وێبگه‌ڕه نوێیه‌که‌ی مایکروسۆفت شوێنی به‌کارهێنه‌ران ده‌ستنیشان ده‌کا
وه‌شانی دووی بێتای ئینته‌رنێت ئیکسپلۆریری 8 (Internet Exlorer 8) سیستمی چاوه‌دێری هه‌یه، هه‌ر وه‌کوو وێبگه‌ڕه نوێیه‌که‌ی گووگڵ (Chrome).
گۆڤاری ئینته‌رنێتی ئامریکایی (Computerworlds) له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ:" ئه‌و ناونیشانانه‌ی که به‌کارهێنه‌ران سه‌ردانیان ده‌که‌ن، له لایه‌ن ئینته‌رنێت ئیکسلۆریره‌وه تۆمار ده‌کرێن و پاشان ده‌نێردرێن بۆ مایکروسۆفت.
له به‌شی به‌کارهێنانی وێبگه‌ڕی ناوبراودا نووسراوه که مایکروسۆفت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که زانیاری به‌کارهێنه‌ران وه‌ک نمره‌ی ئای پی، ئه‌و زمانانه‌ی که به‌کاری دێنن، ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که سه‌ردانیان ده‌که‌ن و چه‌نده له هێندێک لاپه‌ڕدا ده‌مێننه‌وه، له لای خۆی رابگرێ.
ئه‌م کرده‌وه‌ی وێبگه‌ڕی ئینته‌رنێت ئیکسپلۆریر ناوی "Suggested Sites "ه و ئه‌رکی ئه‌وه‌یه که ئه‌و ناونیشانانه له وێبگه‌ڕه‌که‌دا ده‌نووسرێن له لای خۆی تۆماری بکا بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕێکی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وانه‌ی که به‌کارهێنه‌ران حه‌زیان لێیه له ئینته‌رنێت دا هه‌بێ، پێشنیاریان پێ بکا.
ره‌خنه له گووگڵ گیراوه که ئه‌و زانیارییانه له شوێنی ناونیشانی وێبگه‌ڕه‌که‌دا ده‌نووسرێن به‌ڕێ ده‌که‌ن بۆ کومپانیای گووگڵ. رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئاگاداری‌یان داوه که له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا کارێک ده‌که‌ن که ئه‌و زانیارییانه نه‌ناسرێنه‌وه.
به‌ڵام مایکروسۆفت هێشتا هیچ ئاگادارییه‌کی نه‌داوه که ئه‌و زانیاریانه‌ی "Suggested Sites " تا که‌ی راده‌گیرێن و یان پاشان به نه‌ناسراوی ده‌مێننه‌وه.
کومپانیان ناوبراو ده‌نووسێ: ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌رده‌گیردرێن به‌کار ناهێندرێن بۆ ئه‌وه به‌کارهێنه‌رانیان بناسرێنه‌وه و یان پێوه‌ندیان پێوه بگیردرێ."