سرینه‌وه‌ی Dll
سڵاو هاورێیان، به‌هۆی پاک کردنه‌وه‌ی کۆمپوتهرهکهمهوه جه‌ند دڵیکی ڕه‌ش بۆته‌وه، وه که sfc scannow یش به‌کار دێنم داوای سیدی ویندۆسم لێ ده‌کات، که سیدی ویندۆس ئه‌خه‌مه کارپهیامەکم بۆ دێت ئه‌لێ ئه‌و سیدیه راست نیه یان ئه‌وه نیه، به‌ڵام ئه‌وه، نازانم چیه، ڕێگه‌ی که هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵ؟ سوپاس بۆ هاوکاریتان. من Windows Xp به‌کار دێنم وه internet explorer 7 یشم هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ویندۆزه‌كه‌ت Home و داوای XP PRO ت لێده‌كات ئه‌وا من هه‌مان كێشه‌م هه‌بوو ، به‌ڵام چاره‌سه‌رم كرد به ده‌ستكاریكردنی دوو فایل له ویندۆزدا ، كاره‌كه هه‌ندێك كاتی ئه‌وێت ئه‌گه‌ر بۆت ڕوون بكه‌مه‌وه چۆن ده‌كرێت ، به‌ڵام ده‌توانم خۆم ده‌ستكاری ئه‌و دووفایله ده‌كه‌م و بۆت ده‌نێرم تۆ ته‌نیا كۆپی و په‌ستی بكه ئه‌و جێگایه‌ی بۆت ده‌ستنیشان ده‌كه‌م .
دوای ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و په‌یامه‌كه‌ت بۆ نایاته‌وه تاكو فۆرمات نه‌كه‌یت ، به‌ڵام ده‌توانی فایله‌كان له سه‌ر سیدیه‌ك كۆپی بكه‌یت دوای فۆرماتكردن ، هه‌نگاوه‌كان دووباره بكه‌یته‌وه.
-----------------------
جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌زانیت ناوی ئه‌و فایلانه چییه كه له‌ناوچوون ئه‌وا ده‌توانم بۆت بدۆزمه‌وه و دایانبگریتهوه.
سه‌ركه‌وتوبن
دیارنیت كاك میرۆ!
زۆر سوپاس !
به‌داخه‌وه ٦٠٠ كم له ئۆسڵۆوه دوورم ، گه‌رنا به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌هاتم.
بۆ كێشه‌كه‌ت ئه‌توانم فایله‌كانت له جێگایه‌ك بۆ ئه‌پلۆد بكه‌م تۆش ته‌نیا دای بگره ، به‌ڵام نازانم Service pack 1 ، 2 یا Sp3 ت هه‌یه ، چونكه ده‌ستكاریكردنیان ده‌گۆڕێت به پێی جیاوازی SP كان.
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكم بۆ بنوسی به‌یانی له دوای هاتنه‌وه‌م له‌كار ته‌واوی ئه‌كه‌م.
به‌م شێوه‌یه هه‌نگاو بنێ:-
یه‌كه‌م ئه‌بێت فایلی شاره‌وه دیار بێت ، ئه‌وا به ئینگلیزی و نه‌رویجی بۆ ئه‌نوسم نازانم ویندۆزه‌كه‌ت كام زمانه‌یه.
1. I Windows Utforsker, Trykk "Mappealternativer" (Folder options) på Verktøy-menyen.
2. Trykk faneark "Vis" (View).
3. Under "Skjulte filer og mapper" (Hidden files and folders", trykk på "Vis alle filer og mapper" (Show all files and folders)
دوای ئه‌وه OK
____________________________________________
پاش ئه‌وه بچۆ ئه‌و به‌شه‌ی ویندۆزی تێدایه پاش ئه‌وه Windows بكه‌ره‌وه له‌وێ فۆڵده‌رێك هه‌یه به‌ناوی inf , فۆلده‌ره‌كه بكه‌ره‌وه له‌وێدا دوو فایل هه‌یه به‌م ناوانه
fp40ext وه ims
ئه‌م دوو فایله هه‌مان وه‌ك ئه‌و دوو فایله‌ن كه‌من بۆت ئه‌نێرم ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من Kopi av له‌گه‌ڵدا نوسراوه ، ده‌ستكاری مه‌كه. كاتێك دۆزیته‌وه ئیشاره‌تی بكه‌و Klipp ut یاخود cut به‌ئینگلیزی هه‌ڵبژێره پاش ئه‌وه ئه‌و فایله له جێگایه‌ك له كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا هه‌ڵبگره ، دوای ئه‌وه فایلی دووه‌میان به‌هه‌مان شێوه .
ئه‌و دوو فایله‌ی من بۆت ئه‌نێرم به‌هه‌مان شێوه كلیكی ڕاست و كۆپیان بكه پاشان له‌هه‌مان جێگا Paste یا Lim inn یان بكه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌وو دوو فایله‌ی من ده‌چێته جێگای ئه‌وانه‌ی خۆت .
له‌دوای ئه‌وه ویندۆز ته‌نیا داوای XP CD Home ت لێده‌كات ، كاتێك تۆش سیدیهكهت تێكرد ، ئیتر ئه‌و په‌یامه‌ت بۆ نایاته‌وه.
تێبیبنی:-
ئه‌و فایلانه‌ی بۆت ئه‌نێرم بۆ هه‌ردوو SP ی ٢ وه ٣ ده‌بێت.
[url=http://www.zshare.net/download/5006208bde0269/]فـــــــــــــهرمــــــــــــــــــــوو هه‌ردوو فایله‌كه دابگره[/url] له بوخچه‌یه‌كی زیپدایه.
ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكت لا ڕوون نیه پرسیار بكه ، پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی هه‌ڵه بنێیت .
ئاگاداربه ته‌نیا ئه‌و فایلانه پێت ، هه‌ڵه نه‌كه‌یت .
زۆر سوپاس بۆ هه‌ست و پێزانینت!
منیش به‌هه‌مان شێوه خۆشحاڵ ده‌بم ، به‌ڵام به‌داخه‌وه من زۆربه که‌می دێمه ئۆسڵۆ مه‌گه‌ر کاتی سه‌فه‌ر.
٩/١٠ هاتمه هامهرو Eleverum و گه‌ڕامه‌وه ، من له جزیرهیهکم نه‌فی کراوم له‌ته‌نیشت Ålesund .
له‌گه‌ڵ ڕێزم