تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دامه‌زراندی XP له‌سه‌ر لاپتۆپ که Vistaـی له‌سه‌ره

komar

Komar

بڵاوکراوەتەوە

2008/03/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

سڵاو به‌ڕێزانم.
لاپتۆپێکی نوێم کڕی له جۆری HP خۆشی پرۆگرام کاری کراوه ویندۆسی Vista home premium ـی له‌سه‌ره.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ که زۆر پرۆگرام کاری کراوه و پێویستم پێیان نیه ئه‌مه‌وێت فۆرماتی که‌م‌و XP له‌سه‌ر دابه‌زێنم، به‌ڵام هه‌رچیم کرد نه‌متوانی ئه‌مکاره بکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه کا‌‌تێ سیدی ویندۆسی له‌سه‌ری داده‌به‌زێنم به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌ست ده‌کات به جێبه‌جێ کردنی فایله‌کان له‌ناکاو شاشه‌ شینه‌که دێت که هه‌لبژارده‌کانم ئه‌داتێ، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه که ده‌ڵێ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت دیسکه‌کانی تێدا نیه‌ وه‌کو (C:D).
ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ به‌ڕێزان که له‌ کۆمپانیای HP وای لێ کرابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک فۆرمات نه‌کرێت و ویندۆسی ‌تێ دانه‌به‌زێت.
هیوادارم ڕیگا چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزنه‌وه.
زۆر سپاس.

ئەم کێشەیەم بە درێژی باس کردوە لێرە بەڵام لینکەکەیم بۆ نادۆزرێتەوە-

ئه‌م به‌سته‌ره‌ سوودی ده‌بێت، وه‌ هه‌واڵێکی ناخۆشیشی له‌خۆگرتووه‌ که‌ناتوانی زۆرکات ئه‌و کاره‌ بکه‌ی.

http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4656.html

بۆیه‌ گه‌ر هه‌ر بۆت نه‌کرا به‌شداربه‌
http://badvista.fsf.org/

بژین

komar بۆ ئاگاداریت منیش بەهەمان شێوەی تۆ، لاپتۆپێکم هەیە بە ئۆپەڕەیشنی vista home گۆریم بۆ XP بەڵام نەمتوانی هیچ درایڤەرێکی بۆ بدۆزمەوە چونکە هیچ کامێکیان سەپۆرتی نەدەکرد.
ناچار کردمەوە بە vista. کورد گوتەنی بە مایەی خۆم هەستامەوە..
بەڵام تۆ ئەگەر هەر دەتەوێت بیکەی! بەر لەهەموو شتێ recovery CDێک درووست بۆ ئەوەی لە کاتی گەرانەوەت بۆ vista گرفتت توش ‌نەبێت.
سەرکەوتوو بیت.

سڵاو لە هەموو لایەک
ئەوە زۆر ئاسانە برایان هۆکاری ئەوەی کە ویندۆزە XP دانابەزێت ئەوێش ئەوەیە لە بایۆس بڕۆیت سەر چەند هەڵبژاردنێک ئەوێش دەبێت کە کۆمپیوتەرەکە دادەگیرسێنێت دەبێت بڕۆیت دەست بنێت بەسەر F2 پاشان لەوێ دەچیت سەر ێیختیارێک کە ئەویش ئەبێت ATA yan SATA بگۆڕە بۆ DHCP yan IED یان بە پێچەوانەوە دەتوانیت ویندۆزی XP دابەزێنیت وە بە نسبەت نەبوونی درایڤی کە لە شەریکە دەتدەنێ تەنها یەک درایڤ دادەنەن لەبەر ئەوەش خۆت دەتوانی سەر لە نوێ خۆت پارتیشنی بکەیت وە ئەوەش بزانە زۆربەیان کە ئەو ویندۆزی ڤیستایەی لەسەر دادەبەزێنن کە ویندۆزی XP دادەبەزاند سی دی تەعریفەکەی بۆ ویندۆزی XP تەعریفی تێدا نی یە دەبێت لە ئینتەرنێت دایبگریت تەعریفەکانی بۆ ویندۆزی XP

ئەرێ زەعمەت نەبێ تەعریف چییە؟؟

SATA یان ATA لەبایۆس بگۆڕە بە DHCP یان IED !!!؟؟؟؟؟؟؟؟
هیوادارم بە*جدی*ــیت نەبێت!

سڵاو لە هەموو لایەک
ڕۆڵە عەولاوی نەگبەت تەعریف نازانی چی یە بۆ تۆ لە کازاخستان ئەژیت
سیا ڕۆڵە بۆ بە جدیم نەبێت خۆم بە پراکتیکی کردوومە زیاتر لە دە جار

ئه‌ها زۆرباشه‌،
ئه‌گه‌ر ئه‌كرێت ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ت بنێریت بۆ كۆمپانیاكانی وه‌كو dell و hp به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ له‌ده‌رچوونی ڤیستاوه‌ له‌كێشه‌و مشتومڕدان و هه‌زاران كڕیار شكاتی لێكردوون كه‌بۆ جۆره‌ نوێكان پشتگیری وه‌گه‌ڕخه‌ڕ ناكه‌ن له‌ژێر XP. به‌ڵكو سوودێك بگه‌یه‌نیت به‌مرۆڤایه‌تی و ته‌كنه‌لۆجیا.
یان ده‌توانیت خودی چاتی HP به‌كاربه‌ریت بۆ ئاشناكردنیان به‌م دۆزینه‌وه‌ مێژوییه‌.
ئه‌مه‌ وه‌ڵامی چاته‌ری hp له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو كۆمپیوته‌رانه‌
http://tinyurl.com/2gho8k
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێكمدا و پێم وت كه‌من نامه‌وێت ڤیستای له‌سه‌ر بێت. له‌ئه‌نته‌رنێت به‌خۆم وه‌گه‌ڕخه‌ری بۆ ده‌دۆزمه‌وه‌:
don't think you're going to be able to find XP drivers for it. alternatively use Linuxx-Disti
وه‌هیچ كات له‌بایۆس خه‌سڵه‌تی جۆره‌ پێكهاته‌ی ڕه‌قه‌كاڵایه‌كی ناگۆڕدرێت و بچه‌سپێت. ئه‌وه‌ خه‌یاڵه‌ له‌جه‌نابت لێی ده‌دوێی. ئه‌كرێت له‌كۆمپیوته‌ر چینی و تایوانیانه‌ی كوردستان دنیایه‌كی تر بێت.
وه‌ بۆزانیاریت هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نییه‌ له‌نێوان DHCP و SATA ئه‌مه‌ بۆیه‌ نوسیم به‌جدیته‌، چونكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ گه‌ر سه‌ته‌لایته‌كه‌م كوردسات وه‌نه‌گرێت بڵێم خه‌تای ڕیاڵ مه‌دریده‌كه‌یه‌تی :).
DHCP
http://en.wikipedia.org/wiki/Dynamic_Host_Configuration_Protocol
SATA
http://en.wikipedia.org/wiki/Serial_ATA
SATA = Hard drives/CDROMS, DHCP = Dynamic Host Configuration Protocol - for networking
بژین

تەعریف یا نائیب عەریف!
سەردانێکی ئەم بەستەرە بکە با زمانت پاک بێتەوە.
http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng
(زمان پاک بونەوە بێ توانج)