تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

داهینانی تازە (تیشکی شین = ‌‌Blu-ray BD)

rebo

Rebo

بڵاوکراوەتەوە

2008/10/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

داهێنانێکی نوێیە کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنیه‌وه‌ بەرهەم هێنراوە، ئەم داهێنانە دەتوانێت لەسەر دیسکێک بڕی25 گێگا بایت داتا کۆپی بکات لەسەر یەک چین، ئەم توانایە دەکاتە زیاتر لە 5 ئەوەندەی DVD ئاسایی کە تەنها 4.7 گیگا بایت جێگای داتای هه‌یه‌.
ووردەکاریەکان بریتیە لەوەی کە DVD ئاسایی لێزەری سور بەکار دەهێنێ و شەپۆلەکانی سوور و درێژترە وە رووبەڕیکی فراوانتر داگیر دەکات لە کاتی نوسینەوەی داتاکان لەسەر دیسک، وە DVD ئاسایی لە دوو چین زیاتر ناتوانێ بنوسێتەوە کە دەکاتە بری 2*4.7=9.4 گیگا بایت کە ئەمە زۆرترین بری داتایە کە بتوانرێت لەسەر DVD ئاسایی بنوسرێ بەڵام Blu-ray تیشکی شین کە شەپۆلەکانی کورتن و پانتایی تیشکەکە کەمترە لەبەر ئەوە دەتوانێ بڕێکی زۆرتر زانیاری بگرێتە خۆی وە لە هەمان کات دا لەبەر باریکی رەنگی لیزەره‌کە دەتوانێت لە دوو چین زیاتر بنوسێت، کە لەم کاتەدا کۆمپانیای داهێنەر توانیویەتی تاکو چوار چین بنیسێت لەسەر هەمان چین کە دەکاتە بڕی 100 گیگا بایت لەسەر یەک دیسک 4*25=100.
ئەمە وا دەکات کە دیسکی Blu-ray توانی کۆکرردنەوەی داتای زیاتر بێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانرێت ئەوئامێرانەی ئەم داهینانە بەکار دەهێنن زیاتر وردەکاری بدەن بە کارەکانیان بێ گوێدانە قەبارەی بەرهەمەکانیان.
ئێستا ئەم داهێنانە لە پلەی ستەیشنی 3 (playstation 3) بەکارهاتوە، وە پێشبینی دەکرێ لە داهاتوودا رۆڵیکی گرنگی هەبێت لە بەشەکانی ڕاگەیاندن دا چونکە وێنە و دەنگەکان تێرتر دەبن.
هیوادارم ئەم کورتەیە یارمەتی دەر بێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەسەر Blu-ray بزانن وە لە داهاتوی نزیکدا رونکردنەوەکانم لەسەر ئەم بابەتە فراوانتر دەبێت، وە ئامادەم بۆ وەلام دانەوەی هەر پرسیارێک لەسەر ئەم بابەتە.

بۆچوونەکان

ده‌ستخۆش!
پار هه‌واڵێکی له‌و بابه‌ته‌م بڵاوکرده‌وه‌ ، قه‌باره‌که‌ی ٥٠٠ گیگابایته‌ ، به‌ڵام بۆ ٢٠١٠ ده‌که‌وێته‌‌‌ بازاڕه‌وه‌.
http://www.kurditgroup.org/node/10435
تێبینی:-
ده‌توانی وێنه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌ت بنێریت ، کرته‌یه‌ک له‌ پاشکۆ بکه‌و وێنه‌که‌ له‌ کۆمپیوته‌رکه‌تدا بدۆزه‌ره‌وه‌ ، ئیتر لێره‌ ده‌رده‌که‌وێت.

سه‌رکه‌وتوبن

كاك زه‌ندی نوسه‌ری په‌یامه‌كه‌ هه‌ر خۆتی!

هه‌هه‌ههه‌ کاک ئامانج!
تۆبلێی له‌گه‌ڵ خۆما بدوێم!
سوپاس ئه‌وه‌ هه‌ندێک ده‌ستکاریم کارد ، وێنه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌بوو. خاسم کرد.

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە.

پرسیارێکم هەبوو، ئایا دەتوانیت Blu-ray کۆپی بکرێت وەکو DVD و CDR

چونکە 1 دانە یاری playstation 3 بە 100 دۆلارە

کەچی Xbox و Playstation2 و Playstation1 بە 1 تا 2 دۆلارن

كاك زه‌ندی وا نوسرابوو،لای منیش سه‌ێر بوو!به‌ڵام ئێستا نوسه‌ری بابه‌ته‌ گۆڕا،:)

هه‌ربژی،

سڵاو
سوپاس بۆ ئه‌م زانیاریانه‌
بلو ڕه‌یی له‌ بازاڕدا نرخه‌کانیان جیاوازن نازانم ئه‌مانه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
ئایا وه‌کو lightscribe ده‌توانرێ سیدی پێ پرێنت بکرێ

5 ساڵ پێشئێستا کۆمپانیای سۆنی بانگه‌وازی بۆکردووه‌ ماوه‌ ساڵێکه‌ له‌ هه‌وڵی ته‌واوی هه‌موو ئامێره‌کاندان ئه‌م سیستمه‌ دابنیت به‌تایبه‌ت VIO Sony Laptop‌ کانیاندا وه‌ ئێستا که‌وتۆته‌ بازاره‌وه‌