تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ساڵی نوێتان پیرۆز ‌بێ

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2008/12/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

هیوادارم ساڵی نوێ ی 2009 ساڵێکی پڕ خۆشی و کەم گرفت بێ بۆ هەموو لایەک
هیوای سەر کەوتنتان بۆ ئەخوازم، هەرچەندە من ماوەیەکە دورم لێتان بەلام هیوام وایە ساڵی داهاتوو زیاتر بەیەکەوە کار بکەین بۆ پێشخستنی و جوانتر کردنی کورد ئای تی

لە ئێوەش پیرۆز !
خۆشحاڵ بوین بەهاتنەوەت .

ساڵی نوێش لەجەنابتان پیرۆز بێت و بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوام.
پەندێکی کورد هەیە:
بەبۆنەی قەلەوە بۆ هەل ئەگەڕێم.
منیش بەم بۆنەیەوە هەندێک پرسیار بکەم کەلەزووەوە لام گەڵاڵە بووە، بەتایبەت ئەوانەی بەمانگ و بەساڵ لەم برادەرانەی کورئایتی دیارنەماون.
ئایا بەڕاستی کەوتونەتە دورگەی هافونەوە، وا ئینتەرنێت بوونی نییە و هێشتا نەگەشتووە پێتان؟ بەڕاستی پرسیارە لام هەموو ئەوانەی ونن کەلەدەرەوەی وڵات دەژین، ئەنتەرنێت و گەشتن بێرە ئەوەندە ئاسان بووە، ئادەمیزاد دەتوانێت لەویستگەیەکی شەمەندەفەر لەچاوەڕوانی چوون بۆ کاردا بێتە ئێرە و شت بنوسێت و وەڵامی ئیمەڵەکان بداتەوە هەر بەو دەستیەی (Handy) کەبەدەستیەوە گرتویەتی.
دەبێت ببورن زۆریش من وەکو خۆم پێم وایە کەستان نەکوتونەتە دورگەی هافون و وەکەسیشتان هەرگیز بۆ مانگێک بێ ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر نەبووە ئەگەر بۆ چەند کاتژمێرێک نەبێت.
ئایا بەڕاستی ئاوا ئەم پرۆژە کوردیەی ئێرە و ئیمەیڵی برادەران لاتان باسێکی خوار گرنگە کەبەمانگ و جار جار بەساڵ دەردەکەون دەنوسن؟

بژین

سڵاو!
راستە کاک سیا منیش لەگەڵ قسەکانتام، هۆی دەرنەکەوتنی من پەیوەندی بە چەند شتێکەوە هەیە هەندێکیان باس ئەکەم.

بێ کاتییەکی زۆر، دیار نەبوونی برادەرانی کە بەتایبەت بەردەقانی، وە دیار بوونی زۆری کاک زەندی کە باڕاستی دەستی ئەگوشم دەست خۆشی لێ ئەکەم کە ناهێڵێ دەرنەکەوتنی ئێمە بە ئێرەوە دیار بێ.
بەڵام هەر وەکو پێشتریش ئیشاروم پێداوە هیوادارم ساڵی داهاتوو وا نەبێ، من هەوڵ ئەدەم کاتی کۆبەنەوەکان دیاری بکەم وە ئەمجارە من ڕازی نابم دەرنەکەون "هەمووتان"

هەر لە خۆشیا بن

منیش ساڵی 2009 له هه‌موو ئه‌ندامانی کوردئای‌تی پیرۆز ده‌که‌م به هیوای ساڵێکی پڕ له‌ خۆشی !!!
http://s1.dancingsantacard.com/default.aspx?santa=2449298