تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ویکیپیدیای سۆرانی پێویستی پێمانە.

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2009/02/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

ڕەنگە پێویست نەکات ڕوونکردنەوە لەگرنگی و بایەخی ویکیپیدیا لێرەدا بنوسین، چونکە زۆر لەوە ئاشناترە لامان و هەزار جار ئەوەندە پێناسیەکی دروسترمان بۆی هەیە. هەر لەبەدوادا گەڕانی زانیاری و دەوڵەمەندکردنی باسەکانمان. جاچی لەسەر وێب بێت یان بۆ کاری رۆژانە و خوێندن و تەنانەت خێزانیشمان. ویکیپیدیا بەهەموو زمانەکان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە و دەوڵەمەندە. بەڵام بەداخەوە ویکیپیدیای کوردی بەتایبەتی بەشی سۆرانی زۆر داماوە و دەناڵێت بۆ بابەت و شتی زانستی و زانیاری. هەرکەس لەئێمە لەهەرکوێیەک بین دەتوانین هەژمارێک دروست بکەین و زانیاری خۆمان و کۆکراوەی تێئاخنین. هەموو کات پێویست نییە ئێمە هەڵسین سەر و بنی باسەکە خۆمان بینوسین. دەتوانین ئەو زانیاریە دروستانەی لەسەر وێبی کوردی هەن و تێئاخنین. بۆ نمونە [url=http://kurditgroup.org/rules] لێرە [/url] زانیاریەک هەیە لەسەر ئەم گرووپەی کورد ئایتی. دەتوانین وەکو خۆی دایبنێینەوە لەوێ و لەگەڵ وێنە و لۆگۆی گرووپەکە لەپاڵیاندا. هەروەها بەستەر کردن بۆ بەشەکان. ئەمانە و زۆری تری هاوشێوە. دەکرێت لەمانگێکدا چەند کاتژمێرێک بۆ ئەم خزمەتە مرۆڤایەتییە دابنێین و ئێمەش وەکو گەلانی تر سنگمان دەرپەڕێنین بەزانست و زانیاریەوە بەزمانی کوردی.
جاهیوام وایە هەرکەس لەلای خۆیە، ئەگەر ڕۆژانەش نەبێت بەڵکو مانگانە بابەتێکی بۆ زۆر بکات.
تێبینی: هۆی بڵاوکردنەوەی ئەم بانگەوازە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک فێرخواز و خوێنگەرمی کورد ئێستا خەریکین و بەم دواییانەش بەڕێز ئاسۆ مەحمودی کەبەلێپرسراوی بەشی سۆرانی هەڵبژێردراوە. بەشی سۆرانی جۆرە جووڵە و گۆڕانێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە.
[url=http://ku.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%A7%DA%B5%DB%95%D9%88%DB%95] ویکیپیدیای سۆرانی [/url]
[url=http://ku.wikipedia.org/w/index.php?title=Taybet:UserLogin&returnto=%D9%85%D8%A7%DA%B5%DB%95%D9%88%DB%95] دروستکردنی هەژمار [/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش!
گەلێک خەڵکەکەی دلسۆز نەبێت ، هەرگیز شایانی سەربەخۆیی نیە.
بێگومان کاک سیا گرگنترین بابەتە ، پێش چەند ساڵێک کاک بەردەقانی هەمان داواکاری ورووژاند ، بەڵام ئەو بابەتانە پێویستی بەکەسی زمانزان هەیە ، پێوسیتی بەوهەموو خاوەن ماستەر و دکتۆرایانەی کوردستان هەیە ، یەکەی هەر نەبێت دوو بابەت وەربگێرن یا بینوسنەوە ، پێویستی بە مێژوونوسان و ئەدیبان و نوسەرانە.
هەندێک بابەت پێویستی بەسەرچاوەی میژووی گرنگ هەیە.
من زۆر پشت بە ویکیپێدیا دەبەستم وەک سەرچاوەیەکی گرنگ.

