافیک کارتەکە کە nvidia لە زنجیرەی 8 ە هیچی ترم پێناسەنەکردووە. لە ویندۆز 30 دەقە زیاترم دەویست بۆ ئەوەی وێب کام و کارتی دەنگ و رەنگ ، لانی وایەرلێس ، مۆبایل برێدباندەکەم پێناسە بکەم.

6- بوهۆی دیسکتۆپی KDE 4.1 (پێموابێ ئێستا وەشانی نوێتریش هەیە) ڕووکارێکی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش دەدات بە بەکارهێنەر. تەنانەت لە start menu ئامرازی گەڕان هەیە، بۆنموونە دەتەوێت terminal بکەیتەوە تەنها لە گەڕان بنووسە terminal ، ئەنجامەکەت پیشاندەدرێت! وابزانم مایکرۆسۆفت دەیەوێت لە ویندۆزی 7 ئەم کردارە زیاد بکات.

7-لەگەڵ دەیان جوانکاری و ووردەکاری تر، وە لەهەر هەموویان گرنگتر بەخۆڕاییە!

دوودڵ مەبە تاقی بکەرەوە!

خۆشم دەوێی لینوکس

جار جار خۆشە لەخەڵکی تێکۆشەرەوە هەواڵی وا ببیستیت :)
''
Kubuntu هەر ئوبونتوە بەڵام بەدەوربەری KDE یەوە. KDE4 بەتایبەت 4.2 کەلەگەڵ کوبونتوی ئەلفادا هەیە ئێستا لەڕووی ڕووپەڕ و خێراییەوە لەپێش Gnome وەیە. دیارە ئەمە ڕای گشتی نییە. ئەکرێت ئەوانی تر بیر و دیدی تریان هەبێت. هەرچەندە من خۆم هیچکامیان بەکارنابەم.
سەبارەت بو جۆرە هەواڵە شاشە، کەگوایە ڤایرۆس و پەلامار هەیە کەبۆ لینوکس بەرنامەدەکرێت تۆزێک باسێکی قوڵە و ئەگەر بوونی هەبوایە بەو سادەییە؟
لە زۆربەی ڕاژەکانی دنیا دابەشکردنی لینوکس و OpenBSD و FreeBSD هەیە. دەبا شەپۆلێکی ڤایرۆسمان بیبیستایە بەو ئەندازەیەی کەلەکاتژمێرێکدا بۆ سیستەمێکی وەکو ویندۆز هەیە.
دەکرێت بەرنامەداڕێژی بکرێت بۆ مەبەستێکی دیاریکراو لەسەر دابەشکرنێکی دیاریکراو، بەڵام بەو شێوە بەرەڵاییە نییە کەدەیبین ڕۆژانە. چونکە تۆ ناتوانیت بڵێت بۆ نمونە بەردەقانی ڕاژەی لینوکس/دێبیانە و زەندیش هەمان شێوە لینوکس/دێبیانە هەمان شتە. بەردەقانی ئەدمینستراتۆرێکە باوەڕی بەiptables هەیە و تووڵئامرازێکی تر بەکاردەهێنێت. بەڵام زەندی firehol و تووڵئامرازی Webmin بەکاردەبات.
هەرچەندە من تێگەشتنێکی ترم هەیە بۆ پاراستن و پارێزراوی سیستەم، سیستەم تائەو ئەندازەیە سیستەمێکی ساغڵەمە و پارێزراوە کەئەدمینەکەی ساغڵەمیەکەی بپارێزێت.
بەواتایەکی تر پارێزراوی پرۆسەیە نەک دۆخ.

Security is a process, isn't Status.

بەو هیوایەم بەکارهێنەری تری هەبێت. ئەم باسەش گرنگە بۆ خەڵکی نوێ:
[url=http://www.chawg.org/wiki/index.php?title=%D8%AF%D8%A7%D8%A8%DB%95%D8%B4%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8E%DA%A9%DB%8C_%DA%AF%D9%88%D9%86%D8%AC%D8%A7%D9%88] دابەشکردنێکی لینوکس [/url]

بژین

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

basha ay datwann ba wena rooni bkanawa bzana chon setup dakreta sar computerakat barasti sharazayaki aw tom nia lq setup krdni

بەڕێز شاد، بەداخەوە زۆر لەو نەفامانە لەو دووکانانە کاردەکەن، پێم وایە نەفام دەکرێن تاوەکو فرۆشیار چەواشە بکەن. ئەو قسەیە هەسارەیەک دوورە لەڕاستیەوە.

لینوکس پێویستی بەکۆمپیوتەری نوی نییە، ئەگەر کاری داڕشتن و بەرنامە(کۆد نوسین) دەکەیت دەتوانیت دابەشکردنیک دامەزرێنیت لەسەر pentium2 و 32 مێگا RAM. ئەگەر هەر کۆمپیوتەرێکی ترت هەیە بەمەزەنە 5 ساڵ کۆنە دەتوانێت ئوبونتو لەسەر دامەزرێنیت.
ئوبونتو بێجگەلەو هەموویەی تێکۆشەر باسی کردووە، دەتوانێت ئەوەی حەزە بیکات.
http://www.ubuntu.com/products/whatisubuntu/810features/
ئەمانەش چەند ڤیدیۆیەک
http://www.youtube.com/watch?v=Ke-kel9zOFo
ئەمەش نیڵسۆن ماندێلا لەسەر ئوبونتو قسە دەکات:
http://www.youtube.com/watch?v=ODQ4WiDsEBQ
ئەمەش باسێکی کوردی لەسەر ئوبونتو
http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=565
هەموو سەرەتایەک ماندووبوونی دەوێت، کۆڵ مەدە.

