تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سایتی ده‌نگه‌کان به‌هۆی ڤایرۆسیکه‌وه‌ ڕاوه‌ستا

hezhean

Hezhean

بڵاوکراوەتەوە

2008/04/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

ئه‌م ئێواره‌یه‌ گۆران عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ سایتی‌ ده‌نگه‌کان به‌ هۆی هێرشێکی ڤایروسییه‌وه‌ که‌ ئه‌وڕۆ 18.04.2008 کراوه‌ته‌ سه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك له‌کار ده‌که‌وێت.
شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌شه‌ش هه‌یڤدا ئه‌وه‌ دووه‌مجاره‌ ئه‌م سایته‌ هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ری، که‌ جاری پێشوو هێرشه‌که‌ له‌لایه‌ن، شۆڤێنیسته‌ تورکه‌کانه‌وه‌ کرایه سه‌ری و سایته‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت هاك کرا و دروشم و سرودی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی لێوه‌ په‌خش ده‌کرا. به‌ڵام هێرشی ئه‌مجاره‌ هێشتاکه‌ دیاریکراو نییه‌، له چ ‌لایه‌نێکه‌وه‌ کراوه‌ته‌ سه‌ری و بۆچ نیشانه‌ له‌م سایته‌ گیراوه‌.‌

بۆچوونەکان

له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ به‌ڕێزتان وه‌ك هه‌واڵنووس،
ئایا ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵانه‌ له‌ كه‌یه‌وه‌ بوون به‌ هه‌واڵی ئای‌تی؟
هیرشی ڤایرۆسی؟ كاتێك كه‌سێك نه‌توانێ بۆ خۆی كۆمپیوته‌ر به‌كاربهێنێت بۆ ده‌بێ خۆی بكات به‌ به‌رپرسی كارێك كه‌ سه‌ری له‌به‌ر ده‌رناكات؟
بۆ ئه‌وه‌ زیره‌كن له‌ خواری ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانه‌وه‌ بنووسن Powered By Dengekan.com له‌ هه‌مان كاتیشدا تا ئێستا فێرنه‌بوون ئیمه‌یلی ڤایرۆس دار نه‌كه‌نه‌وه‌.

دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ ڕێزم هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێزت وه‌ك هه‌واڵنووس و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ نه‌ك هه‌واڵی ئای‌تی نیه‌، به‌ڵكوو هه‌ر هه‌واڵیش نیه‌.

بەرێزم دیزاینکار

سەرەتا پێمخۆشە، کە بۆت ڕوونکەمەوە، هێرشی ڤایروسی تەنیا لە ڕێگەی وەرگرتنی پەیامەوە نییە و دەتوانێت، لە ڕێگەی تریشەوە بێت. پێموانییە، کەسێك سایتێك بەڕێوەبەرێت و نەزانێت پێش وەرگرتنی پەیامێك بە ئەنتی ڤایروسەکەی بیپشکنێت.
هەروەها مەرج نییە، سەرپەرشتگەری سایتێك بیت و شارەزایەکی بە توانای بواری ئای‌تی بیت.ئەوە تەنیا لای ئێمەی کورد وایە کە دەبێت، حەوت پیشە بین. ئەگینا دەکرێت، ئەو سەرپەرشتیگەر بێت و بەرێزتان دیزاینکار و منیش دارتاش، سەرەنجام کەسی پێرفێکت و خودکەفا پەیدا نابێت.
دوا شت ئەگەر هێرشی ڤایروسی و پەلاماردانی نەیاران بەهۆی ڤایروسەوە، هەواڵی ئای‌تی نەبێت، ئەی دەبێت چی هەواڵی ئای‌تی بێت.
هەروەها مەبەستی من بۆ ئاگادارکردنەوەی پێگە و ماڵپەڕەکان بوو، تاوەکو خۆیان لە وەها هێرشێك بپارێزن، کە دەکرێت ئامانج لەو هێرشە سایتە کوردییەکان یا سایتە کوردییە نەیارەکان بێت.

كاتێك دارتاشێك ببێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕێك، داره‌كانی سه‌ری خۆی ده‌شكێنێ.
نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب.

هەرگیز بروا ناکەم تۆ دیزاین کار بیت!!!!!!!!!!