تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

overview

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2008/11/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

ئایا لە کوردیدا وشەی overview چییە؟

به‌ ڕای من بریتیه‌ له‌ پیشاندان یان پێشبینی،

بژین،

واتاکەی لە پێشبینییەوە نزیکە ، بەڵام پێشبینی دەبێتە " preview" ، هەرچەند ئەوە کاری پسپۆڕانی زمانەوانیە کە لای ئێمە خەوتون ، بەڵام خۆ ناکرێت ئێمە هەر چاوەڕانی ئەوان بکەین.
----------------------------------------------
بە ڕای منیش ووشەیەکی نوێی بۆ دادەنێین بەناوی " باشبینی " ، لەبەر ئەوەی Preview وە Overview لەیەکەوە نزیکن هەردوکیان View یان تێدایە وە " پێشبینی " و " باشبینی" هەردووکیان " بینی " یان تێدایە.
یاخود " بەرزبینی " هەمان واتای هەیە.

ده‌بێت ئه‌وه‌ش پێشنیارێکی جوانه‌،

بژین.

به‌ڕێزان alias مانی چیه‌؟
من له‌ دروپاڵ زۆر به‌رچاوم که‌وت به‌ڵام وابزانم ئه‌وه‌ ناوه‌ نه‌ک وشه‌؟
بۆیه‌ لێره‌ کردم با بابه‌تێکی پیوه‌ نه‌کوژم.
سوپاس.
بژین

سڵاو کاک جوتیار!
ووشەی alias لە نەرویجیشدا هەیە و پێی دەوترێت Kallenavn .
وەک ئەوەی یەکێک ناوی عەبدواللە یەو بانگی دەکەن ئاپۆ.
ilias ئەمەیان ناوە.

سڵاو هاوڕێیان،
ئەگەر وشەیەک نەبوو، دەکرێت وەک پێشنیار بۆ هاوڕێیانی zkurd.org بنێررێت.
وشەی overview وەک وشە نزیکە لە view بەڵام لە واتادا جیاوازە، دەکرێت وەرگێڕاوی وشەی summary بەهەمان واتا بەکاربهێنرێت. بەڵام summary دەبێت بە چی؟

وشەی alias واتای نازناو، وەک کاک زەندی باسیکردووە، وشەی کورتەناو هەمان مانا دەگەیەنێت. لە دروپاڵدا، یان سیستمی تریش، ناوی ئەدرەسی پەڕەکان زۆر دوورودرێژن بۆیە کورت دەکرێنەوە، بۆ وێنە:
http://kurditgroup.org/node/1378
کورتکراوەتەوە بۆ:
http://kurditgroup.org/rules

سوپاس

ئای ده‌متان خۆش زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌،

بژین،

سڵاو !
بەداخەوە کە دەڵێن زمانی کوردی زمانێکی دەوڵمەندە ، بەڵام لە ڕاستیدا زمانی کوردی زۆر هەژارە ، ئەو ڕاستیەش کاتێک دەردەکەوێت کە چەند زمانێکی تر بزانیت.
____________________________________________
لە سەرەتاوە کە مرۆڤ فێری زمان بووە ئەم ووشانەیان لە نەبووەوە داناوە ، ڕاستە لە سەرەتاوە ، هەر ووشەیەک دابنێیت ، ماناکەی ١٠٠% یا پڕ بە پێستی خۆی نابێت ، بەڵام گرنگ ئەوەیە کەمێک لێوەی نزیک بێت.
بۆ ئەو کەسانەی ووشەی نوێ دادەنێن ، زۆر گرنگە چەند زمانێک بزانن.
ووشەی Overview ڕاستە یەکێک لە هاو ماناکانی ( مرادف) بەمانای Summary ، بەڵام ئەم ووشەیە بە زمانی نەرویجی دەبێت بە :
Oversikt وەک ئەوەیە تۆ چەند ڕەفەیەکت هەیە و کۆمەڵێک کتێب و فایل و کەلوپەلت هەبن ، ئەبێت ئەم شتانە بە شێوەیەک دابنێیت کەهەموویانت لێوە دیاربێت ، بەمە دەڵێن Overview ، بۆیە من پێشنیاری " باشبینی " م کرد ، بەواتای ئەوەی تۆ هەموو شتەکان بەتەواوی ببنییت ، ئیتر نازانم لەوانەیە ووشەی باشتر هەبێت.

Summary بەمانای " کورتە " وەرگێڕاوە لە فەرهەنگی ئۆکسفۆردی نوێ دا.
نازانم کاک دیاکۆ ماوەیەکی زۆرە دەرناکەوێت ، کە سێکی بەتوانایە لەبوواری زمانەوانی .
سەرکەوتوبن

دەمخۆش کاک زەندی،
باسی شتێکی باشت کرد. زمانی کوردی هەر زۆر زۆر هەژارە، یانیش ئێمە نایزانین. زمانی کوردی جگە لەوەی هەژارە، بێخاوەنیشە.
هەندێک لە زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە کەمی وشە لە فەرهەنگی زمانێکدا ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر ڕادەی بیرکەردنەوەی قسەپێکەرەکانی. واتا چەند کەمتر وشە بزانیت ئەوەندە ئاستی بیرکردنەوەت لاوازترە. واتایەکەی دیارە ئیتر ...
بەراووردی ئەم بیرۆکەیە بکە لە زمانێکی پرۆگرامکردندا: چەند فرمان کەمتر بناسیت ئەوەندە پرۆگرامەکەت لاوازتر دەبێت.

سەبارەت بە وشەی overview باشبینی لەوانەیە باش بێت بەڵام هێشتا کەمێکی ماوە.
ئەی وشەی گشتبینی چۆنە؟

دەستخۆش!
پێم وایە " گشتبینی " زۆر باشترە ، من بیرم لەتەواوبینی کردەوە ، بەڵام ووشەکە دەبوو بە دوو بڕگە ، بەڵام پێم وایە " گشتبینی " پێرفێکت بێت لە ڕووی واتاشەوە.

overview = پوخته؛ summary = کورته‌، پوخته‌