هه‌موو که‌س ده‌توانێت وێب مایل هاکک بکات.
هۆتمایل و یاهـــو مایل و گ. مایل کردارێکیان تێدایه زۆر به‌ئاسانی له‌وڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت پۆستی ئه‌لکترۆنی هاکک بکه‌یت به‌مه‌رجێک خاوه‌نی پۆسته ئه‌لکترۆنێکه بناسیت و ناونیشانی بزانیت.
ئه‌م جۆره هاککردنه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئاشکراکردنی پرسیاره نهێنیه‌که‌وه ده‌کرێت.
هــه‌ژماری " سارا پالین " ی جێگری " مه‌کین " ی نوێنه‌ری کۆماریه‌کان له یا‌هـــوو به‌م شێوه‌یه هاککرابوو له‌لایه‌ن کوڕی سیناتۆرێکی ئه‌مریکایی به‌ناوی "Rubico" .
ناوابراو " ساراپالین " ده‌ناسێت و ناونیشان ڕۆژی له‌دایک بوونیشی ده‌زانێت ، پرسیاره نهێنیه‌که‌ی " ســـارا پالـــین" ناوی دایکی بووه ، ناوبراویش به‌م شێوه‌یه هه‌ژماره‌که‌ی هاککردووه:
پۆستی ئه‌لکترۆنی " ســـارای " لێداوه ، دوای ئه‌وه له‌خواره‌وه کرته‌ی له‌و دوگمه‌یه کردووه که‌تایبه‌ته به له‌بیرچوونه‌وه‌ی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون ، یاهـــووش داوای وه‌ڵامی پرسیاره نهێنیه‌که‌ی " ســـارا" ی لێکردووه ، "Rubico" ناوی دایکی ده‌زانێت و ناوی نزیکترین هاوڕیی و یه‌که‌م قوتابخانه‌شی ده‌زانێت ، به‌م شێوه‌یه ، کاتێک ناوی دایکی لێده‌دات ، یا‌هـــوو ، ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونێکی نوێی ده‌داتێ و ناوبراویش به‌ئاسانی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ژماره‌که‌یدا ده‌گرێت.
شایانی باسه " Rubico" به نزیکه‌ی ٤٥ خوله‌ک پرسیاره نهێنیه‌که‌ی " ســـارا پالـــین " ی دۆزیوه‌ته‌وه.
Computerworld ی ئه‌مریکا به‌م شێوه‌یه تاقیانکردۆته‌وه زۆر به‌ئاسانی هه‌ژماری یه‌کتریان هاکک کردووه ، هیچ کام له‌و هه‌ژمارانه ، پۆستی ئه‌لکترۆنی ئه‌لته‌رناتیڤیان نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی له‌بیرچوونه‌وه‌ی ووشه‌ی تیپه‌ڕبوون ، پاسۆرده نوێیه‌که بنێردرێت بۆ ئه‌لته‌رناتیڤه‌که.
بۆ خۆ پاراستن له‌م جۆره هاککه باشتر وایه پۆستی ئه‌لکترۆنی دووه‌مت تۆماربکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتی له‌بیرچوونه‌وه‌ی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون ، پاسۆرده نوێیه‌که بنێردرێت بۆ ئه‌لته‌رناتیڤه‌که یاخود ، ده‌توانن پرسیاره نهێنیه‌که به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی یاخود پاش و پێش خستنی پیته‌کانی ، بۆ نمونه من دایکم ناوی " Naske" یه ، ناوه‌که دوو بڕگه‌یه Na له‌گه‌ڵ ske پرسیاره نهێنه‌یه ده‌نوسم " skena " واته ته‌نیا بڕگه‌کانم پاش و پێش خستووه ، به‌م شـــێوه‌یه ئاشکراکردنی پرسیاره نهێنیه‌که به‌ئاسانی ئاشکرا ناکرێت.