kezwan

بابه‌تێکی گرنگه به‌ڵام وه‌کو کاک زه‌ندی ئاماژه‌ی پێی‌دا پێویستی به که‌سانێک هه‌یه که هه‌ر هیچ نه‌بێ تۆزێ بسپور بن له‌ زۆڕبه‌ی بواره‌کان به تایبه‌تی مێژۆ و جۆگرافیا و ..... که ئه‌و بابه‌تانه که بڵاو ده‌کرێت ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراو یا خۆد له‌ لایه‌ن که‌سانێکی شاره‌زا ، ئه‌وه به‌ڕێز ئاسۆ مەحمودی بێت یا گرۆپێکی ده‌ستنیشانکراو ،پێداچۆنێکیان به سه‌ر بابه‌ته‌کانه‌‌وه هه‌بێت.
لاواز بوونی به‌شی کوردی ئه‌ویش ده‌گه‌‌ڕێته‌وه به نه‌بوونی زمانی یه‌کگرتووی کوردی که کیشه‌یه‌کی زۆر مه‌زنه بۆ پێشکه‌وتنی کورد له هه‌ر بووارێکدا. بابه‌تێکی‌تری گرنگ که ده‌بێ له بیرمان نه‌چی شاره‌زا نه‌بوونی گه‌نجی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته به پیته‌کانی سۆرانی بادینی یا خۆد چاکتر بلێن پیتی عــه‌ره‌بییه که ناتووانن به‌م پیتانه بنووسن و بخوێنن هه‌ر چه‌نده گومانمان نییه که ئه‌م گه‌نجانه شاره‌زایی و زانیاری چاکیان هه‌یه له بوواره جۆراوجۆره‌کاندا.
هه‌ر‌چه‌نده خۆشمان که‌مته‌ر خه‌مین له‌م پێشخستنه‌ی ویکیپێدیای کوردیدا!

بڕواناکەم پێوستی بەپسپۆر و دکتۆرا هەبێت. ئەوانەی وڵاتانی دی هەمووی وەکو من و تۆ خڕی دەکەنەوە لەوێ دایدەنێن|
ئێمە ئەگەر بابەتەکانمان هەبێت بالەڕووی زمانەوە پڕاوپڕ نەبێت، کێ هەڵەیەک دەبینێت دەتوانێت ناوی خۆی ناونووس بکات و چاکی بکات.
بەڵام ئێمە هیچمان نییە، ئیتر پڕۆفیسۆر و پسپۆری بۆ چییە. لەهیج وڵاتێک پرۆفیسۆر دانەنیشتوون بابەت لەویکی چاک بکەن.

بژین
[url=http://sianeriman.blogspot.com/]myBlog[/url]

کاک سیا مەبەستم ئەوە نییە ، کە ئێمە نەتوانین ، هیچ خزمەتێک لەو بوارەدا بکەین. ڕاستە بۆ نمونە من لەوانەیە بتوانم بابەتەکان کەبەزمانی نەرویجی هەبن وەریان بگێڕمە سەر زمانی کوردی سۆرانی ، بەڵام من ناتوانم بۆ نمونە بابەتێک لەسەر چیایی هەڵگورد بنوسم زۆر بابەت پێویستی بە سەرچاوەی وورد هەیە و پێویستی بە خەڵکانی و مێژوونوس و ئەدیب و نوسەران هەیە ، وەزارەتێکی ڕۆشنبیری و سەدان مووچەخۆر و دەیان هەزار خوێندکاری زانکۆ و ماستەرمان هەیە . دەیان ڕێکخراوی خوینداکاران و قوتابیانمان هەیە ، ئەی ئەمانە کاریان چییە ؟
ئێمە ئەتوانین خشتێک بخەینە سەردیوارەکە ، بەڵام بە ئێمە دەوڵەمەند ناکرێت.

دیسانەوە سڵاو!
کاک سیا من هەژماریکم دروستکرد ، بەڵام ئەوەی وەک سەرەتایەک گرنگە ، لەبەشە سۆرانیەکەدا پێویستە ڕیکخستنی هەژمار وجۆری بابەتەکان لاپەڕەی نوسین تەواو کوردی سۆرانی بن ، نازانم کوردو عەرەب و فارس و پاکستانی و ئەفغانی و ووڵاتی تریش هەن لەبیرم نین بە پیتی سۆرانی دەنوسن بۆ ناوی پیتی عەرەبیە ، ئێمە پیتی زیاترمان لە عەرەب هەیە بۆ ناوی پیتی عەرەبیان لێناوە؟؟.
بەڕاستی وەک چێشتی مجەور وایە پێویستی بەکەسێکی بەتوانایە ، گۆڕانکاریەکی تەواوی تێدابکات ، من پیتی عەرەبی هەلدەبژێرم لەلاوە ئەبێتەوە کرمانجی.
ئەگەر ئەوە چاک نەکرێت ، پێم وانیە لەداهاتووی نزیکدا زمانی سۆرانی گەشەبکات .
بەکارهێنەری نوێ سەری لێدەشێوێت.

