سایتی ده‌نگه‌کان به‌هۆی ڤایرۆسیکهوه ڕاوه‌ستا
ئه‌م ئێواره‌یه گۆران عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان ڕایگه‌یاند که سایتی ده‌نگه‌کان به هۆی هێرشێکی ڤایروسییهوه که ئه‌وڕۆ 18.04.2008 کراوه‌ته سه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك له‌کار ده‌که‌وێت.
شایانی باسه، له ماوه‌ی که‌متر له‌شه‌ش هه‌یڤدا ئه‌وه دووه‌مجاره ئه‌م سایته هێرش ده‌کرێته سه‌ری، که جاری پێشوو هێرشه‌که له‌لایه‌ن، شۆڤێنیسته تورکه‌کانه‌وه کرایه سه‌ری و سایته‌که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت هاك کرا و دروشم و سرودی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی لێوه په‌خش ده‌کرا. به‌ڵام هێرشی ئه‌مجاره هێشتاکه دیاریکراو نییه، له چ لایه‌نێکه‌وه کراوه‌ته سه‌ری و بۆچ نیشانه له‌م سایته گیراوه.
بۆچوونەکان
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ به‌ڕێزتان وه‌ك هه‌واڵنووس،
ئایا ئه‌م جۆره هه‌واڵانه له كه‌یه‌وه بوون به هه‌واڵی ئایتی؟
هیرشی ڤایرۆسی؟ كاتێك كه‌سێك نه‌توانێ بۆ خۆی كۆمپیوته‌ر به‌كاربهێنێت بۆ ده‌بێ خۆی بكات به به‌رپرسی كارێك كه سه‌ری له‌به‌ر ده‌رناكات؟
بۆ ئه‌وه زیره‌كن له خواری ماڵپهڕهكهیانهوه بنووسن Powered By Dengekan.com له هه‌مان كاتیش‌دا تا ئێستا فێرنه‌بوون ئیمهیلی ڤایرۆس دار نه‌كه‌نه‌وه.
دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ڕێزم هه‌یه بۆ به‌ڕێزت وه‌ك هه‌واڵنووس و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه نه‌ك هه‌واڵی ئایتی نیه، به‌ڵكوو هه‌ر هه‌واڵیش نیه.
كاتێك دارتاشێك ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕێك، داره‌كانی سه‌ری خۆی ده‌شكێنێ.
نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب.
هەرگیز بروا ناکەم تۆ دیزاین کار بیت!!!!!!!!!!