بژین
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]

سڵاو!

دەستت خۆشبێت کاک سیا بۆ ڕوونکردنەوەو تێبینیەکانت، ئەو سایتەی داتناوە من بە خێرایی گەڕام بەناویدا ، دواتر بە چرتر سەیری دەکەمەوە، پێموابێت سوودی زۆری لێدەبینم.

كاک شاد زۆرم پێخۆشە کە تامەزرۆ بووی ، هەرچەندە پێموانیە بەشان و باڵیم هەڵدابێت بگرە زۆر زۆری ماوە کە خۆم لێی شارەزا ببم بە شێوەیەک بتوانم مافی خۆی پێبدەم، ئەوەی کە دەڵێت لینوکس تەنها بۆ سەیرکردنی پەرەکانی نێتە ئەوە قسەیەکی بێبنەمایە. وەکو لەسەرەوە باسم کردووە بە هۆی ئامرازی Adept installer دەتوانیت سەدان پرۆگرامی جیاواز دابمەزرێنی بە خۆڕایی هەر لە پرۆگرامی گرافیک و ڤیدیۆیی و کارگێری و هتد. جگە لەمەش پرۆگرامێکی تر هەیە بە ناوی wine کە کورتکراوەی windows emulator دەتوانی هەموو ئەو پرۆگرامانەی کە لە ویندۆز ئیش دەکەن لەسەر سیستەمەی لینۆکس ئیشیان پێ بکەی. هەر چەندە هەتا ئێستا هەموو ئەو پرۆگرامانەی کە هەن لە ویندۆز ئەوا بەرامبەرەکەیان یان دەتوانم بڵێم باشتریش هەن وە بە خۆڕایشن. یان دەتوانی virtual box داونلۆد بکەی کە ئەمیشیان بە خۆڕاییە، وە کارەکەی ئەوەیە کە دەتوانی لەناو لینۆکس سیستەمێکی تر کارگێری دابەزێنیت بۆ نمونە ویندۆز لەناو لینۆکس یان لینۆکس لەناو لینۆکس. هەرچەندە کە پێویستت بە ویندۆز نابێتەوە جارێکی تر!
بۆ پرسیارەکەی تریشت کە دەڵێی پێویست بە کۆمپیوتەرێکی تازە دەکات، بێگومان نەخێر. بۆیە ئەگەر خەتێکی ئینتەرنێتی خێرات هەیە ئەوا پەلە بکەو داونلۆدی بکە بەڵام لەکاتی دابەزاندن تۆزێک وریا بە لە قۆناغی دابەشکردنی دیسک disk partition.

کاک زانیاری دوای گەڕان لە گووگڵ ئەم سایتەم دۆزیەوە. بەڵام ڕوونکردنەوەکە بە زمانی ئینگلیزیە هیوادارم کەڵکی هەبێ بۆت فەرموو
http://realsuddenlike.blogspot.com/2008_07_11_archive.html

لینۆکس بکە ماڵی نوێت!

دەستت خۆش بێت کاک سیا دیارە من خەریکی وەڵام نوسین بووم کە تۆ پەیامەکەت ناردبوو ، ئەگینا ڕوونکرنەوەکەت جێگای بایەخە و پێویستی نەدەکرد من ئەو ڕوونکردنەوەیە بدەم ، دەستت خۆشبێت و ماندوونەبیت!

ڕاستی منیش لەوەتەی لینۆکس بەکاردێنم ئیسراحەتم کردوە وەک دەڵێن.. ئێستاش چاوم لەدوا ئەو ڕۆژانەیە کە بێ هوودە بە وویندۆوس کوشتم...
یەک شت هەیە ئەویش سەرەتا کە لینۆکست دانا جار نا جار پێویستیت بە ویندۆوس دەبێتەوە ئەویش نەک لەبەر کەمو کوڕی لینۆکس بەڵکوو لە نەشارەزاییت. بەڵام هەر کە لەگەل لینۆکس ڕاهاتی وە لێی شارەزابووی، ئەوکات نەک هەر پێویستیت بە ویندۆوس نابێت بگرە نەفرەتیشی لێدەکەی..

سڵاو!
بەڕێز شاد
دیارە ئەوە دەکەوێتە سەر خواست و پیداویستی بەکارهێنەر کە چ جۆرە کۆمپیوتەرێک هەڵدەبژێرێت.
دەتوانی لەم لینکە داوای سیدیەکەی بکەی بەخۆڕایی بەڵام کاتێکی زۆر دەخایەنێت تا دەگاتە دەستت.
https://shipit.kubuntu.org/
بەڵام ئەگەر دەتەوێت خێراتر بگاتە دەستت ئەوە دەبێت پارەی سیدی و دەستهەقی ناردنەکەی بدەی سەیری ئەم لینکە بکە.
http://www.amazon.com/gp/product/B001L4PQIK?ie=UTF8&tag=ubuntusearch-20&linkCode=as2&camp=1789&creative=390957&creativeASIN=B001L4PQIK
یان دەتوانی ڕاستەوخۆ دایبگری لەم لینکە وە بیسوتێنی لەسەر سیدی
http://www.kubuntu.org/getkubuntu.

کاک ئاوارە ، دەستت خۆشبێت باشت پێکاوە.