مـــێسنجه‌ری نوێ تاقیبکه‌ره‌وه
-
Windows Live Messenger به‌یه‌کێک لـــه پرۆگرامه هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی چاتی سه‌رده‌م هه‌ژمار ده‌کرێت.
وه‌شانی تاقیگاری نوێی Windows Live Messenger هه‌ندێک کرادار و گــۆڕانکاری نوێی له‌خۆ گرتووه.
لــــــه‌و گۆڕانکاریانه‌ی کراوه گۆڕینی به‌رگی مێسنجه‌ر و دیارنه‌مانی تولئامرازی پرۆگرامه‌که‌یه ، به‌ڵام به‌کارهێنه‌ر ده‌توانێت خۆی گۆڕانکاری تێدابکات و پیشانی بداته‌وه.
گۆڕانکاریه‌کی تری به‌رچاو گـــــــــواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌کارهـــێنه‌ر خۆیی و ئه‌و که‌سه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌کات له‌لای ڕاســــته‌وه بۆ لای چـــه‌پ و جگه له‌وه‌ش وێنه‌کان چوارچێوه‌یه‌کی جوانی بۆ زیادکراوه و گرتنی وێنه‌ی خۆت به‌یارمه‌تی وێب کامیرا.
کــردارێکی تر زیادکردنی هاوڕێ دڵخـــوازه‌کانت که ده‌توانی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامت له‌گه‌ڵیان هه‌یه بیانگوازیته‌وه بۆ به‌شی دڵخـــوازه‌کان.
گۆڕانکاریه‌کی تری گـــرنگ ئه‌وه‌یه که به‌کارهـــێنه‌ر له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانێت له ژمـــاره‌یه‌ک کۆمپیوته‌ردا مێسنجه‌ر بکاته‌وه بۆ نمونه ده‌توانێت له‌کۆمپیوته‌ری ماڵه‌وه و کاره‌که‌ی یاخود چـــه‌ند کۆمپیوته‌رێک له‌مـــاڵـــه‌وه.
وه‌هـــه‌روه‌ها گۆڕانکاریه‌ک له Facebook وه وه‌رگیراوه ئه‌وه‌ش زیادکردنی Feed ه بۆ به‌کارهێنه‌ر ، کاتێک هاوڕێیه‌کت گۆڕانکاریه‌ک بکات بۆ نمونه له وێنه‌که‌ی یاخود له Space که‌یدا ، جـــگـــه له‌وانه‌ش به‌شـــکردنی وێنه باشـــتر کراوه.
کــــــرته لـــه
[url=http://download.live.com/]Windows Live Messenger [/url] بۆ داگرتنی مێسنجه‌ر