Recycler & system volume information (virus)
به‌ڕێزان سڵاو
من كێشهیهکم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسێک ده‌ده‌م له کۆمپیوته‌ره‌که‌م چاره‌سه‌ری ده‌کات به‌ڵام کاتێک که هایدنی فایله‌که‌ن لاده‌به‌یت یان له به‌رنامه‌ی نیرۆ یان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی تر له هه‌ر درایڤێک چه‌ند فایلێکی هایدن کراو(شاراوه) ده‌بینیت ئه‌ویش ناویان (Recycler & system volume information) بێگومان ئه‌مانه‌ش ڤایرۆسن که‌چی ناسڕێنه‌وه ته‌نانه‌ت دوای لێ دانی هه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسێکیش هه‌ر چه‌نده چه‌ند جۆر ئه‌نتی ڤایرۆسم به‌کار هێناوه به‌ڵام بێ سوود بووه...هاوکاریتان جێگای ڕێزه
وه پێداویستیه‌کی ترم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه ده‌ڵێن به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه هه‌م بۆ مۆبایل و هه‌م بۆ pc یش که‌وا ئیکسپایه‌ر و مارکه‌ی ئه‌و پارچه ده‌رده‌خات.
ئەوە ڤایرۆس نییە ، بەڵکو ڤایرۆس لەو جێگایەدایە.
پێم وایە Nod32 دەتوانێت بیسڕیتەوە ، بەڵام بەڕیگەیەکی تر هەر زۆر ئاسانە سڕینەوەی.
بەم شیەوەیە:
WinRar بکەرەوە ، دوای ئەوە کرتە لەو تیشکە بکە کەوەکو تیشکی Enter وایە ، دوای ئەوە System Volume بدۆزەرەوەو بیکەرەوە لەوێدا ئەو ڤایرۆسە دەبینیت و بیسڕەوە ، بەڵام ئاگاداربە جگە لە ڤایرۆسەکان شتی تر نەسڕیتەوە.
٢-٣ ساڵ لەمەوبەر هەمان کێشەم هەبوو ، ئەنتی ڤایرۆس دەیدۆزیەوەو بە Safemode وە Online Scan دەم سڕیەوە ، دوایی ڕیستارت سکانم دەکردەوە ، دەگاڕەیەوە تا زۆر هەوڵم دا ئەو ڕیگایەم دۆزیەوەو سڕیمەوە.
ئەم جارەش دەنوسم ئـــــــــــــــــــــاگـــــــــــــــــــــاداربە !!!
تەنیا ڤایرۆسەکا بسڕەوە .
سڵاو کاک زه‌ندی منیش هه‌مان کێشه‌م هه‌یه که سه‌یری ئه‌م کرد هه‌ندێک شت ده‌رکه‌وت به‌ڵام چۆن ڤایرۆسه‌که بناسم و شتی تر چیه که نه‌یسڕمه‌وه وه ئایا system volume information & Recycler چۆن بسڕمه‌وه
کاتێک ئەو فۆلدەرە دەکەیتەوە ، ناوی ئەو فایلانەچین کە تێدایە ئایە ژمارەن یا چین؟
بۆ ئاگاداریتان ئەگەر پارتیشینی ترتان هەبێت لەوێشدا هەمان فۆڵدەر هەیە. بۆ ئە ئەوێش تاقیبکەنەوە.
___________________________
کە دەڵێم ئاگاداربن ، بۆ نمونە دەتوانی هەموو فایلەکانی system32 بسڕیتەوە. یا دەتوانی چیت بوێت لەوێدا بیسڕیتەوە ، مەبەست لە winRar تەنیا ئەوەیە ئەو فۆڵدەرە شاراوانە لە ئێکسپلۆرەردا دەرناکەون ، بەڵام لە وین راردا دەردەکەون بۆ یە دەتوانی راستەوخۆ بیان سڕیتەوە.
زۆر سوپاس بۆ ووتەجوانەکانت!
ئەوەیان Recycle bin بیسڕەوە ، دوای ئەوە سکانیک بکە بزانە ڤایرۆسەکە سڕاوەتەوە؟
ئەگەر نەسڕابۆوە باشتر وایە system Restore ناچالاک بکەیت. و ئەوجار بیسڕەوە دوای ڕیستارکردن و سکانێکیتر کەنەمابوو ئەوجار گەڕانەوەی سیستەم چالاک بکەرەوە.
بۆ چۆنیەتی ناچالاکردنی system Restore لەم بەستەرە MS بە زۆربەی زمانەکەان روونیکردۆتەوە
http://support.microsoft.com/kb/310405/en-us
Nod32 بەکاربهێنە ، دەتوانێت بیسڕێتەوە.
فەرموو سکانی سەرهێڵ بەخۆڕایی.
http://www.eset.com/onlinescan/
ئەگەر وێنەیکی بگریت و دایبنێیت ، لەوانەیە ئاسانتر چارەسەری بکەین.
وێنەیەکی بگرە لە ناو WinRar دا ، وە وێنەیەکیش کە ئەنتی ڤایرۆسەکەت دەیدۆزێتەوە.
نا ئاساییە!
دەتوانی لەم [url=http://tinypic.com/]بەستەرە[/url] باری بکەیت.