تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Recycler & system volume information (virus)

zaniarih

Zaniarih

بڵاوکراوەتەوە

2008/10/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

به‌ڕێزان سڵاو
من كێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسێک ده‌ده‌م له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌م چاره‌سه‌ری ده‌کات به‌ڵام کاتێک که‌ هایدنی فایله‌که‌ن لاده‌به‌یت یان له‌ به‌رنامه‌ی نیرۆ یان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی تر له‌ هه‌ر درایڤێک چه‌ند فایلێکی هایدن کراو(شاراوه‌) ده‌بینیت ئه‌ویش ناویان (Recycler & system volume information) بێگومان ئه‌مانه‌ش ڤایرۆسن که‌چی ناسڕێنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت دوای لێ دانی هه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسێکیش هه‌ر چه‌نده‌ چه‌ند جۆر ئه‌نتی ڤایرۆسم به‌کار هێناوه‌ به‌ڵام بێ سوود بووه‌...هاوکاریتان جێگای ڕێزه‌
وه‌ پێداویستیه‌کی ترم هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ ده‌ڵێن به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه‌ هه‌م بۆ مۆبایل و هه‌م بۆ pc یش که‌وا ئیکسپایه‌ر و مارکه‌ی ئه‌و پارچه‌ ده‌رده‌خات.

ئەوە ڤایرۆس نییە ، بەڵکو ڤایرۆس لەو جێگایەدایە.
پێم وایە Nod32 دەتوانێت بیسڕیتەوە ، بەڵام بەڕیگەیەکی تر هەر زۆر ئاسانە سڕینەوەی.
بەم شیەوەیە:
WinRar بکەرەوە ، دوای ئەوە کرتە لەو تیشکە بکە کەوەکو تیشکی Enter وایە ، دوای ئەوە System Volume بدۆزەرەوەو بیکەرەوە لەوێدا ئەو ڤایرۆسە دەبینیت و بیسڕەوە ، بەڵام ئاگاداربە جگە لە ڤایرۆسەکان شتی تر نەسڕیتەوە.
٢-٣ ساڵ لەمەوبەر هەمان کێشەم هەبوو ، ئەنتی ڤایرۆس دەیدۆزیەوەو بە Safemode وە Online Scan دەم سڕیەوە ، دوایی ڕیستارت سکانم دەکردەوە ، دەگاڕەیەوە تا زۆر هەوڵم دا ئەو ڕیگایەم دۆزیەوەو سڕیمەوە.
ئەم جارەش دەنوسم ئـــــــــــــــــــــاگـــــــــــــــــــــاداربە !!!
تەنیا ڤایرۆسەکا بسڕەوە .

سڵاو کاک زه‌ندی منیش هه‌مان کێشه‌م هه‌یه‌ که‌ سه‌یری ئه‌م کرد هه‌ندێک شت ده‌رکه‌وت به‌ڵام چۆن ڤایرۆسه‌که‌ بناسم و شتی تر چیه‌ که‌ نه‌یسڕمه‌وه‌ وه‌ ئایا system volume information & Recycler چۆن بسڕمه‌وه‌

کاتێک ئەو فۆلدەرە دەکەیتەوە ، ناوی ئەو فایلانەچین کە تێدایە ئایە ژمارەن یا چین؟
بۆ ئاگاداریتان ئەگەر پارتیشینی ترتان هەبێت لەوێشدا هەمان فۆڵدەر هەیە. بۆ ئە ئەوێش تاقیبکەنەوە.
___________________________
کە دەڵێم ئاگاداربن ، بۆ نمونە دەتوانی هەموو فایلەکانی system32 بسڕیتەوە. یا دەتوانی چیت بوێت لەوێدا بیسڕیتەوە ، مەبەست لە winRar تەنیا ئەوەیە ئەو فۆڵدەرە شاراوانە لە ئێکسپلۆرەردا دەرناکەون ، بەڵام لە وین راردا دەردەکەون بۆ یە دەتوانی راستەوخۆ بیان سڕیتەوە.

