کۆریای باشور پێشڕەوایەتی جیهان دەکات لە بواری ئەنتەرنێتدا
بە پێی دوا ئامارەکان کە لە کۆریای باشور بڵاو کراوەتەوە ئەو وڵاتە یەکەمە لە جیهاندا لە بواری ئەنتەرنێتدا وە توانویەتی پەیوەندی خێرا فەراهم بکات بۆ زۆربەی دانیشتوانەکەی.
وە لە ڕاپۆرتەکەدا کە حکومەتی کۆریای باشور بڵاوی کردۆتەوە زیاتر لە 15 ملیۆن ماڵ واتە لە 95% لە خانوەکانی وڵات بە تۆڕی پەیوەندی خێراوە (broad band) بەستراوەتەوە.
وە هەر لە هەمان ڕاپۆرتدا هاتوە کە تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا 620.000 خان‌و بە هێڵی ئەنتەرنێتی خێراوە بەسترانەتەوە.
سەرچاوە
هه‌واڵنێر: sirwanlatif
بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش بۆ ئه‌و هه‌واڵـــــــــــه کاک ســــــــــــیروان!
هـــــــــــــه‌ندێک له‌و مالپه‌ڕانه‌ی هه‌واڵه‌کان کۆپی په‌یست ده‌که‌ن:
_____________________________________________
http://www.kurdhome.net/forum/showthread.php?p=4401
http://www.pukonline.com/kurdi/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=13081
http://azhanskurd.blogfa.com/post-3144.aspx
http://www.galikurdistan.com/news.php?readmore=67
http://manshet.blogfa.com/post-1372.aspx
http://azhanskurd.blogfa.com/post-3081.aspx
http://karzanGwlan.kurdblogger.com/
http://kurdstar.webchin.net/viewtopic.php?id=419
ءێستا نیوه‌ی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان ئیشیان به کۆپی په‌یست ئه‌ڕوا ئه‌گینا ئه‌بێت دوکانه‌که‌یان دابخه‌ن.
بژین.
سوپاس زەندی گیان، دەستی تۆ خۆش بەڵام بڕوا بکە نازانم لێرە کۆپی پەیستی هەواڵەکان یانی چی؟ دەکرێ زیاتر شی بکەنەوە.
سەڵاوم هەیە
خاڵه سیروان !
مه‌به‌ستمان هه‌واڵـــه‌که‌ی تۆ نییه ، به‌ڵکو مه‌به‌ستمان ئه‌و مــــاڵپه‌ڕانه‌یه ، که هه‌واڵه‌کان به‌بێ ماندووبون بۆ خۆیان ئاودیو ده‌که‌ن ، وه‌کو ئه‌وه‌ی هه‌واڵــــــــــــه‌کانی ئێڕه فه‌ڕه‌نسی بن و کورد تێییان نه‌گات.
______________________
ئایه ڕه‌وایه تۆ له نیو کاتژمێر تا کاتژمێرێک به‌هه‌واڵێکه‌وه ماندوو ده‌بیت و کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان ده‌که‌یت ، هه‌ندێ جار تووشی ژانه‌سه‌ر ئه‌بیت تا ووشه‌یه‌کی گونجاو ده‌دۆزیته‌وه ، که‌سێک زۆر بێ شه‌رمانه به‌یه‌ک کلیکی ڕاست ، بیبات و ده‌قاوده‌ق له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاوی بکاته‌وه‌و پۆزی پێوه لێبدات؟؟.
ده‌توانن لینکی کورد ئایتی گرووپ له‌ماڵپه‌ڕه‌کانیان دابنێنین له‌سه‌ر بنوسن ، هه‌واڵی ئایتی.
ئیتر باهه‌موو بفه‌رموون لێره هه‌واڵه‌کان بخوێننه‌وه‌و ڕاوبۆچونه‌کانی خۆیان بنوسن.
سه‌رکه‌وتوبیت.
نا زەندی گیان منیش زانیم مەبەستان هەواڵەکە نیە، بەڵام ئێستا مەبەستتان تێگەیشتم، بەڕای منیش هەرگیز ڕەوا نیە، مەگەر کۆپی ڕایت بۆ چی کراوە بەڵام چی دەڵێی، بەڕاستی پێویستە و حەقیش وایە سەرچاوەی هەموو بابەتەکان دیاری بکرێت لە کاتی گواستنەوەیاندا، دەشتوانن کاری وا بکەن کە کۆپی نەکرێت.