تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشه‌ له‌ ڕوومێزی (Desktop) ڤیستا.

BRWA

BRWA

بڵاوکراوەتەوە

2008/07/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

من لەویندۆس ڤێستا لەسەر دیسکتۆپ کلیکی لای ڕاستدەکەم دوای دێمە سەرnew بەڵام بەتالە نازانم بۆ.

سڵاو به‌ڕێز بڕوا!
کاتێک پرسیار ده‌که‌یت ، ڕاسته‌وخۆ جۆری کێشه‌که‌ت بنووسه‌ ، چونکه‌ ئه‌م به‌شه بۆ پرسیار و وه‌ڵامه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتێک که‌سێکی تر پاش ماوه‌یه‌ک هه‌مان کێشه‌ی هه‌بێت ، ئه‌توانرێت زۆر به‌ئاسانی له‌ به‌شی گه‌ڕاندا بدۆزرێته‌وه‌.
______________________________________________
ئه‌گه‌ر کێشه‌که‌ت نوێیه‌ هه‌وڵ بده‌ سیسته‌مه‌که‌ت بگێڕه‌وه‌ بۆ پێش ئه‌و کێشه‌یه‌ ، پێم وایه‌ فایلت له‌ناوچووبێت یاخود پرۆگرامی پاکردنه‌وه‌یت به‌کارهێنابێت ، زۆرجار ئه‌م پرۆگرامانه‌ هه‌ڵه‌ده‌که‌ن و گۆڕانکاری له‌ ڕیجیسته‌ردا ده‌که‌ن. هه‌ندێک له‌وپرۆگرامانه‌ خۆیان به‌ شێوه‌یه‌ی خۆکار پاڵپشتێک" Backup" " دروستده‌که‌ن ، دوای ڕوودانی هه‌ر کێشه‌یه‌ک ده‌توانی بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ " Restore ".

هه‌وڵێک بده‌ به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیسته‌م گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوو ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ڕێگه‌یه‌کیتر چاره‌سه‌ریبکه‌ین.

به‌ڕێزzandy چاره‌سه‌ر نه‌بوو

له‌ کۆنترۆڵ پانێل user count ێکی نوێ دروستبکه‌ به‌ناوێکی تر ، دوای ڕیستارتبکه‌و بچۆ ناو ویندۆزه‌ به‌ناوه‌ نوێیه‌که‌وه‌ ، بزانه‌ له‌وێش وایه‌؟

به‌ Safemode بچۆ ناو ویندۆز ، F8 داده‌دگری له‌کاتی Boot لێدان.
پاش ئه‌وه‌
Satrt له‌ بۆشایی Search دا بنوسه‌ sfc /scannow کاتێک دۆزیتتیه‌وه‌ دوو کرته‌ی له‌سه‌ربکه‌و چاوه‌ڕێ بکه‌ تا ته‌واو ده‌بێت . له‌بیرت نه‌چیت با Vista DVD له‌ ناو سیدی ڕووم بێت.

ئه‌رێ هه‌روه‌ک کاک zandyش ئاماژه‌ی پێکرد، خۆزگه‌ راسته‌وخۆ جۆری کێشه‌که‌ ده‌نووسرا وه‌ ئاماژه‌س به‌وه‌ ده‌کرا که‌ به‌ چی چاک بوو.