تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دامه‌زراندی Vista و XP له سه‌ر یه‌ک کۆمپیوته‌ر

samir

Samir

بڵاوکراوەتەوە

2009/02/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاوتان لێبێت
من ویندۆوسی ڤیستا به‌کار دێنم له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌وێت ئیکسپی‌ دابه‌زێنم وه هه‌رکاتێک ویستم بچه‌مه ژووره‌وه بو نێو یه‌کیان به‌ ئاسانی بتوانم.
پێشتر به‌ئاسانی ده‌کرا له ئیکسپی دا به‌ڵام له ڤیستادا نابێت.
له‌ڕیگای virtual pc ئه‌و ‌کاره ئه‌کرێت به‌ڵام من به‌و شێوه نامه‌وێت دروستی بکه‌م.

هیوادارم ڕێگا چاره‌یه‌ک هه‌بێت لێره.

زۆر سپاس

بێگومان کارێکی ئاسانە ، بەڵام بۆ Vista و XP کێشەی درایڤەرت بۆ دروست دەبێت و درایڤەرکانیان جیاوازن و پێم وانیە بە نوێکردنەوەش چارەسەربکرێت ، بەڵا ئەتوانی Vista و Windows 7 دابمەزرێنیت.

که‌واته کاک زاندی گیان هیچ ڕێگایه‌ک نیه بۆ ئه‌و کاره؟
له‌به‌ر ئه‌وه که ویندۆوس 7 زۆر له ڤیستا ئه‌چێت حه‌زم لێی نیه‌ له‌به‌ر قورسی.

کاک سەمیر!
پێشتر لێرە زۆر لە هاوڕێیان هەوڵیان دا ، کە XP لەسەر ئەو کۆمپیوتەرانە دابمەزرێنن کەلە بنەڕەتدا سسیستەمی ڤیستایان لەسەر دامەزراوە ، بەڵام سەرکەوتو نەبوون , بەڵام لەم [url=http://translate.google.com/translate?prev=_t&hl=no&ie=UTF-8&u=http%3A%2F%2Fwww.klikk.no%2Fteknologi%2Fdata%2Farticle393815.ece&sl=no&tl=da&history_state0=&swap=1]بەستەرەدا[/url] بەدوور و درێژی باسی ئەو کارە کراوە ، ئەوەش ئەبێت لەسەرەتاوە XP دابمەزرینیت و چەند پرۆگرامێکی تری ئەوێت ، دوای ئەوە Vista , ئەتوانیت بە ووردی بیخوێنیتەوە و تاقیبکەیتەوە .

تکایە ئەگەر سەرکوتوبویت ئاگادارمان بکەرەوە بۆ ئەوەی برادەرانیتر سودی لێوەربگرن.

ڕێگایه‌ک هه‌یه‌ ده‌توانیت ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌یت له‌ ڕێگه‌ی پڕۆگرامی symantec bootmagic وه‌، لێره‌دا پێویسته یه‌کێک له‌ درایڤه‌کانت فایل سیسته‌مه‌که‌ی FAT32 بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت پڕۆگرامه‌که‌و بوته‌که‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرێنیت، ئه‌گه‌ر هارد دیسکی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ته‌نها فایلی سیسته‌می NTFS ه‌ و نه‌توانیت بیگۆڕیت بۆFAT32 ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌شیان جاره‌سه‌ر هه‌یه‌ ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامی Partition Magic بیگۆڕیت
له‌ گۆگڵ به‌دوای ئه‌م دوو پڕۆگرامه‌ دا بگه‌ڕێ ده‌یدۆزیته‌وه‌

symantec bootmagic
symantec partition magic

له‌گه‌ڵ ڕێزم..

FAT32 نەگونجاوە. دەتوانێت لە boot.ini هەردوکیان پێناسە بکات.

[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]