نوێکردنەوەی کوردئایتیگرووپ
سڵاو هاوڕێیان،
بەڕای من کاتی ئەوە هاتووە ئەم ماڵپەره نوێ بکرێتەوە. ئەگەر هەر پێشنیارێک هەیە خۆشحاڵ دەبین بیبسین.
جێگای خۆیەتی ، من زۆر ئارەزووم لە گۆڕان و نوێکارییە.
بۆ پێشنیارەکەی کاک شاد!
تەنیا لەم وەشانەدا نەبێت ، ئەوانیتر ، بە کرتەیەک دەکرا بەلاتینی ، وابزان هەر لاپەڕەی سەرەکی وابوو ، لەگەڵ ڕێزم بۆ بۆچونەکەت ، من پێم وایە پێویست نییە ، چونکە ئەوەی بخوازێت ، ئێستاش دەتوانێت ، بپرسێت بەلاتینی و ئێمەش دەتوانین بولاتینی وەڵامەکە بنوسین.
________________________
بۆ پێشنیار دەمان بێت ، ئەگەر پەلەمان لێ نەکەیت .
کاک بەردەقانی نازانم ئێمەیل دەخوێنیتەوە ، برادەرانی وێبچن ، تەختەکلیلێکی نوێیان دروستکردووە و ژمارەکانیشیان کردووە بە کوردی بۆ کوردانی هەندەران و کوردستانیش ، پشتگیری ڤیستاش دەکات . و دوێنێ کاک سیامەند ، نامەیەکی بۆمان نارد من بۆچونی خۆم نارد ، هیوادارم ئەگەر کاتت بوو ، وەڵامیان بدەیتەوە.
_____________________________________________________
بۆ نوێکردنەوە ، ئەگەر بکرێت BB code چالاک بکەیت ، ئەگەر تێبینیت کردبێت ، شیکردنەوەمان بۆ تەختەکلیلەکان کردووە ، وێنەکانمان کردووە بە لینک ، ئەگەر لەبەر ئەوەشتە ڕووکار‌ی ماڵپەڕەکە تێک دەدەن بە وێنەی زل و زەبەلاح ، من بەڵێنت دەدەمێ هەرهەمووی خۆم چاکیان دەکەم . جگە لەوەش بۆ بەشی PHP زۆر پێویستە کۆد دانانرێت.
_______________________________
بۆ بەشی هەواڵ زۆر پێویستە BB code ، زۆر جار پێویستە ، ووشەیەک یا سەردێڕیک گەورەبکرێت یا ڕەنگێکی تربێت.
پێشتر سەردێرەکان شین بوون ، پێم وایە ئەو شینە زۆرجوانتر بوو لەم سوورەی ئێستا یاخود من پێم باشە ڕەش بێت ، بەڵام تۆزێک گەورەتربێت. مەبستم Bold .
__________________________________________________
بەشی ئامێر و هەمەجۆر ، بیانکەیت بەیەک باشترە .
ئەگەر بکرێت پاش بنەمای مالپەڕەکەش بگۆڕیت ، چونکە ئەگەر هەمان ڕەنگ بێت ، نوێکاری و گۆڕانکاری دەرناکەون.
جارێ ئەوەندەم لەبیرە ، ئیتر بابزانین هاوڕێیان ، چیان هەیە.
به ڕای منیش گۆڕانکاری تشتێکی خراپ نییه!
1- ئه‌گه‌ر بکرێت کاتێک که هه‌واڵ یا خۆد بابه‌تێکی نوێ بۆ نموونه بابه‌تێک له سه‌ر وێبگه‌ڕی فایه‌رفۆکس بڵاو ده‌بێته‌وه له شوێنێک له هه‌مان ڵاپه‌ڕدا بابه‌ته‌کانی کۆنتریش که سه‌باره‌ت به وێبگه‌ڕی فایه‌رفۆکس بڵاو بونه‌ته‌وه دیسان به شێوه‌یه‌کی خۆکار بڵاوببێته‌وه.
2- پێشتر باسی به‌شی موبایل کرابوو نازانم پلانێکتان هه‌یه یان نه؟
3 - دانانی په‌رتۆکی ئه‌لێکترۆنی سه‌باره‌ت به ئای‌تی بۆ داگرتن سودی هه‌یه وابزانم زۆرێش نایاسایی نه‌بێت هه‌له نه‌بم جارێک کاک به‌رده‌قانی باسێکی وای کردبوو به‌ڵام نازانم بۆ به‌رده‌وام نه‌بوو!
4 - پاشکه‌وتکردنی نووسراوه‌کان کاتی نووسینی بابه‌تێک خزمه‌تێکی باشه ئه‌گه‌ر زیاد بکرێت
جارێ پێشنیارێن من ئه‌ڤه‌نه هه‌تا وێڤه‌تر...!
ماندوو نه‌بن.
