تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مناڵێکی ٩ساڵان بەرنامەیەکی بۆ ئای فۆن دروست کرد

دەوەن

دەوەن

بڵاوکراوەتەوە

2009/02/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

مناڵێکی مالیزی لە سەنگافورە کە تەمەنی تەنها ٩ ساڵە توانی بەرنامەیەکی وێنەکێشان بۆ ئامێری جۆری ئای فۆن (Apple iPhone) دروست بکات.

ئەم منداڵە ناوی (لیم دینگ وین Lim Ding Wen )ە ، کە توانییویەتی ئەو بەرنامەیە بۆ ئەو جۆرە ئامێرە دروست بکات ،کە بەرنامەکە ناوی(Doodle Kids)ە وە بریتییە لە بەرنامەیەك کە لە ڕێوە دەتوانرێت وێنە بکێشرێت ئەویش بەبەکارهێنانی تەنها پەنجەکان کە لەسەر شاشەی ئای فۆنەکە دەجوڵێنرێن .

(لیم دینگ وین)ئەم بەرنامەیەی بۆ خوشکەکانی دروستکردووە کە لەخۆی منداڵترن وە تەمەنیان (٣) و (٥) ساڵن.

ئەوەی شایەنی باسە ئەم بەرنامەیە تا ئێستا زیاتر لە (٤٠٠٠)جار داگیراوە لەماوەی کەمتر لە دووهەفتەدا کە بۆ جۆری ئای فۆنی ئەپڵ دەگونجێت.

زۆر لەمنداڵەکانی هاوتەمەنی (لیم دینگ وین) تەنها بەبەکارهێنانی قەڵەمی بۆیە وێنەکانیان دەکێشن ، لەکاتێکدا ئەم هەڵستاوە بە پرۆگرامکردنی ئەم جۆرە بەرنامەیە بە هاوتەمەنەکانی خۆی.

(لیم دینگ وین) لە ئێستادا لە شەش زمانی پرۆگرامینگ دا شارەزایە ، سەرەتای فێربونی کۆمپیوتەری ئەم منداڵە دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی (٢)ساڵی ، وە لە تەمەنی (٧) ساڵی دا بووە بە داهێنەر لە پرۆگرامینگ دا، وەلە ئێستادا زیاتر لە (٢٠) پرۆژەی لە بواری پرۆگرامینگ دا تەواو کردووە.

وە تازەترین کاریشی بریتییە لەم بەرنامەیە (Doodle Kids) کە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات لە رێوە تەنها بە بەکارهێنانی پەنجەکان لەسەر شاشەی ئای فۆنەکە بتوانێت وێنە بکێشێت ، وە ئەگەر بەکارهێنەر بیەوێت ئەو وێنەیەی کە دروستی کردووە بیسڕێتەوە تەنها ئامێری ئای فۆنەکە ڕادەوەشێنێت.

(لیم دینگ وین) دەڵێت " من ئەم بەرنامەیەم بۆ خوشکەبچوکەکانم دروست کرد کە حەزیان لە وێنەکێشانە " هەروەها وتیشی "من دڵخۆشم کە خەڵکی حەزیان لەم بەرنامەیەیە".

هەروەها (لیم دینگ وین) بەرنامە سەرکییەکەی لەسەر کۆمپیوتەرەکەی خۆی هەیە، بەڵام تەنها بۆ ئایفۆنی چالاك کردووە لە ئێستادا.

هەروەها لە ئەنجامی لێدوانێکیشیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەلکتریکی سەنگافوری ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم بەرنامەیەی تەنها لەماوەی چەند ڕۆژیك دا بەرهەم هێناوە.

بۆچوونەکان

ئەمەش چەند وینەیەکی ئەو منداڵەیە کە لەگەڵ هەواڵەکەدا یە
http://img220.imageshack.us/img220/2585/shapeimage2ks8.jpg

http://img11.imageshack.us/img11/6236/dingwennpbu5.jpg

دەستەکانت خۆش کاک دەوەن .
بەڕاستی بیلمەت و بەهرەمەندە ، چی بکەین ئێمەش گەورە و هەرزەکارانمان هەر خەریکی چات و منداڵەکانیشمان یاری.

سەررکەوتوبیت

سوپاس کاك زەندی ،

منیش زۆر بەداخم بۆ ئەو گەنجانەی لای خۆمان کە بە هیچەوە خەریکن.

وە هیوادارم ئەو منداڵە تەمەن درێژ بێت بۆ داهێنانی تری بواری ئای تی

سوپاس

دەسخۆش کاک دەوەن.

هیوادارم بەردەوام بیت لە هەواڵ‌نووسین.

دەستەکانت خۆش کاک دەوەن
بەڕستی سەیرە مناڵێکی تەنە 9 ساڵ بتوانی بەرنامە دروست بکات

هيواى سه ركه وتن بؤ هه موو كه سيكى داهينه ر ئه خوازم