تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

داواکاری

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2008/10/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

 

سڵاو هاوڕێیان،
وەکو لەوانەیە بزانن، دروپال Drupal لەماوەیەکی کورتدا شوێنێکی گرنگی وەدەستهێناوە لە ناو سیستمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک. بۆ ئەوەی ئێمەش بێبەش نەبین هیوادارین یارمەتی وەرگێڕانی ئەم سیستمە بدەیت.
پرۆژەکە کراوەیە، هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداریی بکات و هەر کاتێک پرۆژە وەرگێڕاوەکە دابگرێت. ئەگەر هەر پرسیارێکیش هەبێت سەبارەت بە دروپال، بە خۆشحاڵییەوە یارمەتیی دەدەین.

باوەشێک خۆشەویستی

بۆچوونەکان

بەردە گیان دەست خۆش. بەڵام ئەگەر روونکردنەوەیەکی زۆر کورتیشی هەبووایە زۆر زۆر بەنرخە. با بانگەوازەکە تەنیا لە کورد ئایتی گرووپدا نەمینێتەوە. دەبێ بە بەربڵاوی و بە هەرەوەزی ئەو کارە بکری بۆ ئەوە ئێمەی کوردیش بێنە رادەی نەتەوەکانیتردا لانی کەم لە بواری زانستدا. سەرکەوتوو بی.

پاس سڵاو،
وەک دەبینیم پڕۆژەکە لە launchpad تۆمار کراوە
https://launchpad.net/drupal
ئەو کەسەی تۆماری کردوە دەتوانێت یەکجار پەڕگە بنەڕەتەکە بە .PO بهێنێت و باری بکات، ئیتر بەخۆکار زمانەکانی بۆ دروست دەبێت لەسەر بنەمای کۆدی زمان و وڵاتەکان و gnu-gettext سوودەکانی زۆرترن لەوەی ئێستا هەیە:
هەموو وشەیەکی پێشتر وەرگێڕاو لەپڕۆژەی ئوبونتو و وۆردپرێس و میدیت ..هتد هەمووی دەخاتە پێش بۆ وەرگێڕ. نویکردنەوە و ڕاژەکردنی لەلایەن خۆیانەوە دەکرێت. گرووپێکی گەورەتر بەشدار دەبن.
https://launchpad.net/~ubuntu-ckb
https://launchpad.net/~wpkurdish
من و برادەران چەند پڕۆژەیەکمان لەوێ بەدەستەوەیە وۆردپرێس یەکێکە لەوانە کەبەسەرکەوتویی کۆتایی هات. لەبچوکترین هەڵە نوێدەکرێتەوە.
بژین

[url=http://linwx.net]Linwx.n e t[/url]

سڵاو هاوڕێیان،
کاک سیا بۆ من جیاوازییەکی نییە. launchpad لەوانەیە باشتربێت. هەرچەندە ئەمەی ئێستا https://launchpad.net/drupal زۆر کۆن بووە.
کەچی http://translate.dengubas.com/ خۆی لە سایتی دایک نوێکردنەوەکان دادەگرێت.

ئەگەر هەر پێشنییارێک هەیە، بە خۆشحاڵییەوە.

بەهەرحاڵ نوێکردنەوە تەنها ئیشی چەند خولەکێکە.
msginit -l ku_KU -o ckb.po -i drupal.pot
ئەگەر gettext دامەزرابێت، مەبەستم زیاتر لەسوودوەرگرتن بوو لەوەی پێشتر کراوەتە کوردی. تاکو هاوچوونێک هەبێت لەنێوان ئەوانەی تائێستا کراون. هەندێک وەرگێڕانم بینی بۆ نمونە:
بناغەی زانیاری
سازکاری بناغەی زانیاری
وێب/سێرڤەر
ئەمانە تەنها لەپەڕەی یەکەمدا، ئایا باشتر نییە، ئێمە تەنها فەرهەنگێکی خنجیلانەی زکورد مان هەیە بیکەین بەکەرەستی خۆمان؟

سەرکەوتووبن

[url=http://linwx.net]Linwx.n e t[/url]

کاک سیا،
ئەگەر کاتت هەبوو، دەتوانیت خۆت پرۆژەکە دابمەزرێنیت لە launchpad هەر وەک ئەوەیhttps://launchpad.net/~wpkurdish و خۆت ببیت بە بەڕێوەبەری گرووپ، زۆر خۆشحاڵ دەبم.

بزانە ئەمە چۆنە؟
https://launchpad.net/drupal-ku

سڵاو.
دەستخۆش، لە launchpad بەڕێوەبردنەکە ئاسانکراوە. کارێکی باشت کرد. یەکێک لە بایەخەکانی تری launchpad لەویادا ئەوەیە کە وەرگێڕدراوە کوردییەکان کە پێشتر ئەنجام دراون دەکاتە پێشنیار بۆ ئەو ئەندامانەی کە بەشدارن.
منیش خۆم تۆمار دەکەم.

سڵاو
من خۆم تۆمارکردووه‌ به‌ڵام که‌ ووشه‌ وه‌رده‌گێرم له‌ پیشانداندا نابینرێت یان له‌په‌نای ناوه‌که‌ی خۆم هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ ژماره‌ی وه‌رگێڕانه‌کانم نه‌دراوه‌

ئایا ئه‌بێت خۆتان هه‌ژماره‌که‌م چالاك بکه‌ن ؟

ده‌ستان خۆش بێت من ده‌ست پێده‌که‌م.
به‌ڵام کۆمه‌ڵێ به‌سته‌رتان داناوه‌ به‌ کامه‌ کار بکه‌ین؟
بژین،

ئه‌مه‌ باشه‌ به‌ ڕای من خۆتان باشتر ئه‌زاننhttp://translate.dengubas.com/

بژین،

چی ده‌ڵێن؟؟؟
بژین،

بەڕای من، http://translate.dengubas.com زۆر ئاسانترە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا 14% پرۆژەکەی تێدا وەرگێڕراوە، کەچی هاوڕێیانی launchpad هێشتا سەیری پەڕگەکانیشییان نەکردووین، زۆر زۆر سوپاس بۆ بەشداربووان. هەر کاتێکیش دەکرێت وەرگێڕانەکان بە شێوەی po بنێررێن یان هاوردە بکرێن.
هیوادارین پێش تەواوبوونی ساڵ دروپاڵی کوردی ئامادەبێت بۆ داگرتن.

وه‌لا منیش ئه‌وه‌م زۆر پێباشه‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌گه‌ڵی خه‌ریکم ،،
هه‌ر admin له‌وێ ده‌بین که‌سی تر نابینم .چونکه‌ من زۆر له‌وێم،
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ زوو ته‌واو بوون،
بژین،