منیش به گشتی له‌گه‌ڵ پێشنیاری سێ که‌سی دوایی دام، بێجگه له‌وه‌ی که پاش بنه‌ماکه بگۆڕدرێ، وه‌ک ده‌زانین ئه‌م لاپه‌ڕه ئینته‌رنێتییانه‌ی که زیرق و بریق و جووڵه جووڵی زۆری تێدایه هه‌رچه‌نده سه‌رنج راکێشیش بن، زۆر میوان ماندوو ده‌که‌ن. ئێمه با زۆرتری وزه‌ی خۆمان له سه‌ر نێوه‌ڕۆک دابنێین نه‌ک رازاندنه‌وه، دیاره رازندنه‌وه‌ش به رادی خۆی پێویسته به‌ڵام ساده و ساکار و پڕ نێوه‌ڕۆک و نوێ بێ زۆر باشتره.
ـ ئه‌وه که‌زوان ده‌ڵی زۆر راسته، که بابه‌تێک له‌سه‌ر شتێک ده‌نووسرێ باشتر به‌سته‌ری پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه له ژیر بابه‌ته‌که‌دا دابنرێن. له‌وه ده‌چی ئه‌م نووسینه‌ی دوایی کاک زه‌ندی له‌و مه‌به‌سته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ. که بیرۆکه‌یه‌کی زۆر باشه.
ـ رابردوو ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه که زۆر جار وشه‌ی هه‌ڵه که‌وتووه‌ته نێو هه‌واڵ و وتاره‌کانمان، کارێک بکرێ که نووسه‌ر بتوانی بۆ خۆی بچێت و ئه‌و هه‌ڵه و په‌ڵانه پینه بکا.
ـ داوا له نووسه‌رانی بواری ئای تی بکرێ که وتار و هه‌واڵمان بۆ نێرن، یان خۆیان له‌م سه‌کۆیه‌دا چالاک بن.
ـ ئه‌وانه‌ش له لێره‌دا ده‌نووسن، ده‌بێ ریزمانی کوردی زۆر باش له‌به‌ر چاو بگرن، به‌داخه‌وه له هه‌وه‌ڵه‌کاندا زۆر جار ده‌بینین که کردار و فه‌رمان له جێگای خۆیاندا نین! تاکوو ئه‌و جێگایه‌ی که ده‌کرێ ده‌بێ کوردییه‌کی پاراو بنووسرێ و له وشه‌ی داتاشراو و لاوه‌کی که‌ڵک وه‌رنه‌گیردرێ. ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له بیره.
سه‌رکه‌وتوو بن.
به‌ڕاستی هه‌رچه‌نده ماڵپه‌ڕه‌که له ڕووی ڕه‌نگه‌وه زۆر ساده‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن له کوردستانی خۆمان هێڵی ئینته‌ر زۆر خاوه ده‌بێت ئه‌و حیسابه‌ش بکرێت هه‌ر به‌و شێوه بێت له ڕووی په‌ڕگه‌کانی ، پێشنیارێکیشم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بکرێت هه‌واڵه‌کان له سه‌ر په‌ڕگه‌کان ووشک نه‌وه‌ستن به بڕوای من وا باشه هه‌واڵه‌کان به‌شێوه‌ی سووڕان بسووڕێته‌وه جوانتره ، وه هیوام وایه به‌رده‌وام گرنگی بدرێت پێی و کۆتایی نه‌هێنرێت پی
لەگەڵ پێشنیاری برادەراندا:
دروپاڵ بۆ کۆمەڵە و ڕیکخراو و گرووپ بەکاردێت، وە کوردئایتیش خۆی گرووپە، گرنگە ئێمە یان هەموومان گوێ لەیەکتر بگرین ئەگەر بەجدی دەمانەوێت کاری گرووپێکی کوردی بکەین.
هەروەها کاتی ناردنی پەیامەکان دروست نییە، هەڵە نەبم شەش کاتژمێری جوادایە لەگەڵ کاتی ناوەندی ئەوروپادا. یان ئەوەتا لەهەڵبژاردنەکاندا بۆ ئەندام دیاری‌بکرێت بەگوێرەی کامە کات نیشانی بدات؟ یان ئەوەتا هەموو بکرێت بەبنەڕەت UTC.
بژین
[url=http://linwx.net]Linwx.n e t[/url]
سڵاو کاک بەردەقانی!
جارێکی باسی چاتت کرد.
من بۆ خۆم بەلامەوە گرنگ نییە ، بەڵام نازانم خۆشت و هاوڕییانیش پێیان چۆنە؟
کورد زۆر ئارەزووی لەچاتە ، ئەچیتە هەر ژوورێک پڕە.
چات یا گۆشەیەک بۆ دەمەتەقێ ، هەمەڕەنگ ، کۆمەڵایەتی ، ڕامیاری ، ئابووری ، ڕەخنە هەمووی بگرێتەوە.
مەبەستی من لەمانە تەنیا چالاکردنی ئێرەیە.
لەوانەیە هەڵەش بم ، بەڵام خۆشە ڕای هاوڕییان بزانین.