ئەگەر بتوانی ئەو کاک ئاسۆیە ئاگاداربکیتەوە کارێکی باشە.

لەگەڵ ڕێزم

سلاو
ده‌ستان خۆش
هیوادارم بتوانین به‌ هه‌موومانه‌وه‌ خزمه‌تێك بكه‌ین به‌ ویكیپێدیای كوردی سۆرانی
به‌ بۆچونی من ئه‌گه‌ر بكرایه‌ شیوه‌ی بلاوكردنه‌وه‌ی نوسین له‌ ویكیپێدیا روونكرایه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زایان نیه‌ یان تا ئیستاوه‌ بابه‌تیان بلاو نه‌كردۆته‌وه‌ زۆر سودی ده‌بوو
هیوادارم ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ش بكێشن.

سڵاو زۆر سوپاس بۆ بیروڕاکانتان

کاک kezwan ئەوە مەبەستتان لەوە کە زمانێکی یەکگرتووی کوردی نیە چیە؟ بە بیروڕای من کوردی ھیچی لە زمانێک وەکوو فارسی کەمتر نیە. کوردی ئەلفوبێ و رێزمان و فەرھەنگی ھەمە جۆر و کتێبخانەی دەوڵەمەند و ... ھەیە. ئیتر مەگەر زمانی یەکگرتوو بە چی ئەڵێن؟

کاک zandy زۆر سوپاست لێ ئەکەم. بە داخەوە موشکیلەی گەورە ھەر ئەوەیە کە سۆرانی و کورمانجی لە یەک پرۆژەدان (ku.wikipedia.org). سەرەتا وا بیرم دەکردەوە کە دەکرێ و چوونکوو تا ئێستا بەڕێوبەری سۆرانی نەبووە ئێستا واتە. ھەڵەکانی cssم دروست کرد و زۆر کاری دیکەشم کرد بەڵام ڕۆژبەڕۆژ زۆرتر دەگەم بەو قەناعەتە کە سۆرانی و کورمانجی دەبێ بن بە دوو ویکیپیدیای جیا. نابێ ئەمە وەک مەسەلەیەکی سیاسی چاوی لێکەین کاتێک کە ڕێزمان و رێنووسیان فەرق دەکات و زۆربەی خەڵکی کورد تەنھا لە زاراوەکەی خۆیان تێ ئەگەن ئەشێ ھەر وتارێک بە ھەر دوو زاراوە بنوسرێت. لەم حاڵەتەدا زمانەکانی دیکەی ویکیپیدیا بەستەر بۆ کامیان دابنێن؟ ھەروەھا چاودێڕی کردنی وتارەکان سەختترە.
ئێستا موشکیلە ئەوەیە کە بە دوو سێ کەسەوە پرۆژەیەکی وا جێبەجێ ناکرێ و ڕاوێژ و پرس و ڕای زۆرتری پێوستە.
ساڵی 2006 زازاکی داوای ویکیپێدیایەکی جیای کرد کە شەڕ و باسێکی زۆری لە سەر کرا. کێشەکە لەسەر ئەوە بوو کە ئەیان‌وت زازاکی زاراوەیەکی کوردی نییە و زمانێکی سەربەخۆیە. لە ئەنجامدا سەرکەوتن: diq.wikipedia.org
بەڵام کێشەی سۆرانی، کێشەیەکی تەکنیکییە، بۆ لینوکسی ئوبونتووش ئەم مەسەلە ڕووی دا و ئوبونتووی کوردی (سۆرانی) ئێستا لە پەرە گرتن دایە.

به‌ڕێز کاک ئاسۆ !
ڕاسته و شانازی به زمانه‌که‌مان ئه‌که‌ین و هیچمان له فارس که‌متر نیه به‌ڵام ئه‌مه ڕاستیه‌که که زمانێکی ستانداردی کوردیمان نییه.
له وه‌ڵامی کاک زه‌ندی ئاماژ‌ه‌ت به جیا بۆنه‌وه‌ی زاراڤه‌ی زازاکیت کرد خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سمان له لاێه‌ک زاراڤه‌ی خۆمان به زمانیکی جیا دایبنێن ئه‌وه له زمانی کوردی چێمان ده‌مێنی ئه‌مه‌یه که ده‌ڵێم زمانی یه‌کگرتووی کوردیمان نییه.