وێنه گرتنی مۆنیته‌ر
له لاپ‌تۆپ نازانم چۆن وێنه‌ی شاشه ده‌گیرێ
جیاوازیان نییه له‌گه‌ڵ PC ، دوگمه‌ی لای من وانوسراوه Prnt Scrn لهخواریهوه SysRq
, به‌ڵام ئه‌وه کورتکراوه‌یه.
ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی مه‌به‌سته بیکهرهو دوگمه‌ی پرنینت سکرین دابگره ، دوای په‌ینت بکه‌ره‌وه‌و Ctrl + V دابگره بۆ ئه‌وه‌ی له Paint دا بکرێته‌وه. پاش ئه‌وه ده‌ستکاری ده‌که‌یت ، وه له‌کاتی Save as فۆرماتی Gif هه‌ڵبژێره بۆئه‌وه‌ی قه‌باره‌یان بچووک بێت ، بۆ Upload کردن ئاسانتر ده‌بێت.
وابزانم دووجاریتر زۆر به‌وردی باسم کردووه ، هه‌ندیک گه‌ڕام نهم دۆزیه‌وه.
سه‌یری ئه‌م لینکه بکه ئه‌و دوگمه‌یه داده‌گریت
http://rey06190.files.wordpress.com/2007/08/howtomakepicture1.png
وابزانم ئه‌وه‌یانه که Insert له‌ژێریه‌وه نوسراوهprt sc، ئه‌وه دابگره ، ئه‌گه‌ر کۆپی نه‌کرد ، Shift له‌گه‌ڵیدا دابگره. ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو ئه‌و دوگمه‌یه‌یان تاقیبکه‌ره‌وه ئه‌وه‌ی ته‌نیشتی مه‌به‌ستم Delete ئه‌ویش له‌ژێریه‌وه نوسراوه sys rq , گه‌ر هه‌ر نه‌بوو بۆ ئه‌ویش shift دابگره . یاخود هه‌ردوو دوگمه‌که به‌یه‌که‌وه دابگره ، به‌ڵام پێم وایه Insert که‌یانه.
له‌کاتی تاقیکردنه‌وه‌کان با Paint کرابێته‌وه ، هه‌موو جارێک دوای کرته لهدوگمهکان له پهینتدا Ctrl + V دابگره. گه‌ر هه‌ر نه‌تدۆزیه‌وه ده‌توانی پرۆگرامیک به‌کاربهێنیت .
پرۆگرام زۆرن به‌خۆڕایش هه‌ن.
فه‌رموو سێان!
http://www.techsmith.com/camtasia.asp
http://www.bbsoftware.co.uk/bbflashback.aspx
http://www.adobe.com/uk/products/captivate/?sdid=BSMZX
پرۆگرامی خۆڕایش هه‌ن.
ئه‌مه‌ش کاک کێزوان ئاماژه‌ی پێکردووه کاتی خۆی.
http://kurditgroup.org/node/10753