زۆر ده‌ستت خۆش کاک زه‌ندی
به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌ت بداته‌وه‌ به‌ڕاستی تۆ زۆر له‌خۆ بووردوانه‌ کارت کردووه‌ خزمه‌تت به‌ ئه‌ندام و میوانه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ت کردووه‌ هیوام دارم که‌وا نموونه‌ت هه‌روا زۆر بێت و زیاتر بێت
به‌ نسبه‌ت پرسیاره‌که‌شم که‌ کردم که‌ یه‌که‌میان جوابت داوه‌ته‌وه‌ زۆر هه‌وڵم دا که‌وا دوو فایلی تێدایه‌ له‌ شێوه‌ی Recycle bin دایه‌ یه‌کێکیان ده‌سڕێته‌وه‌ و ئه‌وی تری ناسڕێته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش فایله‌کانی ناو درایڤه‌ زۆر کۆپی بووه‌ته‌ ئه‌وه‌یان که‌ ناسڕێته‌وه‌

زۆر سوپاس بۆ ووتەجوانەکانت!
ئەوەیان Recycle bin بیسڕەوە ، دوای ئەوە سکانیک بکە بزانە ڤایرۆسەکە سڕاوەتەوە؟
ئەگەر نەسڕابۆوە باشتر وایە system Restore ناچالاک بکەیت. و ئەوجار بیسڕەوە دوای ڕیستارکردن و سکانێکیتر کەنەمابوو ئەوجار گەڕانەوەی سیستەم چالاک بکەرەوە.
بۆ چۆنیەتی ناچالاکردنی system Restore لەم بەستەرە MS بە زۆربەی زمانەکەان روونیکردۆتەوە
http://support.microsoft.com/kb/310405/en-us

کاک زه‌ندی گیان سڵاو
ئه‌وانه‌شم کرد که‌چی هه‌ر بێ سوود بوو به‌ڵام ئه‌نتی ڤایرۆسی Avg تازه‌م به‌کار هێنا ڕاسته‌ فایلی له‌ناو Recyclerه‌که‌دایه‌ یه‌کێکیان ده‌سڕێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وی تر ناسڕێته‌وه‌ ڕاسته‌ زۆری ناوی فایله‌کان ژماره‌یه‌
وه‌هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌ فایله‌کان ئه‌وه‌یه‌ ده‌یسڕمه‌وه‌ زیاد ده‌کات
زۆر سوپاست بۆ هاوکاریه‌کانت بۆمان

Nod32 بەکاربهێنە ، دەتوانێت بیسڕێتەوە.

به‌س Avg که‌ش ڤێرشنی تازه‌یه‌تی
ئه‌گه‌ریش ده‌کرێ لینکی نۆدم بۆ دانه‌یت به‌ با له‌ ڕه‌بید شێیه‌ر نه‌بێت زۆر سوپاست ده‌که‌م

فەرموو سکانی سەرهێڵ بەخۆڕایی.
http://www.eset.com/onlinescan/

کاک زه‌ندی گیان ئه‌ویشم به‌کار هێنا هه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌سڕانه‌وه‌ ئێستا دوو فلاشی براده‌ره‌کانم هێنا به‌و شێوه‌ی تۆ پێت ووتم کردی به‌ڵام بۆ درایڤه‌کانی خۆم نایکات سیستم ڕیستۆریشم له‌کار خست هه‌ر نه‌یکر چه‌ند ئه‌نتی ڤایرۆسێکی تریشم به‌کار هێنا هیچ سوودی نه‌بوو داوای لێ بووردن ده‌که‌م که‌وا سه‌رت ده‌یه‌شێنم ئه‌گه‌ر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی تریشم پی بڵێیت باشتره‌

کێشه‌که‌ش له‌وه‌یه‌ ناسڕێته‌وه‌

ئەگەر وێنەیکی بگریت و دایبنێیت ، لەوانەیە ئاسانتر چارەسەری بکەین.
وێنەیەکی بگرە لە ناو WinRar دا ، وە وێنەیەکیش کە ئەنتی ڤایرۆسەکەت دەیدۆزێتەوە.

هەرچەندە زۆر سەرم یەشاندی بەم باسەوە داوای لێ بووردن دەکەم هەرچەندە با کەسێکی تریش سوودی لێ وەربگرێت ئێستا لەسەر کۆمپیوتەرەکەی خۆم نیم لەسەر کۆمپیوتەری کافی نێتێکم بۆت دەنێرم بەڵام ڕەسمەکان لەکوێوە ئەپلۆد بکەم

نا ئاساییە!
دەتوانی لەم [url=http://tinypic.com/]بەستەرە[/url] باری بکەیت.