تاقیکارییه‌کی مێژوویی
زانایان ئیمڕۆ چوارشه‌ممه ده‌یانه‌وێ له ژن‌و مه‌کینه‌یه‌کی زۆر گه‌وره تاقی بکه‌نه‌وه.
به‌م تاقیکارییه لێکۆڵه‌ره و زانای فیزیکدان له 85 وڵاته‌وه، ده‌یانه‌وێ ده‌ستپێکی پێکهاتنی کائینات که به "بیگ به‌نگ" ناسراوه، سه‌رله‌ونێ پیشان بده‌نه‌وه. له تونێلێکی ژێرزه‌وییدا که درێژاییه‌که‌ی ده‌گاته 27 کلیومیتر ماشنێکی گه‌وره به ناوی «Hadron Collider» ساز کراوه که به نزیکه‌ی 10 میلیۆن دولار و یارمه‌تی زیاتر له بیست وڵاتی جیهان پێکهاتووه.
به یارمه‌تی ئه‌م مه‌کینه‌یه بڕیار وایه ورده و تۆزگه‌لێک که پروتن (به‌شێک له ئوتوم) یان تێدایه به خێراییه‌کی نزیک به خێرایی تیشک له یه‌کتری بده‌ن و له یه‌کتردا بتوێنه‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که له ئامانجی ئه‌م خۆپێدادان و تواندنه‌وه له نێو یه‌کتریدا، گه‌رماێکی یه‌ک تریلیۆن پله‌ی سانتیگراد پێک بێ. به وته‌یه‌کی دیکه ده‌توانین بڵێین به هۆی ئه‌و خۆ به یه‌کدادانه‌ی ئه‌و وردیله پروتنانه‌وه له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا 6 میلیۆن ته‌قینه‌وه روو ده‌دا.
زۆر که‌س و رێکخراو دڵه‌خورپه‌ی ئه‌وه دایگرتوون که ئه‌م تاقی کردنه‌وه ببێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گۆی زه‌وی و ته‌نانه‌ت ده‌سته‌یه‌ک سکاڵای خۆیان بۆ را‌گرتن و پێش‌گرتن له‌م تاقیکارییه بردووه‌ته دادگای مافی مرۆڤ له ئه‌وروپا.
بۆچوونەکان
بەڕێزم دەستخۆش بێت بۆ هەوەڵەکەت، بەڵام ئەمەویت شتێکت بۆ ڕاستکەمەوە؛ کە نووسیوتە " کائینات که به "بیگ به‌نگ""، " کائینات" نیە،بەلکو " گەردوونە"، واتە بە بەزمانە عەربیەکەی کە نووسیوتە پێی ئەڵێن "کون".
بۆ زانیاری زیاتر كائنات واته‌دروست کراوه‌کان..... ده‌ست خۆش کاکه بۆ تۆ.
بژین.
کاک جوتیار، ئەمەوێت ئەمەش بۆ تۆ ڕاست بکەمەوە: کائنات مانای درووست کراوەکان نیە.. بە مانای بوونەوەرەکان دێت.
لەگەڵ ڕێزم بۆت
نا کێشه نیه به‌س حه‌زه‌که‌م پرسیار بکه‌ی.
بژین.
کاک حامید مه‌به‌ستیان گه‌ردوون نییه ، پێم وایه مه‌به‌ستیان " کائنات" ه.
گه‌ردوون کوردیه.